نوێکرایەوە

لە دژی شارەوانییەکانی ئەستەنبوڵ چەندین ئۆپەراسیۆنی نوێ ئەنجام درا

لە دژی شارەوانییەکانی سەر بە شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ چەندین ئۆپەراسیۆن پێکهێنرا و لە دژیی سەرۆک شارەوانییەکانی ئەستەنبوڵ بڕیاری خستنەژێر چاودێری بۆ ٤٧ کەس درا.

بە پاساوی "نا کارامەی و خراپ کارکردن" لە دژی شارەوانییەکانی سەربە گەورەشاری ئەستەنبوڵ ئۆپەراسیۆنێکی نوێ پێکهێندرا و پەیوەست بەچەندین سەرۆک شارەوانییەوە بڕیاری خستنەژێر چاودرێری دەرکرا.

لەو چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا ٤٧ کەس خرانەژێر چاودێرییەوە کە حەسەن ئاکگونی سەرۆک شارەوانی بویوکچەکمەجە، هاکان باخچەتەپەی سەرۆک شارەوانی گازی‌عوسمان‌پاشا، جانەر چای‌کارای سەرۆک شارەوانی ئاڤجلاری تێدایە.

زانراوە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا هەڵکوتێنراوەتەسەر ماڵی ئەو کەسانەی کە خراونەتە ژێر چاودێرییەوە، پشکینین لە ماڵەکانیاندا کراوە.

OSZAR »