بەهۆی مانگرتنەکان لە ئێران و ڕۆژهەڵات ٤٠شۆفێر دەستبەسەر کران

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئێران بەبۆنەی مانگرتنی شۆفێرانەوە لانیکەم ٤٠ شۆفێریان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستبەسەر کردووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردەوە، هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە میانەی مانگرتنی گشتی شۆفێرانی بارهەڵگر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ماوەی ١٦ ڕۆژدا بەبێ فەرمانی دادگا ٤٠ شۆفیریان دەستبەسەر کردووە.

ڕاگەیەندرا کە شۆفێرانی بارهەڵگرەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەرامبەر بە کەمکردنەوەی ڕێژەی سووتەمەنی، زیادبوونی تێچووی بیمە، کەمی نرخی بارهەڵگرەکان، گرانبوونی تێچووی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان هەروەها نەبوونی ئاسایشی پێویست خۆپیشاندان و مانگرتنیان دەست پێکردووە.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە کە شۆفێرەکان بەردەوام دەبن لە مانگرتنەکەیان تا ئەوکاتەی داواکارییەکانیان لەلایەن حکومەتی جێبەجێدەکرێت، بەڵام شایانی باسە تائێستا حکومەت وەڵامی داخوازییەکانی نەداوەتەوە.

شایانی باسە چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران داوا لە هاووڵاتییان و هەموو چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا دەکەن کە پشتیوانی لە داخوازییەکانی شۆفێرانی مانگرتوو بکەن. هەروەها پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە ١١شۆفێری کوردیش دەستبەسەر کراون.

OSZAR »