پەکەکە لە ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایاردا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ١٢ـەمین کۆنگرەی خۆیی بە سەرەکەوتووی ئەنجام دا و تێیدا بڕیاری کۆتایهێنان بە هەموو ئەو کار و چالاکیانە هێنا کە لەژێر ناوی پەکەکەدا ئەنجام دەدران. لە ئەندامانی کۆنگرە هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، جەمیل بایک، ئەندامی دیوانی کۆنگرە خالیدە ئەنگیزەک و ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی گەنجان، ئۆزگور شەڕکەر بۆ ستێرک تیڤی هەڵسەنگاندیان بۆ کۆنگرە و سەردەمی نوێی تێکۆشان کرد.
چاوپێکەوتنەکە بەم شێوەیە:
- کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لە دنیادا دەنگی دایەوە. ویستمانە لە پەکەکەوە دەستپێکەین بەهۆی مێژووی ٥٢ ساڵەیەوە. ئێوە لە کۆنگرەی یەکەم و کۆتا کۆنگرەشدا (کۆنگرەی ١٢) بەشداربوون چۆن تێکۆشان گەیشت بەم ڕۆژە، هەلومەرجی ئەوکاتی کوردستان چۆن بوو، وەک ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، 'بوین وڵاتپارێزی وڵاتێکمان لە ئەستۆ گرت کە کەس نەیدەوێرا ناویشی بهێنێت'. دەماونەوێت لەسەر کۆی ئەم پرسانە قسەمان بۆ بکەی.
جەمیل بایک: سەرەتا بەستنی کۆنگرە لە هەمووان و بە تایبەت لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم. کۆنگرە لە مانگی شەهیداندا بەسترا. لە مێژووی تێکۆشانماندا ڕاستە شەهیدی پێشەنگ و زۆرمان داوە، بەڵام شەهیدانی مانگی گوڵان جێگەیەکی تایبەتییان هەیە. لە کەسایەتی هاوڕێ فواد و هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتووندا هەموو شەهیدانی مانگی گوڵان و شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و یەکسانی بە ڕێز و شکۆوە یاد دەکەمەوە. سەرکەوتنی کۆنگرەی ١٢ لە ئەنجامی ئازار و قوربانی و تێکۆشانی مەزنەوە هاتەئاراوە. کۆنگرە لەسەر بنەمای ئەم ڕەنجە مەزنە بەسترا. لەسەر ڕەنجی شەهیدان، گەل و دۆستانمان و بە تایبەت سری سورەیا ئۆندەر پێکهات کە ڕەنجی مەزنی دا لەم ڕوەوە. لە ئەنجام دا کۆنگرە بەسترا و سەرکەوتوانە بڕیارەکانی خۆییدا.
پەکەکە لە دۆخێکی ناهەمواردا دامەزرا. بزوتنەوە سۆسیالستییەکانی تورکیا گورزێکی مەزنیان بەرکەوتبوو. هەروەها کۆی بزوتنەوە و سەرهەڵدانە کوردییان کە سەرکووتکردن و ئاوارەی کۆتای هاتبوو. یانی ڕێبەر ئاپۆ لە کاتێکی گرنگدا دەستوەردانی مێژووی کرد. گەر دەستوەردانی مێژوویانەی ڕێبەر ئاپۆ نەبوایە ئەوا لە مڕۆدا هیچ کەس ناوی کورد و کوردستانی نەدەبیست و تێیدا نەدەژیا. ئەمە حەقیقەتێکی مێژووییە. دەرکەوتن و دەستوەردانی ڕێبەر ئاپۆ شتێکی ئاسایی نەبوو. لە بارودۆخێکی ئاساییدا ئەم دەرفەتە درووست نەبووە. ڕێبەر ئاپۆ خۆی دەڵێت، 'کاتێک پەرەم بەم دەستوەردانە مێژووییە دا، شتێک نەبوو بەناوی کورد و کوردستانەوە'.
