کەجەکە سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

کەجەکە سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ئێمە ئەو شەڕەی کە زیان بە گەلان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی لەناوچوونیان ئیدانە دەکەین. داوا دەکەین کێشەکان نەک بە شەڕ بەڵکو بە سیاسەتی دیموکراتیک و دانوستان چارەسەر بکرێن."

بەیاننامەی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕیوەبەری کەجەکە سەبارەت بە هێرشەکەی ئیسرائیل بەمشێوەیە:

"دوێنێ پاش نیوەشەو ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بەرفراوانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، بەداخەوە بەم هێرشەوە شەرێک کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ـەوە دەستی پێکردووە، قووڵتر کردەوە و لە هەموو بوارێکەوە زیانێکی گەورەی بە گەلان گەیاند، بووبە هۆی وێرانکاری و ئازاری گەورەی قووڵتر کردەوە. شەڕێک کە لایەن دەوڵەتان بە مەبەستی دەسەڵاتداری و هەژموونخوازییەوە بەڕێوەدەچێت، بە هیچ شێوەیەک کێشەکان چارەسەر ناکات بەڵکوو ئازارێکی گەورە بە گەلان دەگەیەنێت. هەروەها دەبێتە هۆی ئازار، مردن، لەناوچوون و وێرانکاری. لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە بەسەدان ساڵە بە شەڕی بەردەوام ڕووبەڕووماوەتەو، ئیتر ئەوە ڕوون بووەتەوە کە شەڕ توانای چارەسەری هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵکوو دەبێتە هۆی ئازار، لەناوچوون و وێرانکاری و کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە و دەگاتە ئاستێک کە ناویدا گیروودە بن. ئێمە ئەم شەڕە کە دەبێتە هۆی لەناوچوونی گەلان و ڕووبەرووی وێرانکاری و زیان گەیاندن، بە کارێکی هەڵە دەبینین و ئیدانەی دەکەین. ئیتر دەبێت هەر کەسێک لەوە تێبگەن کە شەڕچارەسەری  کێشەکان ناکات و پێویستە دەست لە سیاسەتی شەڕ بەردەن. ئێمە وەک بزووتنەوەکەمان بە هۆشیارییەوە ئەم حەقیقەت و راستیە مێژووییە پەیڕەو دەکەین. ئێمە لەو باوەڕەداین دەبێت کێشەکان بە رێبازی سیاسەتی دیموکراتیک و دانوستانی دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی کردووە چارەسەر بکرێن. لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە هەر کەسێک دەکەین بەو تێگەیشتن و زەمینەوە مامەڵە بکەن و کێشەکان نەک بە شەڕ بەڵکو بە سیاسەتی دیموکراتیک، گفتوگۆ و دانوستانەوە چارەسەر بکەن.

ئێمە بەو بۆنەوە لێرەوە جارێکی تر ڕایدەگەیەنین کە چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها بە ڕێبازی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و تێگەیشتنی نەتەوەی دیموکراتیکەوە بەدی دێت. بە تێروتەسەلی سەلمێنراوە کە بە توڕەیی هێز، دەسەڵاتداری، هەژمۆن و عەقڵیەتی دەوڵەت نەتەوەی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە، ژیانێکی ئارام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە وەک باخچەی گەلان، بیروباوەڕ و کولتوورەکانە، بنیات نانرێت. ئەم عەقڵیەتە کە زیاتر لە ١٠٠ساڵە درێژەی هەیە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گیروودە کردووە. هەموو کەسێک دەزانێت کە ریبەرئاپۆ تێکۆشانێکی زۆر دەکات بۆ ئەوەی ئەم ئاستەنگ بوونە مێژووییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێپەڕێنێت. بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" کە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ ڕاگەیەندرا، بۆ تێپەڕاندنی ئەم ئاستەنگ بوونەیە. ئەو زیانانەی کە بە قووڵبوونەوەی شەڕ تووشی گەلان دەبێت، جارێکی دیکە گرنگی ئەم بانگەوازە مێژووییەی نیشان داوە. لەسەر بنەمای ئەم ڕاستییە مێژووییە، داوا لە گەلان، ژنان و هەموو هێزە سۆسیالیستە دیموکراتیکەکان دەکەین زیاتر لە بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەن و لەسەر ئەو بنەمایە بەڕێکخستن بوونی خۆیان مەزنتر بکەن، یەکێتی خۆیان بەهێز بکەن و چارەسەری دیموکراتیک بەرەو سەرکەوتن ببەن."

OSZAR »