ژنان دەبێت لە سیستەمی کۆنفیدراڵدا دژی ڕەگەز پەرەستی یەکبگرن
شارەزا عوسمان ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ڕایگەیاند کە ژنۆلۆژی تێکۆشانی ئازادی ژنانی گەردوونی کردووە و وتی: "دەبێت بە تێکۆشانی کۆنفیدڕاڵەوە لە دژی عەقڵیەتی ڕەگەزپەرەستی شۆڕش بەهێز بکرێت."
شارەزا عوسمان ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ڕایگەیاند کە ژنۆلۆژی تێکۆشانی ئازادی ژنانی گەردوونی کردووە و وتی: "دەبێت بە تێکۆشانی کۆنفیدڕاڵەوە لە دژی عەقڵیەتی ڕەگەزپەرەستی شۆڕش بەهێز بکرێت."
شارەزا عوسمان ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی سەبارەت بە پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF)قسەی کرد.
شارەزا عوسمان سەرەتا ئاماژەی بە نامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کرد کە تیایدا وتبووی: "پڕۆژەکەم سەبارەت بە ژنان تەواو بووە" بەمشێوەیەی خوارەوە هەڵسەنگاندنی کرد:
"نامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ناردبووی، هێز و جۆشێکی گەورەی بەخشی، ئێمە ئەم نامەیە بۆ چۆنیەتی بەردەوامبوون لە کارەکانمان بە ڕێنماییەک دەزانین. رێبەر ئاپۆ لە کاتی بەدیل گرتنیدا رایگەیاند: "پڕۆژەکەم سەبارەت بە ژنان بە تەواونەکراوی ماوەتەوە." بزووتنەوەی ئازادیی ژنان ڕێگایەکی دووری بڕیوە و لە ساڵی ١٩٩٩ـەوە دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە، ژنانی کورد لە ساڵانی سەرەتای پیلانگێڕیدا بەرەو پارتی بوون هەنگاویان نا. ئەوان بە ئایدۆلۆژیی ئازادیی ژن بوون بە پارتی. پارتی بوون بۆ ژن یانێ چی؟ ناوەندی مێشک، ئایدۆلۆژی، توانای بیرکردنەوەی سەربەخۆ و دروستکردنی ڕێنمایی و بەڕێوەبردنی خۆیان. ئەمە هەنگاوێکی مێژوویی بوو بۆ ژنان. هەروەها له بواری خۆپاراستنی ژناندا شایەتی هەنگاوی گرنگ بووین له چوار بەشی کوردستان. بە دەیان دامەزراوە و ڕێکخراوی ژنان بنیات نران و چالاکییەکانی ژنان ڕۆژانە لە ئاستێکی بەرفراواندا بەردەوامە. هەموو ئەمانە دەستکەوتی ژنانن.
لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە هەتا ئێستا ژنولۆژی، کاری بەرفراوانی ئەنجام داوە. ڕێبەر ئاپۆ بۆ یەکەمجار لە کتێی "کۆمەڵناسی ئازادی" لە ساڵی ٢٠٠٨ بۆ یەکەمجار باسی ژنۆلۆژی کرد، لەو ماوەیەدا دەستی بە لێکۆڵینەوەی بەرفراوان کردووە. ژنۆلۆژی لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە لە کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بڵاوبووەوە و سەرنجی هەموو لایەکی ڕاکێشا. بۆیە کاتێک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "پڕۆژە نیوە کارەکەم تەواو بووە،" باسی ئەم دەستکەوتە گرنگانەی ژنان دەکات، دەڵێت بیرۆکەی ژنۆلۆژی لە کوردستان تێپەڕی و لە جیهاندا بڵاو بووەوە. بێگومان کاتێک باسی ئەمانە دەکات، باسی کردەوەکانیش دەکات. رێبەرتی لە پێناسە و تیۆریەوە تا ڕوانگەی ئایدیۆلۆژی بەرپرسیارێتی خۆی لەو بارەوە بە جێ گەیاندووە. لە ئێمە وەک ژنۆلۆژی چی چاوەڕوان دەکرێت؟ پڕکردنەوەی ناوەڕۆکی ئەو پڕۆژەیە و جێبەجێکردنی. چونکە پڕکردنەوەی ناوەڕۆکی ئەم پڕۆژەیە بەرپرسیارێتی و ئەرکی ئێمەیە.