'ڕاگەیاندنی کۆنگرەی یەکەم هەمووانی شۆک کرد بە دەوڵەتی تورکیشەوە'
ڕێبەر ئاپۆ بە دەستەوەردانەکانی کوردستان و وڵاتپارێزی کوردستانیشی زیندوو کردەوە، هێنایەوە نێو مێژوو و زیندووبوونەوەیەکی مێژوویی درووستکرد. یانی پێویستە گەلی کورد، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و مرۆڤایەتیش باش ئەم حەقیقەتە بزانێت. ڕێبەر ئاپۆ هەر لە دەستپێکەوە تا دامەزراندنی پارتی (پەکەکە) چەندین تێکۆشانی پێشخست، لە ڕووی ئایدۆلۆژی و فەلسەفییەوە پەرەی بە تێکۆشانێکی زۆر زەحمەت دا. بەرمەبنای ئەو تێکۆشانە گەیشتین بە دامەزراندنی پارتەکەمان. لە ئەنقەرە گرووپێکی بچووکی ئایدۆلۆژی بوو، دواتر بووە گرووپێکی سیاسی، لەسەر ئەو بنەمایە بووە بزاوتێکی گەنجان. لە درێژەی ئەم هەنگاوەدا دوای چەندین کۆبوونەوە پارتیبوون هێنرایە ئاراوە. دامەزراندنی پەکەکە لە مێژووی گەلی کوردستاندا جێگەیەکی گرنگ و تایبەتی هەیە. چونکە ئەو مێژووەیی سەرەوژێرکردەوە کە بەرەوو لەناوچوونی کوردان ڕێچکەی گرتبوو. ئیدی کوردان مێژووی خۆیان نوسیەوە. چوونکە بە هەموو شێوەیەک کوردان لە مێژوو دابڕێندرابوون. نکۆڵی و لەناوبردنی کوردان لە ئارادا بوو. دامەزراندنی پەکەکە دەرفەتی بۆ کوردان ڕەخساند تا مێژووی خۆیان بنووسنەوە و بونیادی بنێن. هەموو ئەو بزاوت و سەرهەڵدانانەی بەناوی کوردانەوە سەریان هەڵدابوو هەموو سەرکوت کرابوون. هەروەها بزاوتی سۆسیالیستی دیموکراسی تورکیا هەموویان لەناوبرابوون. یانی لە بارودۆخێکی ئاوا سەختدا پەرە بەو دەرفەتانە درا. کاتێک تەڤگەر یەکەم هەنگاوەکانی نا ڕووبەڕووی دژایەتی زۆر بووەوە. ویستیان ڕێگە لە دەرکەووتنی بگرن. دەیانگوت نابێت ئەم فکر، فەلسەفە و تێکۆشانە نەپەڕێتەوە بۆ کوردستان، هیچ سوودێکی بۆ کوردستان پێ نییە، بۆئەوەی هەرشتێک بەناوی کورد و کوردستانەوە دەرکەوێت هەموو لەبارببرێت. ئاوا ڕێگرییەکیان درووستکردبوو. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ لە دژی ئەم ئاستەنگیانە وەستایەوە و هەنگاو بەهەنگاو گەیشت بە پارتیبوون. ڕێبەر ئاپۆ لەو ژیانی تێکۆشانی خۆییدا ئەو تێکۆشانەی پەرەی پێداوە بۆ هەر کوردێک کە لە هەر هەلومەرجێکدا بۆ ئازادی و دیموکراسی تێبکۆشێت، دامەزراندنی بە بنەمای خۆی گرت. لە کوردستاندا ژیانێکی ئازادی بە بنەمای خۆی گرت. گوتی گەر ژیانێک هەبێت ئەوا پێویستە ئازاد بێت، ئەوەی لە ئێستادا هەیە ژیانێک نییە کورد تێیدا بژین، مرۆڤ ناتوانێت ناوی ژیانی لێ بنێت. بۆ بە ناوی کورستان و کوردانەوە هەمووانی تێگەیاند لەوەی ژیان چییە و مردن چییە. لە کوردستان پێویستە چ جۆرە پێشکەوتنێک بەڕێوەبرێت، پێویستە فەلسەفەیەکی چۆن، ئایدۆلۆژیایەکی چۆن پێشکەوێت کە کوردان لە مردن ڕزگار بکات و زیندوویان ڕاگرێت و تێکۆشانی بۆ بکات هەموو ئەمانەی پەرە پێدا.
