سری سورەیا ئۆندەر لە ڤییەنا یادکرایەوە
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەر لە ڤییەنا یادکرایەوە.
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەر لە ڤییەنا یادکرایەوە.
بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (دەم_کورد) لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا چالاکییەکی یادکردنەوە بۆ ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەر ڕێکخرا کە ٣ ی ئایار کۆچی دوایی کرد.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن، هاوسەرۆکی دەم کورد قسەی کرد و غەمگینی خۆی بۆ کۆچی دوایی ئۆندەر دەربڕی. دواتر سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیانی ئۆندەر نیشاندرا.
هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی ئازاد، ئەحمەد زیرەک ڕایگەیاند ئۆندەر بۆ هەمووان تێکۆشا، گوتی: "هەرچەند لە خێزانێکی تورکمان بوو، بەڵام خاوەنداری لە ناسنامەی کورد و عەلەوی و سریانی کرد. ئەو ویژدانی مرۆڤایەتی بوو".
سیاسەتمەداری هۆزان بۆتان، سەرەخۆشی لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلانی کورد و تورک کرد، گوتی: "ئەو شۆڕشگێڕێکی مەزن بوو، شاگردی ڕێبەر ئاپۆ بوو".
هاوڕێی قوتابخانەی ئۆندەر، د. ئەحمەد ئینان یادەوەریی خۆی لەگەڵ ئۆندەر باس کرد، ڕایگەیاند لە منداڵییەوە ئۆندەر نادادی قبووڵ نەکردووە، منی وەک کوردێک دەپاراست، گوتی: "کاتێک بچوک بووم، لەبەرئەوەی لە قوتابخانە تورکیم نەدەزانی، ڕووبەڕووی جیاکاری و هەڵوێستی فاشیستییانە دەبوومەوە، بەڵام سری هەموو کات منی دەپاراست. هەڵوێستی ئەو هەردەم بۆ من جێی سەرنج بوو. بە ڕێز و سوپاسەوە یادی دەکەمەوە".