چەند وێنەیەکی مێژوویی لە کۆنگرەی پەکەکەوە
کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لە ڕۆژانی ٥-٧ی ئایاردا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجام درا، وەک ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF )چەند وێنەیەکی مێژوویی کۆنگرەکەتان لەگەڵدا هاوبەش دەکەین.
کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لە ڕۆژانی ٥-٧ی ئایاردا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجام درا، وەک ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF )چەند وێنەیەکی مێژوویی کۆنگرەکەتان لەگەڵدا هاوبەش دەکەین.
کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لە رۆژانی ٥-٧ـی ئایاردا بە بەشداری ٢٣٢ نوێنەر لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە دوو گۆڕەپان بەشێوەیەکی هاوکات بە سەرکەوتووی ئەنجام درا و لە لایەن دیوانی کۆنگرەوە چەند بڕیارێکی گرنگ درا، کە لەسەر ئاستی هەرێمی و جیهانی بە بڕیاری مێژوویی دانران.
لە کۆنگرەکەدا دیدگا و پێشنیارەکانی ڕێبەر ئاپۆ تایبەت بە کۆنگرەکە خوێندرانەوە.
کۆنگرەکە بانگەوازی لە هەموو گەلی وڵاتپارێز کرد لە هەموو گۆڕەپان و بوارێکی ژیانییدا خاوەنداری لە شەهیدان بکرێت و بۆ هەمیشە یادییان زیندوو ڕابگیرێت، هەروەها بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی بەرفراوانتر ئەنجام بدرێت.
وەک ئاژانسی هەواڵی فورات ((ANF چەند وێنەیەکی مێژوویی کۆنگرەکەتان لەگەڵدا هاوبەش دەکەین.