بەم هۆکارە ڕێبەر ئاپۆ دەستوەردانێکی فرەلایەن و مێژوویی پێشخست. چونکە لە کوردستاندا شتێک نەمابوو بە ناوی کورد و کورستانەوە، پێویستە سەرلەنوێ هەموو شتێک بونیاد بنێرێتەوە کە لەباربراوون، هیچ کوردستانێک لە ئارادا نەبوو، ئەوەی هەبوو تەرمێکی مردوو بوو. چۆن وابکەی ئەم تەرمە زیندوو بکەیتەوە، چ ژیانێک لەمردن درووستکەیتەوە؟ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بە پەکەکەوە پەرەی پێدا لەسەر ئەم بنەمایەیە. یانی لە جیهاندا گەلێک میللەتی بندەست بوونیان هەیە، داگیرکەران وڵاتییان داگیرکردووە، سیاسەتی خۆیان بەڕێوەبردووە، بەڵام هیچ جارێک ئەوەی لە کوردستاندا پەرەی پێدرابێت ژیانی نەبووە. یانی کوردستان جیاوازە. لە ناوبردنی تەواوەتی هەیە. زیندووکردنەوەی گەلێکی لەم شێوەیە، ئەوەی لە هەموو هەلومەرجێکدا بتوانن بۆ ئازادی خۆی تێبکۆشێت پێشخستنێکی ئاسان نییە. وەک ئەوەی گوتم بە قوربانی و ئازار و تێکۆشانی مەزنەوە هاتەئاراوە. کاتێک کۆنگرەی یەکەمین پێشخرا، جۆشخرۆشێکی مەزنی درووستکرد، لە هەموو ئەو هەڤاڵانەدا کە بەشداری کۆنگرەکە بووین، هەم لەو هەڤاڵانەشدا کە لە نێو کاردا بوون جۆشێکی مەزنی درووستکرد. کاتێک کۆنگرە بەسترا و ڕاگەیاندرا، لە کورستاندا هیچ کەسێک گریمانەی ئەوەی نەدەکرد بە ناوی کورد و کوردستانەوە تەڤگەرێکی لەم شێوەیە دەرکەوێت. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت هەمووان شۆک بوون بە دەوڵەتی تورک و جیهانیشەوە.
'پەکەکە چارەنووسی دادووریووی کوردستانی هەڵاوژێرکردەوە'
لە کورستانیشدا لە نێو هەڤاڵان و گەلیشدا مۆراڵێکی مەزنی درووستکرد. ڕەنگە هەموو کەسێک بە قوڵی لەو هەنگاوەی ڕێبەر ئاپۆ تێنەگەشتبێت کە ڕێبەر ئاپۆ ناوێتی، بەڵام وێڕای ئەوەش بۆئەوەی بە ناوی کوردستان و گەلی کوردستانەوە تێکۆشانێکی ئازادی ودیموکراسی گەیشتبێتە ڕێکخستن و ڕاگەیاندرابێت جۆش و مۆراڵێکی لە هەموو کەسێکدا درووستکرد. من خۆم ئەزموونی ئەوەم کرد. بۆ؟ چونکە تا ئەوکاتە بە ناوی کورد و کوردستانەوە هیچ ڕێکخستن و تێکۆشانێک نەبوو، کۆمەڵگەیەکی ڕێکخراو بوونی نەبوو، نانسامەیەک بوونی نەبوو، یەکەمین جارێک بوو گەلی کورد گەیشتە میژوویەک، گەیشتە ڕێکخستنییەک، ڕێبەرێتییەک، ناسنامەیەک، تێکۆشانێک. بۆیە کۆنگرەیی یەکەم زۆر گرنگ و جێگرە لە مێژووی کوردستاندا. تا ئەوکاتە هیچ کەسێک نەیزانیبوو ژیان چییە، مردن چییە. ئیدی لەوێ کاتەوە هیچ کەسێک ئەو چارەنووسەی قبوڵ نەکرد کە داگیرکەران بۆ کوردستانیان دووریبوو. ڕێبەر ئاپۆش ئەم چارەنووسەی هەڵاوژێرکردەوە، بۆیە ئەو دەستوەردانە دەستوردانێکی میژووی بوو.
'پەکەکە پەرەپێدانی شۆڕشە لە شۆڕشدا'
ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە دەستی پێکرد و تا ڕۆژی ئەمڕۆمان گەلێک تێکۆشانمان پێشخستووە. پەکەکە شۆڕشی لە نێو شۆڕشدا پێشخست. ئامانجی ڕێبەر ئاپۆ ژیان و کۆمەڵگەیەکی ئازاد بوو. هەموو تەمەنی خۆی بۆ ئەم دۆزە تەرخانکرد. ئەمەیشی بە ئامانج گرت و گەیاند. ڕێبەر ئاپۆ گوتی، 'کورد هەیە، دەشبن' کاتێک هەبوونی گەلی کوردی سەلماند و کوردی هەستانەوە، ڕێبەر ئاپۆ گوتی، 'ژیانەوەم پێکهێنا؛ پێویستە بە ئازادی ئەنجام گیری بکەین.' ئەمەی لە ساڵی ١٩٩٣دا گوت. ئیدی ویستی پرسی کورد بە ڕێگەی سیاسی و دیموکراتیکی چارەسەر بکات. بەڵام دەوڵەتی تورک چون هەڵگری زیهنێتی نکۆڵی و لەناوبردنی کوردە، ئەو هەنگاوەی تێکدا کە بۆ چارەسەری دەستپێکرا. دەرکەوتنی ئەو هەنگاوەی دەوڵەتی تورک نەیهێشت پرسی کورد بەڕێگەی سیاسی و دیموکراتیکی چارەسەر بکرێت. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ پێداگری لە چارەسەری کرد و لە ساڵی ١٩٩٥دا پەرەی زیاتری بە هەنگاوەکە دا. بۆ پەرەدان بە ئامانجەکەی کە دیموکراسی و ئازادی و چارەسەرکردنی پرسی کورد بوو بە شێوەی سیاسی و دیموکراسی، لە کۆنگرەی پێنجەمدا گۆڕانکاری خستە پێشی تەڤگەری ئازادییمان. ویستی زیاتر پەرە بەو هەنگاوە بدات کە لە ساڵی ١٩٩٣ەوە دەستپێکردبوو.