شارەزا عوسمان سەبارەت بە ڕێباز، شێواز و کارکردن بۆ گەیشتن بە ئازادیی ژنان وتی: "دەبێت بگوترێ کە زۆر ئەرکی گەورە و بەرفراوان لەبەردەم ژناندایە. بێگومان ئەو ئاست و دەستکەوتانەی بەدەست هاتوون گرنگن. بەتایبەتی ئەو دەستکەوتانەی بە شۆڕشی ڕۆژئاوا بەدەست هاتوون، ناساندنی ئەو شۆڕشەی کە ژنان لە سەرانسەری جیهان پێشەنگایەتیان دەکرد، دەستکەوتێکی گەورە بوو. دەستکەوتی سەربازی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی و دیپلۆماسی بەدەست هاتن، لە هەمان کاتدا ژنان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی ژنان ئامادەکاری دەکەن. هەموو ئەمانە دەستکەوتێکی مەزنن، بەڵام بەس نین بۆیە دەبێت ژنان لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا بەشداریەکی جدیی نیشان بدەن.
هەروەها هەرچەنده کۆنفیدرالیزمی ژنانی کورد له لایەن ژنانی کوردەوه پێکهێنراوه بەڵام ئەوە هێشتا بەس نییە. دەبێت کۆنفیدرالیزمی ژنان لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت جیهانیش پێک بێت. چونکە ئێمە کێشەی ژن بە کێشەی ژنانی ناوچەیەکی دیاریکراو یان نەتەوەیەکی دیاریکراو نازانین. بۆیە لە هەر شوێنێک ژن هەبێت، هەمان کێشە بوونی هەیە. لەکوردستاندا ژنان ڕووبەڕووی کۆیلایەتی دەبنەوە، لە هەموو جیهاندا بە هەمان شێوە ئازار دەکێشن. چونکە عەقڵیەتی رەگەزپەرەستی لە هەموو شوێنێکدا هەیە. تەنیا لە یەک ناوچە و جوگرافیادا سنووردار نییە. ڕەنگە شێوازەکەی بگۆڕێت، بەڵام ناوەڕۆکەکەی وەک یەکە. هێز، تێکۆشان و چالاکییەکانی ژنان، بە کۆکردنەوەیان لە سیستەمێکی کۆنفیدراڵدا، بە یەکخستنی لە تێکۆشانێکی هاوبەشدا، تەنها دەتوانێت عەقڵیەتی رەگەزپەرەستی تێک بشکێنێت.
سەبارەت بەو دڵنیاییەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامەکەی بۆ ٨ی ئادار وتبووی: "بەبێ ئازادی ژن سۆسیالیستبوون مەحاڵە، سۆسیالیت جێگیر نابێت"، شارەزا عوسمان رایگەیاندکە ڕێبەرایەتی پرسی ژنانی وەک خەنجەرێک لە پشتی کۆمەڵگادا پێناسە کرد. هەروەها ئەمە پێناسەیەکی زۆر گرنگە. بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی سۆسیالیست، دیموکراتیک بنیات بنرێت، دەبێت ئەو خەنجەرەی لە پشتی کۆمەڵگا دەربهێنرێت. ژن بناغەی ژیانە، کۆمەڵایەتیبوون لە بنەڕەتدا، بەدەستی ژنان بنیات نراوە، بۆیە گوتی: "کۆمەڵگایەکی سۆسیالیست، کەسایەتییەکی سۆسیالیست بە ئاستی چۆنیەتی مامەڵە کردنی لەگەڵ ژنان دیاری دەکرێت. بەداخەوە مرۆڤایەتی لەم ڕێباز و پێوەرانەدا کێشەی گەورە هەیە، ئەمە لە کاتێکدایە کە پیاوانیش بۆخۆیان دەبنە قوربانی ئەم عەقڵیەتە.
هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ تێگەیشتن و ڕۆشنگەری ژنان و بەدی هێنانی گۆڕان و گۆڕانکاری لە ژنان و ئازادیی ژنان بۆ پیاوانیش یەکسانە. لەگەڵ ڕۆشنگەری و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، ئەگەر کەمیش بێت، بەئاگابوونەوە لە هەندێک لە پیاواندا پەرەی سەندووە. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە ژنۆلۆژی نەک تەنها سەرنجی ژنان، بەڵکو سەرنجی پیاوانیش بۆ خۆی ڕاکێشاوە. چونکە ئەرک و بەرپرسیارێتی ژنۆلۆژی تەنیا ئاشکراکردن یان پێناسەکردنی ناسنامەی ژن نییە. هەروەها بۆ پێناسەکردنی ناسنامەی پیاویشە. پیاو کاتێک دەیەوێت پێناسەی خۆی بکات، کاتێک بەدوای ناسنامەی خۆیدا دەگەڕێت، ڕوو لە ژنۆلۆژی دەکات. ڕێبەرایەتی بۆ گۆڕان و گۆڕینی پیاوان هەندێ پڕۆژەی پێشکەش کردووە. بۆ نموونە تیۆری دابڕان، کوشتنی پیاوسالاری. ئەم پڕۆژانە بۆ گۆڕانکاری و گۆڕینی عەقڵیەتی پیاو پێشکەشی کردووە. ڕێبەرایەتی لە بەرنامەیەکدا لە کەناڵی مەد تیڤی ڕایگەیاندبوو: "من پیاوەتم لە خۆمدا کوشتووە". مەبەستی عەقڵیەتی پیاوسالارییە، ویستی ئەوەی لە خۆیدا بنیاتی ناوە لە کۆمەڵگاشدا جێگیری بکات.
دەتوانین بڵێین پیاوان ئاگاداری عەقڵیەتی پیاوسالارین. بەڵام ئەم هۆشیارییە دەبێت لە ڕووی کۆمەڵایەتی، زانستی و فەلسەفیەوە قووڵتر بکرێتەوە. دەتوانین بڵێین هەنگاوەکان نراوە. بەڵام دەبینین ئەم هەنگاوانە هێشتا بچووکن. هەروەها پێویستە ژنان لە بەرامبەر ئەم هەنگاوانەدا بوێری خۆیان نیشان بدەن. چونکە ژن و پیاو تەواوکەری یەکترن. واتە ئازادی ژن و پیاو پەیوەندیەکی قووڵی بەیەکترەوە هەیە. چونکە پێکەوە دەژین. ڕێبەر ئاپۆ بە ڕستەیەکی سادە کارەکتەری پیاوێکی سۆسیالیستی پێناسە دەکات: "پیاوێک کە نەزانێت لەگەڵ ژنێکدا بژی، چۆن سڵاوی لێبکات، چۆن قسەی لەگەڵ بکات، ناتوانێت کەسێکی سۆسیالیست بێت".
لە ڕاستیدا پێویستە هەر ژنێک کە بۆ ئازادی ژن تێکۆشان دەکات، ئەمە وەک ڕەخنەیەک قبوڵ بکات. ئەمە دۆخێکە کە پێویستە سەرنجی لەسەر بێت و خۆی ڕەخنە بکات. مێژوو ماوەیەک بە کولتوری خوداوەندی دایک بەردەوام بوو. بەڵام دوای ماوەیەک دەبینین کولتوری پیاوسالاری زاڵ بوو بەسەریدا. پێشتر باسی مێژوویەکی پێنج هەزار ساڵەمان دەکرد. ئێستا باسی مێژوویەکی ٣٠ هەزار ساڵە دەکەین. یەکێک لە قورسترین شتەکانی ژیان ژن بوونە. ئەوەندەی دبێتە هۆی شانازی و دڵخۆشی، سەختی و لایەنی ئازاربەخشیشی هەیە. کاتێک سەیری مێژوو دەکەین، کەم و کوڕی نییە لەوەی کە ژنان چییان بەسەر هاتووە و چی بەسەریان هێنراوە. ئەو ژنەی بناغەی ژیانی دانا، کۆمەڵگەی خوڵقاند، پەراوێز خرا، لەبواری شوناسەوە پەراوێز خرا، ئیرادە، هەست، بیر و مێژووی لێ وەرگیرا. هیچ کام لەوانەی ژن خوڵقاندی بۆ خۆی نەمایەوە. ئەوەی دروستی کردبوو لێی وەرگیرا و هیچ شوێنێکی بۆ نەهێڵدرایەوە هەتا خۆی تێدا دەرببڕێت. تەنها وەک ژنێک پێناسە دەکرێت کە سەر بە پیاوێکە. ئەم دۆخە بووە هۆی دروستبوونی ئێش، ئازار و شکانی کەسایەتی ژن.