لە سلێمانی کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون یادکرانەوە
لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی سەدان هاوڵاتی، کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە مەراسیمێکی شکۆدار یادکرانەوە.
لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی سەدان هاوڵاتی، کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە مەراسیمێکی شکۆدار یادکرانەوە.
کۆمیتەی شەهیدانی باشوری کوردستان لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی مەراسیمێکی یادکردنەوەی بۆ هەردوو شەهیدی پێشەنگ ڕەزا ئاڵتون و عەلی حەیدەر قەیتان سازکرد. لە مەراسیمەکە سەدان کەس لە کەسووکاری شەهیدان، نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و چالاکوانانی شارەکە بەشداربوون .
ئامادەبووان وێنەی شەهیدانیان لە سەرسنگیان دابوو وەک ئاماژە بۆ بەردەوامیدان و ڕیزگرتن لە خەباتی هەردوو شەهیدی پێشەنگ. هاوکات لەسەر لە تابلۆیەکی گەورە لە هۆڵی مەراسیمەکە وێنەی هەردوو شەهید نمایشکرابوو لەسەر وێنەکان بە خەتێکی گەورەی سور نوسرابوو "شەهیدانی ڕێگای حەقیقەت".
مەراسیمەکە لە کاتژمێر ١٦:٣٠ دەستی پێکرد، لە سەرەتادا ئامادەبووان بۆ ڕێزگرن لە شەهیدانی ئازادی چەند ساتێک بە بێدەنگی ڕاوستان و دواتر مۆم لە لایەن کە سووکاری شەهیدان داگیرسێنرا.
لە درێژەی مەراسیمەکە وەهاب ئەحمەد ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی باشور وتارێکی پێشکەش کرد. لە وتارەکەی وتی:" ئەگەر خاوەنداری لە ڕێگای شەهیدان بکەین دەگەینە کەناری ئاشتی و ئازادی". هەروەها ئەو ئەندامەی کۆمیتەی شەهیدان وتیشی ئەوە شەهیدانن ئێمەیان کۆکردۆتەوە لە دەوری یەک، هاوکات بەرپرسیاریشمان دەکەن بۆ درێژە پێدان بە تێکۆشانەکەیان.
وەهاب ئەحمەد لە وتەکانی خۆی شەهیدانی مانگی ئایار و شەهیدانی دەستی تیرۆر، ئارام کاکە خان، زەکی چەلەبی و ئیسماعیلی بە بیر هێنایەوە.
هەر لە بەردەوامی مەراسیمەکە بەڵگە فیلمێک نمایش کرا کە تێشکی خستەسەر کاروانی ژیانی هەردوو شەهیدی پێشەنگ، عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە وەک پێشەنگێک تێکۆشان و ٥٠ ساڵی ژیانی خۆیان پێشکەشی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد کرد.
تارا حوسێن چالاکوانی سیاسی لە مەراسیمەکەدا وتارێکی پێشكەش کرد، ناوبراو وێڕای باسکردن لە تێکۆشانی شەهیدان، ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو قۆناغەی ئیستا ئێمە تێداین تەواوکەری ڕێگەی ئەو شەهیدانەیە".
تارا حوسین لەسەر پرۆسەی سیاسی قسەیکرد، وتی : "ئەو پرۆسەیەی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە، تواناو فراوانی دنیابینی ڕێبەرمان پیشان دەدات، کە بە هیچ شێوازێک ترسی لە گۆڕانکاری نییە چونکە لای ڕێبەرمان، حزب تەنها ئامرازە نەک ئامانج، ڕێبەرمان ئەو توانای هەیە قۆناغی شەڕ بۆ ئاشتی بگۆڕێت".
لە بەردەوامی مەراسیمەکەدا سیاسەتمەداری کورد حەمەئەمین پێنجوێنی کە هاوکات هاوڕێی هەردوو شەهیدی پێشەنگ عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوونە، بیرەوەرییەکانی خۆی لەگەڵ شەهیدانی پێشەنگ بۆ ئامادەبووان باسکرد، لە ناوەڕۆکی یادەوەرییەکانی پێنجوێنی سەرنجی ڕاکێشایە سەر کار و خەباتی هەردوو شەهید بۆ پێشخستنی ڕەوتی ڕۆشنبیری لە کوردستان و تاراوگە.
ئامادەبووان درووشمی "شەهید نامرن"یان بەرزکردەوە.