'ئازادی ژن بنەمای هەنگاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ بوو'
ئامانجی ڕێبەر ئاپۆ پێشخستنی ژیانێکی ئازاد بوو، ئەمەش دەرنجام بە ئازادی ژنان دەتوانرێت پێشبخرێت. بۆیە پەرەی بە ئایدۆلۆژیا ئازادی ژن دا. لە کۆنگرەی پێنجەمدا ڕێکخستبنوونێکی لەم شێوەیەیی پێشخست، گۆڕانکارییەکان لەسەر ئەو بنەمایە بوو. دواتر ویستی ئەو هەنگاوانە تەواو بکات کە لە ساڵانی ١٩٩٣-٩٥-٩٨ دا دەستیپێکردبوو. بەڵام بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی وەڵامی ئەمە درایەوە.
ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵییدا لە نێو هەلومەرجی سەختدا شۆڕشی ئایدۆلۆژی پەرەپێدا. لە بواری ئایدۆلۆژیدا شۆڕشێکی نوێی پێشخست، لە ناو تەڤگەردا گۆڕانکاری پەرەپێدا. خواستی پرسەکە لەسەر ئەم بنەمایە، بە ڕێگەکانی سیاسی و دیموکراتیک چارەسەر بکات، بەڵام لەبەر ئەوەی کە لە زیهنیەتی دەوڵەتی تورکدا نکۆڵیکردن و لە ناوبردن هەیە، سیاسەتی 'چۆک دانان' پەرەپێدەدات، سەرەڕای هەموو ئەمانە ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوێک لە ساڵی ١٩٩٣دا بە بنەمای وەرگرتووە درێژەی پێدا و لەمە پێداگری کرد. دەوڵەتی تورکیش نەیتوانی بگات بە دەرنجامێک لە سیاسەتەکانییدا. دەیویست تەڤگەر بە تەواوی لە ناو ببات، بەڵام گەلەکەمان، گەریلا و دۆستانمان تێکۆشانیان بەڕێوەبرد، قوربانی مەزن درا، شەهید مەزن درا، ئازاری مەزن چێژرا بەڵام ڕێگەیان نەدا سیاسەتی قڕکردن سەربکەوێت، ئەو سیاسەتەیان پوچەڵکردەوە. جگە لەمەش جەنگی سێهەمی جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێشکەوت، لەم شەڕەدا هەندێک ئەنجام دەرکەوتن. دەوڵەتی تورک بینی کە ناتوانێت سیاسەتی 'چۆک دانان' ئەنجام بگرێت، بینی گەر پێداگر بێت پرسەکان لە تورکیا قوڵتر دەبن، بۆئەوەش تورکیا دووچاری مەترسی جددیتر دەبێتەوە. شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین گۆڕانکاری بنەڕەتی ئافراند، ئەوکاتە سیاسەتێک کە بەڕێوەی بردووە بۆ دەوڵەتی تورک مەترسی گەورەی هێنایەئاراوە، هەربۆیە گوتیان دەبێت لە سیاسەتماندا گۆڕانکاری بکەین. بەمجۆرە گەشتین بە کۆنگرەی ١٢هەمین.
