هه‌واڵی به‌په‌له‌: بەبۆنەی جەژنەوە بنەماڵەکان سەردانی ئیمرالییان کرد

قەسەدە بە کوشتنی چەتەیەک ڕێگری لە پلانێکی داعش کرد

قەسەدە ڕێگری لە هەوڵێکی تیرۆریستی چەتەکانی داعش گرت لە دەشتایەکانی دێرەزۆر، لە هەجین بە ئۆپەراسیۆنێک چەتەیەکییان کوشتوت و دەست بەسەر تەقەمەنییەکانیشدا گیرا کە بۆ کاری تیرۆرستی ئامادە کرابوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک ئاماژەی کرد بەوەی هێزەکانیان هەوڵێکی چەتەیەکی داعشی پوچەڵ کردووە بۆ چاندنی مین لەسەر ڕێگەی شاری هەجینی گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاشکرا کراوە، هێزەکانی قەسەدە لە کاتی ئەرکی ئەمنییدا هەستییان بە جموجۆڵی گوماناوی دوو چەتە کردووە، بۆیە ڕاستەخۆ دەورییەکە چەتەکانیان گەمارۆداوە، بەڵام چەتەیەکییان بە تەقەکردن وەڵامی هێزەکانی داوەتەوە، دەرنجام بە وەڵامدانەوەی هێزەکانی قەسەدە چەتەکە کوژرا.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەسنیشان کراوە دوای کوشتنی دەستگیراوە بەسەر هەموو ئەو تەقەمەنیانەدا کە چەتەکە هەوڵی چاندنی دابوو، بەڵام چەتەی دووەمییان هەڵهاتووە و خۆی شاردووەتەوە لە ناو کەسانی مەدەنییدا.

هەر سەبارەت بە هێرش و کارە تیرۆرستییەکانی چەتەکانی داعش، قەسەدە ئاماژەی بە چالاکییەکی دیکەی هێزەکانیانی کردووە و دەڵێت: "لە شارۆچکەی سۆسەی گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر هیزەکانمان لەگەڵ شانەیەکی چەتەکانی داعشدا دەکەونە شەڕەوە، دوای وەڵامدانەوەیان چەتەکان لە هەرێمەکەدا هەڵهاتن."

OSZAR »