کەجەکە: بۆ بە فەرمیبوونی زمانی دایکیی کوردیی تیکۆشانمان بەرفراوان دەکەین

کۆمیتەی پەروەردەیی کەجەکە رۆژی زمانی دایکی کوردیی پیرۆز کرد و گوتی: "زمانی دەوڵەت-نەتەوە لەسەر گەلی کورد دەسەپێندرێت، تێکۆشانی بەرفراوانمان بۆ بە فەرمیکردنی زمانی دایکیی کوردییە."

کۆمیتەی پەروەردەیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەی ١٥ـی ئایار ڕۆژی زمانی دایکی کورییەوە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و بە فەلسەفەی "هەر پەیڤێکی کوردی دۆزێکمانە" بانگەوازی لە هەمووان کرد خاوەنداری لە زمانی دایکی کوردیی خۆیان بکەن.

ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی پەرەوەردەیی کەجەکە بەم شێوەیە:

"بە تایبەت لەم سەدەیەیی کۆتاییدا گەلی کورد گەلی کورد هەم لەڕووی جەستەیی، هەمیش لە ڕووی زمان و چاندەوە ڕوبەڕوی قڕکردنێکی بەرفراوان کرایەوە. دەوڵەت-نەتەوەکان کە لەسەر بنەمای نەژادپەرستی و یەکپەرستی دامەزرێندراون، بوونی گەلی کوردییان وەک مەترسی بۆسەر هەبوونی خۆیان بینیوە و بۆ کۆتایهێنان بەم "مەترسیەش" سیاسەتەکانی قڕکردن، تواندنەوە و پەراوێزخستنیان لە دژی گەلی کورد و زمانی کوردییان بەڕێوەبردووە. لە چوار پارچەی کوردستان گەلی کورد دووچاری چەرخی قڕکردن کرایەوە. دەوڵەت-نەتەوە کە کورستانی خستەژێر داگیرکارییەوە، خواستیان بوو دێرینترین گەلی میزۆپۆتامیا و کۆنترین زمانی جیهان لە ژێر ناوی 'یەک لایەن، یەک زمان، یەک میللەت، یەک دەوڵەتدا' بسڕنەوە.

گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ هەستایەوە

لە دژی سیاسەتەکانی قڕکردن و لەنابردن لە چوار پارچەی کوردستان، گەلی کورد بۆ پاراستن لە هەبوونی خۆی، تێکۆشانی مەزنی دەستپێکرد و قوربانی زۆری دا.

بە تایبەت لە باکووری کورستان گەلی کورد کە سیاسەتەکانی نکۆڵی، لەناوبردن و سڕینەوەی بەسەردا دەسەپێندرا، بەو هێزەی کە لە چاندی دێرینی خۆیەوە وەری دەگرت بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ جارێکی دیکە هەستایەوە و کفنی مردنی لەخۆی کردەوە. لە پێشەنگایەتی پەکەکەدا بە ڕەنجی هەزاران شەهیدی ئازادی کوردستان پارێزگاری لە هەبوون و مسۆگەرکرنی گەلی کورد کرا. تەڤگەری ئازادی کوردستان لە پاراستنی هەبوون، چاند، ناسنامە و زمانی کوردییدا ئەرک و بە شێوەیەکی سەرکەووتوانە ئەرک و بەرپرسیارێتی مێژوویانەی خۆی پێکهێنا. تێکۆشانی هەبوون و ئازادی پەڕاندەوە بۆ قۆناغێکی نوێ!

بە دەیان ساڵ بەهۆکاری لێپرسینەوە لەبوونی گەلی کورد، بە شێوەکی دڕندانە هەوڵدرا چاند و زمانی کوردیی بسڕنەوە. لە ئەنجامی تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا ئەم هەوڵانە لەباربردران.

سڕینەوە بەسەر زمانی کوردییدا سەپێندرا

سڕینەوە و لەئارادانەهێشتنی زمانەکان تاوانێکی گەورەیە لە دژی مرۆڤایەتی. هیشتایش زمانی کوردی لەئاستی فەرمێتدا قبوڵ ناکرێت؛ بە ڕێ و ڕێبازی جیاواز قەدەغەکردن، گەمارۆدان و پەرواێزخستن لەسەر زمانی کوردیی درێژەی هەیە. سەپاندنی زمانی دەوڵەت-نەتەوە لە هەرچوارپارچەی کوردستان و لە هەر جێگەیەک کە کوردی لێییە بەردەوامی هەیە. بە سیاسەتی یەکپەرستییەوە خواستیانە کورد پەراوێز بخرێت، زمانی کوردی بتوێننەوە و لەگەڵ کاتدا بوونی نەهێڵن.