-٣٥ ساڵە لەم تێکۆشانەدان. ڕێپێوانێکی مەزنە، تەمەنێکە. پەکەکە لە کۆنگرەی ١٢دا بڕیاری نوێی دا. بڕیاریدا لە ڕێبازەکانی تێکۆشاندا گۆڕانکاری بکات. ئێوش لە کۆنگرەکەدا ئامادە بوون، ئێوە لە دیوانەکە بوون. بێگومان ئەم دۆخە لە ناو گەل، هاوڕێ و کۆمەڵگەشدا هەستیاری دروست کرد. لە هەمانکاتدا هەندێک پرسیار هەیە پێویستە وەڵامیان بدرێتەوە. ئێوە لێرەوە چۆن هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن؟ ئەمەتان وەک پڕۆسەیەکی تێکۆشانی، دەستپێکی نوێ هەڵسەنگاند. لە کۆنگرەدا زۆر بابەتی گۆڕین-گۆڕانکاری دەرکەوت. تێکۆشان لێرەوە ئێوە چۆن هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن؟
خالیدە ئەنگیزەک: سەرەتا هەردوو هەڤاڵمان فوئاد و ڕەزا بە ڕێزدارییەوە یاد دەکەمەوە. لە کەسێتی هەردوو هەڤاڵدا شەهیدانی مانگی ئایار بە پێزانین یاد دەکەمەوە و لە بەرانبەر یاد کردنەوەیاندا سەری ڕێز دادەنەوێنم. سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم کە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە ڕەنجێکی مەزنی دا. لە هەمانکاتدا سری سورەیا ئوندەر لەم ڕێگەیەدا گیانی لە دەستدا و شەهید بوو. ئەویش بە ڕێزەوە یاد دەکەمەوە.
لە پڕۆسەیەکی وەهادا جەنگی سێهەمی جیهانی بەڕێوەدەبرێت، ئەنجامدانی کۆنگرەی ١٢هەمین خاوەن مانایەکی مەزنە. بە دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ و هەڵسەنگاندنە ڕاستەکانی پڕۆسەکە، کۆنگرەی ١٢هەمینمان ئەنجام دا. هەربۆیە جارێکی دیکە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم، کۆنگرەکە لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان پیرۆز دەکەم.
وەک دەزانرێت لە ساڵی ٢٠٠٠دا پەکەکە خۆی هەڵوەشاندەوە و سەرلەنوێ خۆی بونیاتنایەوە. بەشداری کۆنگرەی ١١هەمینی پەکەکەش بووم. کۆنگرەی ١١هەمینی پەکەکە لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی گۆڕانکارییە. ناوی پارتە، بەڵام بەرنامەی پارتەکە ناوەڕۆکی بەرگرینامەی شارستانێتی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆیە. پەکەکە لە چوار بەشی کوردستان، بە تایبەتی لە ڕۆژئاوا گۆڕین-گۆڕانکاری مەزنی ئەنجام دا. ئەمەش پێداگری لە زیهنیەت بوو، لەسەر باوەڕ بەخۆبوون بوو. شۆڕشی ڕۆژئاوا لەسەر ئەم بنەمایە بە دیهات. گەر شۆڕش لە ڕۆژئاوا بە دی هاتووە، ناوی خۆی لە هەموو جیهان ناساند، هەمووکەسێک خاوەندارێتی لێکرد، ئەمە لە سایەیی پەکەکەوە دروستبووە. بە ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ دروستبوو. پەکەکە لەسەر ئەم بەهانە، کۆنگرەی ١٢هەمینی ئەنجام دا. بە بەڵگەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری کۆنگرە دروستبوو. لە چاوی ئەو هەڤاڵانەی بەشداری کۆنگرە بوون هیوا، مۆڕاڵ هەبوو. ئازار هەبوو کە ئیدی بە ناوی پەکەکەوە تێکۆشان بەڕێوەنابرێت، بەڵام لەسەر ئەو میراتەی پەکەکە بۆی جێهێشتین گۆڕان-گۆڕانکاری بە دی دێت.
ئەمڕۆ پەکەکە لە بونیاتنانی کۆمەلگەی دیموکراتیک، ژیانی کۆمیناڵ و سۆسیالیزمدا لە هەبوونی خۆی بەردەوامە. هەربۆیە پەکەکە وەک پارتێک خۆی هەڵوەشاندنەوە و بە دامەزراوەی نوێ ڕێگەی لە پێش بونیاتنانی ڕێکخستنەکان کردەوە. پارادایمی دەوڵەتی کوردستانی دیموکراتیکیشی گۆڕی. پەکەکە لە لایەنی دەڵەتپارێزیی هەڵوەشاندنەوە. دەربازی سەردەمی سۆسیالیزمی دیموکراتیک دەبێت. هەندێک دەڵێن، 'ئیدی پاساوی دەوڵەتی تورک نەماوە'. ئایا پەکەکە ئاستەنگ بوو، بەڵام تێکۆشانی پەکەکە لە ڕۆژی سەرەتاوە ڕەوا بوو. پەکەکە ڕێکخستنێکی کۆمەڵگەیی و مرۆییە.
-ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، 'بە گەنجێتی دەستمان پێکرد، بە گەنجێتی سەردەکەوین' پەکەکە وەک گروپێکی گەنجان دەرکەوت. هێشتا بە شێوەیەکی گەنج بەردەوامە. لەم پڕۆسەی گۆڕان-گۆڕانکاریییەدا، لە ستراتیژی کاتی نوێدا ڕۆڵ و ئەرکی گەنجان چیە؟ ئەرک و بەرپرسیارێتی چۆن دەکەوێتە ئەستۆی گەنجان. ڕێبازەکانی تێکۆشان چۆن دەبینن.
ئۆزگور شەڕکەر: لە سەرەتادا لە کەسێتی هەڤاڵ فوئاد و ڕەزادا هەموو شەهیدانی ئازادی کورد بە ڕێزێکی زۆرەوە یاد دەکەمەوە. زۆر جار دەپرسن، ئایا لە پەکەکەدا واتای گەنجێتی چیە، گەنجی لە پەکەکەدا گوزارشت لە چی دەکات، بەش و کەناڵێکی ئەوە یان لە کوێوە دەستپیدەکات، لە کوێ بەردەوام دەبێت؟ دەمەوێت ئەمە دەستنیشان بکەم. یەکێک لە خاڵە هەرە گرنگەکانی ئەم قۆناغ و پڕۆسەی کە پێیدا تێپەڕدەبین، ئەمەیە. پەکەکە لە دەستپێکەوە تاوەکو کۆتایی گوزارشت لە گەنجان دەکات. گەنجان پەکەکەیان دەستپێکرد؛ ئەمەش بۆ تەواوی تێکۆشانی شۆڕش بوو بە هۆنراوەیەک.
'ڕێبەر ئاپۆ سەرچاوەی تێکۆشانی گەنجانە'
گەنجترین کەس لە جیهاندا ڕێبەر ئاپۆیە. ئەگەر ئەمڕۆ ئەم تێکۆشانە بەم هێز و ڕۆحی گەنجانە بەردەوامە، سەرچاوەی ئەمە ڕێبەر ئاپۆیە. هەموو هەڤاڵانی تێکؤشانمانیش دەگرێتەوە. بۆ ئەوەی لە ئیمراڵی دۆزەخ بە ڕێبەرێتی ئەزموون بکەن، چەندین فشاریان ئەنجام دا، بەڵام سەرەرای ئەمەش ڕێبەرێتی هەڵوێستی گەنجی خۆی پاراست، شۆڕشی گەنجانی ئەنجام دا و بەم شێوەیە نوێبوونەوەیەکی ئەنجام دا. ویستی لە کۆمەڵگەدا ئازادی پەرەپێبدات. ٥٢ ساڵ ڕێبەر ئاپۆ وەک ماراسۆنێک ئەم ڕێپێوانەی دەستپێکرد.
لە ئەنجامی تێکۆشانی ٥٢ ساڵدا، ئەم کۆمەڵگە گەشتە ئەم قۆناگە کە لە کەسێتی کۆمەڵگەی کورددا هەموو کۆمەڵگە بندەستەکان ئازادی خۆیان بە دەست بەهێنن. چەندین کەس دەڵێن ئەمە بە مانای چی دێت، چۆن وەها دروستبوو، بۆچی وەها دروستبوو، هەستەکانی ئێوە چین؟ ئێمە شانازی دەکەین. بۆچی شانازی دەکەین؟ لەبەر ئەوەی باوەڕ دەکەین کە کۆمەڵگە لە کەسێتی کورد و کوردستاندا لەسەر بنەمای سۆسیالیزمی دیموکراتیک ئازاد دەبێت. ئێمەش وەک ئەندامانی ئەم تێکۆشانە، وەک فیداکارانی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەوتنی ئەمە هەوڵدەدەین. پەکەکە داستانێکە هەمیشە گەنجێتی خۆی دەپارێزێت.
