دەیەمین ساڵیادی مانگی سووری کوردستان لە ئیتاڵیا پیرۆزکرا

دەیەمین ساڵیادی مانگی سووری کوردستان لە ئیتاڵیا بە شەوەئاهەنگێک پیرۆزکرا.

دەیەمین ساڵیای مانگی سووری کوردستان لە ئیتاڵیا بە بەشداری کوردان و دۆستەکانیان لە لیڤۆرنۆ بە شەوەئاهەنگێک پیرۆزکرا.

لە چالاکییەکەدا وتە و گۆرانی و خواردنی فۆلکلۆری کوردی پێشکەشکران.

ئالیسا مانزی شەوەئاهەنگەکەی بەڕێوەبرد.

لە ئاهەنگەکەدا بەڕێوەبەرانی مانگی سوور و نوێنەری شارەوانی لیڤۆرنۆ پۆکا گاروفۆ، بەرپرسیاری پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەیەدە د. فوئاد عومەر، نوێنەری کۆردیناسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیتاڵیا یەڵماز ئۆرکان، نوێنەری مانگی سووری کوردستان لە ئەڵمانیا ڕەفعەت ئاکتەر، پارێزەر ئیزۆ مینزۆنی، چەندین کەس و ڕێکخراو وتەیان پێشکەش کرد.

لە وتەکاندا باس لەو هاوکارییە مرۆییانە کران کە تا ئێستە مانگی سووری کوردستان پێشکەشی کردووە، هەروەها تیشکخرایە سەر گرنگییەکەی بۆ گەلی کورد و پتەوکردنی پشتیوانی نێوان گەلان.

چالاکییەکە بە گۆرانی و بەرزکردنەوەی درووشم و پەیامی پشتیوانی گەلان کۆتایی هات.

OSZAR »