زمانمان پیرۆزترین بەهامانە

زمانی کوردی یەکێکە لە دێرینترین و دەوڵەمەندترین زمانەکانی جیهان، بە سەدان ساڵە لە دژی فشا و ڕێگرییەکان وەستاوەتەوە. زمانی ئەحمەدی خانی، فەقێی تەیران، مەلای جزیری، جەلادەت عەلی بەدرخان، گەلێک دەنگبێژ، هەڵبەستڤان، نووسەر و گەورە ڕۆشنبیری دیکەیە، کە بە بەرهەمە سەنگدارەکانیان میراتێکی زارەکی، نوسین، وێژەیی بێهاوتایان بۆ گەلی کورد جێهێشتووە.

زمانی کوردی بەتەنها زمانێک نییە، بەڵکو ڕووحی گەلی کوردە. زمانمان ناسمانەی هەبوون و پیرۆزترین بەهامانە. لە خۆدا چاند و میژوومانی پاراستووە، زمانمان مەرجی هەبوونی پێشینەیە، مەزنترین قەڵای خۆبوونە کە کۆمەڵگەمانی پێ پارێزراوە. بۆیە لە مێژووی دووژمنانی گەلی کورددا کاتێک ویستوویانە کۆتای بە کورد بهێنن، یەک شت هێرشییان کردووەتە سەرزمان و قڕکردنێنان دەستپێکردووە، هەموو ڕێگەکانیان لەپێش زمانی کوردی داخستووە و ویستیان لە نێو زمانەکەی خۆییاندا زمانی کوردی بتوێننەوە و کۆتای بە کۆمەڵگەی کوردی بهێنن. بە ئێستاشەوە لە کورستاندا ئەم سیاسەتی تواندنەوە و پەروێزخستنە لە دژی زمانەکەمان بەردەوامە. قەدەغەکارییەکی سەرزمان کوردی لانەبراوە. تاوەکو ئێستا زمانی کوردی نەبووەتە زمانی فەرمی پەروەردە.

مافی پەروەردە بە زمانی کوردی ڕەواترین مافە

ڕێبەر ئاپۆ ئاستی پێشکەوتنی زمانی وەکو ئاستی پێشکەووتنی زمانی پێناسەکردووە و دەڵێت، 'کۆمەڵگەیەک چەندە پەرەی بە زمانی دایکی خۆیدابێت، ئەوا بەمانای ئەوەدێت پەرەی بە ئاستی ژیانی خۆی داوە.' پێشەوەبردن و بڵندکردنی ئاستی ژیانی وابەستەی ئازادی گەلی کورد و هەموو بەهاکانی کوردستانە.

بۆئەوەی زمانی کوردی ببێتە زمانێکی فەرمی، ببێتە زمانی پەروەردەی پێویستی بە تێکۆشان و هەوڵدانی جدییە. زمان جەستەیە، چاند جەستەیە، خاوەنداری لە جەستەیی خۆتان بکەن. لە پێناو ئەوەی جارێکی دیکە هیچ هێزێک نەتوانێ گەلی کورد ژێربخات "چنگەکانی قڕکردنی چاندی" پێوستە بە هۆشیارییەکی بڵند دەکات. پێویستە ئەوەبزانین پاراستنی زمان هەڵوێستە لە دژی پەرواێزخستن، پاراستنی زمان پاراستنی چاندییە، پاراستنی زمان پاراستنی کوردستانە. پاراستنی زمان پاراستنی ئایندەیە. هەموو نەتەوەیەک زمانی خۆی هەیە. وەک چۆن ئەوەی دار لەسەر کرۆکی خۆی شین دەبێت، گەلی کوردیش لەسەر زمانی خۆیی مەزن دەبێت.

مافی پەروەردە بە زمانی کوردی مافێکی ڕەوا و سروشتییە، پێویستە هەموو کەسێک خاوەنداری لێبکات و تێکۆشانی بڵند بکات لە پێناو ئەوەی زمانی کوردی ببێتە زمانێکی فەرمی. زمانی دایکی؛ جەستە و بوونی مرۆڤە، پێویستە مرۆڤ جەستەی خۆی لە هەموو هێرش و نەخۆشییەکان بپارێزێت.

 لەگەلی کوردستان پێرۆز بێت

لەم سەردەمە مێژوویەدا، بە بۆنەی ١٥ـی ئایار ڕۆژی زمانی کوردی بە ڕێزداریی و شکۆنواندنەوە لە ئاست هەموو شەهیدانی ئازدی کوردستاندا دادەنەوێنییەوە. جارێکی دیکە بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین بە فەلسەفەی "هەر پەیڤێکی کوردی دۆزێکمانە" خاوەنداری لە زمانی خۆتان بکەن، منداڵەکانیان فێری زمانی کوردی بکەن و وەک دۆزی نەتەوەیی خاوەنداری لە دۆزی زمان بکەن.

وەک کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە، ڕۆژی زمانی کوردی لە گەلی کوردستان، ڕەنجدەر و خەمخۆرانی زمانی کوردی پێرۆز دەکەین."

OSZAR »