تەڤگەری ئاپۆیی هەمیشە وەک ئاو شەپۆل دەدات
-ئاماژەتان پێکرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێشهاتی نوێ ڕوودەدات، پلانی 'چۆک دانان' لە دژی گەلی کورد دەخرێتە جێبەجێکردنەوە. گوتت ئەم پلانە سەری نەگرت، بەرخۆدانی گەل، بەرخۆدانی گەریلا، بەرخۆدانی دۆستان بوون بە ئاستەنگ و لە دوای پێشهاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەوڵەتی تورک ناچار بوو کە سیاسەتی بگۆڕێت. لە دوای بانگەوازی ٢٧ی شوبات کۆنگرە ئەنجام درا. ئێوە ئەم قۆناغە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
جەمیل بایک: کاتێک سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ تێگەشتم، وەک چۆن لە مندا گۆڕانکاریی دەستپێکرد، مۆڕاڵ و جۆشێکی مەزنم ئەزموون کرد، لە کاتی ئەنجامدانی کۆنگرەی یەکەمدا وەک چۆن مۆڕاڵم مەزنبوو، لە کۆنگرەی ١٢هەمینیشدا مۆڕاڵ، باوەڕی و جۆش و خواستم بۆ تێکۆشان زیاتر بوو. هۆکاری ئەمەش هەیە، چونکە تەڤگەری ئاپۆیی هەمیشە شەپۆل دەدات، وەک ئاوە. لە دەستپێکدا بە گروپێکی بچوک دەستیپێکرد، بەڵام پاشان ئەم گروپە مەزنبوو، بوو بە تەڤگەری گەنجان، پاشان بوو بە پارتێک. مانیفێستۆی دەستپێک؛ پرسی کورد چۆن دەربکەوێت، چۆن هەمووکەس لێی تێبگات، وە چۆن لەسەر ئەم بنەمایە پرسی کورد بکەوێتە ڕۆژەڤ و چارەسەری پێش بکەوێت. ئەمە مۆڕاڵ و جۆش و خرۆشێکی مەزنی ئافراند. لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشانێک پەرەی پێدرا. گەلێک لە مردن گەڕایەوە، زیندوو بوویەوە و ڕاپەڕییە سەر پێ. کۆنگرەی ١٢هەمین ئەم هەنگاوەی گەیاندە قۆناغێکی مەزنتر.
'پەکەکە جیهانی بووەتەوە و پەرە بە مانفێستۆیی دوووەم دەدات'
تەڤگەر کە بە گروپێکی بچوک دەستیپێکرد، ئێستا بە جیهان بڵاوبووتەوە، بووە بە تەڤگەرێکی جیهانی. تەنها پرسی کورد بە بنەما ناگرێت، پرسەکانی ئازادی و دیموکراسی بە بنەما دەگرێت. جۆش و خرۆشم لەبەر ئەمەیە. هەمووکەسێک ئەمڕۆ ئەو تەڤگەرەی کە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە پەرەپێدرا، گەلی کورد و ژنانی کورد بە نمونە دەگرێت؛ دەیەوێت پرسەکانی لەسەر حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەر بکات. ئەوشتەی لە مندا مۆڕاڵ دروست دەکات، ئەمەیە.
لە سەرەتادا بە مانیفێستۆی سەرەتایی شوناسی کورد، گەلی کورد و کۆمەڵگەی کورد بونیاتنرا. کۆمەڵگەیەکی ئەوینداری ئازادی، بونیاتنرا. گەلێک لە هەلومەرجدا بۆ ئازادی تێدەکۆشا، بونیاتنرا. لەسەر ئەم بنەمایە ئێستا پارادایمی نوێ، مانیفێستۆی نوێ، مانیفێستتۆی دووەم پەرەپێدەدەین. ئەم پارادایمە و مانیفێستۆیە نەک تەنها پرسی کورد، دەیەوێت پرسەکانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و مرۆڤایەتی چارەسەر بکات. ڕێبەر ئاپۆ ئیدی تەنها پێشەنگایەتی گەلی کورد ناکات، بۆ هەموو گەلان و مرۆڤایەتی پێشەنگایەتی دەکات. گەلی کورد، ژنانی کورد بۆ هەموو گەلان بوون بە نمونەیەک. لەسەر ئەم بنەمایە، هەنگاوەکە پەرەی پێدەدرێت. ئەمەش جۆش و خرۆشێکی زۆرم پێ دەدات. حەقیقەتی تەڤگەری ئاپۆیی چیە؟ هەمیشە لە ناوخۆییاندا شۆڕشیان کرد. هەربۆیە لە چوارچێوەی کوردستاندا دەردەکەوێت، لە چوارچێوەی گەردونی دەژی. بۆ ئەمەش هەمووکەسێک تەڤگەر وەک نمونە وەردەگرێت، بە بنەمای دەگرێت. وەک گوتم، تەڤگەری ئاپۆیی بە گروپێکی بچوک دەستیپێکرد و ئەمڕۆ گەشتە قۆناغێکی جیهانی.
ژنان بنەمای گۆڕانکاریین
-ڕێبەر ئاپۆ بە دیدگاکانی کە بۆ کۆنگرەی نارد، لە ڕاستییدا ئاماژەی بەشێکی زۆر گرنگ کرد، لە تێکۆشانی ژنان و ئازادی ژنان، هەر بۆیە لە پرۆسەی تێکۆشانی نوێدا پرسیارتان لێدەکەم.
