بەرمەبنای 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە لە ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایاردا کۆنگرەی نائاسایی ١٢ـەمینی خۆی بەست و تێیدا بڕیاریدا پێکهاتەیی ڕێکخستنی پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە، کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری بهێنێت و کۆتایی بە هەموو ئەو کار و خەباتەنە بهێنێت کە لەسەر ناوی پەکەکە دەکرێن.
لە کۆنگرەکەدا ٢٣٢ نوێنەر بەشداری بوون، پەیوەست بەو بڕیارانەی لە کۆنگرەکەدا دران، مەراسیمی سوێندخواردن ئەنجام درا.
سوێن و بەڵێنی نوێنەرەکان:
"من لەسەر بنەمای هێڵی ئاپۆیی وەک سۆسیالیستێکی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی دەژیم. لە دژی شارستانێتی پیاوسالاری و سیستەمی دەوڵەتپارێز تێدەکۆشم.
سیستەمی کۆمۆنەی دیموکراتیک دەکەم بە بنەمای خۆم، کە وابەستەیی ئازادی ژنە. لە نێو هەلومەرجی سەختدا بۆ ئازادی گەلی کورد تێکۆشانی مەزن دەکەم.
پێشەنگایەتی لە بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەم. بەڵێنی سۆسیالیزمی دیموکراتیک و ژیانی ئازاد دەپارێزم.
هەموو ئەو بەهایانە لە خۆدا زیندووڕادەگرم کە پەکەکە ئافراندوونی. بە دڵنیاییەوە بۆ دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهانێکی دیموکراتیک تێدەکۆشم.
لەسەر ئەم بنەمایە بە شەرەف و شکۆی خۆم بەڵێن دەدەم بە ڕێبەر ئاپۆ، بە شەهیدانی کوردستان، بە گەلەکەمان و بە مرۆڤایەتی."
نوێنەرەکان بڕیاریارە وەرگیراوەکانی کۆنگرەکەیان بە درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بە گیان بە خوێن لەگەڵتداین ئەی سەرۆک"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژیی پارتی کرێکارانی کوردستان"، پیرۆز کرد.