دەبەپە: بەهێزکردنی بناغەی سیاسی و دیموکراتیک، بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە

لیژنەی بەڕێوەبەری دەبەپە دەربارەی بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە، گوتی: "بە خاوەنداری لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، بەهێزکردنی ئەم بناغەیە بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە".

لیژنەی بەڕێوەبەریی ناوەندی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) دەربارەی بڕیارەکانی ١٢هەمین کۆنگرەی پەکەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. ڕایگەیاند ئەم هەنگاوە بۆ چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیا سەرەتای پرۆسەیەکی نوێیە. دەڵێت: "ئەو بڕیارانەی لە کۆنگرەکەدا دراو، نەوەک بۆ کوردستان و تورکیا، بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەرگا بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی دەکاتەوە".

ئاماژە بەوە دەکات، تەڤگەری ئازادیی کورد بەرپرسیارێتی خۆی بۆ ژیانی دیموکراتیک و فرە کەلتووری و فرە باوەڕی و فرە ناسنامەی، جێبەجێ کردووە، دەبێت بۆ ژیانێکی یەکسان و ئازاد و سەرکەوتنی پرۆسەکە، دەوڵەت و حکومەت هەنگاوبنێن، ئۆپۆزیسیۆنی کۆمەڵایەتی و سیاسیش خاوەنداری لە پرۆسەکە بکەن.

هەروەها دەڵێت: "لەم ڕووەوە، بە بانگەوازی بەڕێز ئۆجالان لە ٢٧ ی شوبات و بە ١٢ هەمین کۆنگرەی پەکەکە، بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە، پێمان نایە نێو قۆناغێکی مێژوویی نوێوە. بۆیە بۆ خاوەنداری لە ئیرادەی چارەسەری، بۆ پێشخستنی پرۆسەکە بەتایبەت لە بواری سیاسەتدا، دەبێت هەموو لایەنە کۆمەڵایەتییەکان ئەرکی مێژوویی خۆیان جێبەجێ بکەن".

هەروەها دەڵێت: "تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی "پاراستنی گەل" بە بانگەوازی بەڕێز ئۆجالان لە ٢٧ ی شوبات بۆ تێکۆشانی سیاسی و دیموکراتیک، بناغەیەکی نوێ بنیات دەنێت! دەبێت خاوەندارێتی و خواستی "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" وەک بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی ببینرێت".

OSZAR »