خالیدە ئەنگیزەک: ڕێبەرێتی لە بەرگرینامەی مانیفێستۆی شارستانێتی دیموکراتیکدا پارادایمی خۆی لەسەر ئازادی ژن، واتە گرنگی زۆری بە پرسی ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان داناوە. دەڵێت، دەبێت زانستی کۆمەڵگەیی سەرلەنوێ پێناسە بکرێتەوە. وەک ڕۆحی زانستی کۆمەڵگەیش ژنۆلۆژی پێشنیار کردوە. ئەمانە لێکۆڵێنەوەی لەسەر کراوە. بنەمای فەلسەفەی ئاپۆیی، پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ پرسەکە تەنها وەک چارەسەرکردنی نەتەوەیی نا، هەڵبەت پرسی نەتەوەیی گرنگە، بەڵام تەنها پرسەکە بونیاتنانی دەوڵەتێک نییە، تەنها دەستنیشانکردنی ستاتۆیەکی بەرتەسک نییە. سۆسۆلۆژیایی ئازادی لەسەر ئەو بنەمایە دانراوە. قووڵبوونەوەی بۆشایی نێوان سۆسۆلۆژیا و ئایدۆلۆژیادا...
ئەمەش دەبێت چی بێت؟ فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، فەلسەفەی ژیانی ئازادە. ژیانی ئازادی بە ژن و پیاو ئازاد دەتوانرێت بئافرێنرێت. ڕێ و ڕێبازی ئەمە چیە؟ ڕێ و ڕێبازی سیاسەتی دیموکراتیک و ژیانی کۆمیناڵە. ژیانی کۆمیناڵ، بریتیە لە تێکۆشانی کۆمەڵ و پێکەوە ژیانکردن. ڕێبەرێتی زۆرتر لەسەر ئەمە دەوەستێت. پێشتریش ڕێبەر ئاپۆ لە ناو پەکەکەدا ڕۆڵی بنەڕەتی دابوو بە ژنان. ڕێبەر ئاپۆ لە ناو پەکەکەدا ژنی بە شێوەیەکی خۆبەڕێوەبەر بە ڕێکخستن کرد. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی ویستی لەگەڵ ژن سۆسۆلۆژیای پەکەکە بگۆڕێت. ژیانی پەکەکەش هاتبایە گۆڕین. ڕێبەرێتی دەڵێت، چەکی من گۆڕانکارییە. ڕێبەرێتی تەڤگەری ژنان لە پەکەکەدا هەمیشە کرد بە پێوان و چەکی گۆڕان-گۆڕانکاری. لە سەدا ٩٠ی هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەرێتی سەبارەت بە ژیانی ئازادن. ژیان لە دەوری ژنی ئازاد دەبێت.
ڕێبەر ئاپۆ پێشبینیەکانی وەک چوارچێوەیەک پێشکەشی کۆنگرە کرد
جەمیل بایک: دەبێت هەمووکەسێک حەقیقەت و ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ تێبگات. ڕێبەر ئاپۆ تەنها بۆ گەلی کورد نا، بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و مرۆڤایەتی چارەسەری پرسەکانی بە بنەما وەرگرتووە. بۆ ئەوەش پەرە بەهەنگاوەکان دراوە. ڕێبەر ئاپۆ هەم لە خۆیدا گۆڕین-گۆڕانکاری دروست دەکات، هەم لە تەڤگەر و هەمیش لە گەلدا. ئەمە حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆیە، حەقیقەتی تەڤگەر ئاپۆییە. ڕێبەر ئاپۆ هەندێک هەنگاوی نا کە پرسی کورد چۆن بگوازیتەوە بۆ زەمینەی سیاسی و یاسایی و پرسەکە لەسەر ئەم بنەمایە چارەسەر بکات. پرسێکی مێژووی لە خۆی گرت، ئەو هەنگاوەی نا. ڕێبەر ئاپۆ لەم هەنگاوانەدا جدییە. تەڤگەرەکەشمان ڕێبەر ئاپۆ بە بنەما وەردەگرێت، لەسەر ئەم بنەمایە هەنگاو دەنێت. لێرە ڕێبەر ئاپۆ چی دەکات؟ ئاشکرایە؛ ئەو پرسە چۆن لەسەر بنەمای سیاسی و یاسایی چارەسەر دەکرێت؟ لەسەر ئەم بنەمایە پەرەی پێ دەدات. بەرنامەی، ڕێکخستن و تێکۆشان چیە؟ ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ئەم بنەمایە ڕاوەستەی لەسەر دەکات. هەندێک دیدگای خۆی پێشکەشی کۆنگرە کرد. گوتی "ئەمە چوارچێوەیەکە. دەبێت ئێوە لەم چوارچێوەدا لێکۆڵێنەوە بکەن و وربنەوە لێی، من لێکۆڵینەوە دەکەم. هەنگاوێک پێکبهێنن."