هاوسەرۆکانی دەم پارتی بۆ پیرۆزبایی کردنی جەژن، پەیوەندیان بە پارتە سیاسیەکانەوە کرد

هاوسەرۆکانی دەم پارتی، تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیوەندییان بە سەرۆکی پارتە سیاسییەکان و بنەماڵەی شەهیدانەوە کرد و پیرۆزباییان لێکردن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ناوەندی دەم پارتی، تولای حاتەم ئۆغوللاری پەیوەندی بە سەرۆکی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە) ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی دەوا، مەحموود ئاریکان سەرۆکی پارتی سەعادەت، ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی گەلەجەک، فاتح ئەربەکان سەرۆکی پارتی یەنیدن ڕەفا، سەعید ئەسلان سەرۆکی AMAP، ئەرکان باش سەرۆکی پارتی تیپ، نوێنەری پارتە چەپەکان و هاوسەرۆکانی لایەنەکانی دیکە کردووە. هەروەها پەیوەندی بە بنەماڵەی جەمیل چاگرگا، جەیلان ئونکول و ئوغور کەیمازی کردووە و جەژنی لە هەمووان پیرۆز کردووە.

هەروەها باقرخان پەیوەندی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پەدەکە، ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی جەهەپە، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە و مساوات دەرویش ئۆغڵو سەرۆکی پارتی ÎYÎ ، عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دەوا، مەحمود ئاریکان سەرۆکی پارتی سەعادەت، ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی گەلەچەک. یەنیدن فاتح ئەرباکان سەرۆکی پارتی ڕەفا، سەعید ئەسلان سەرۆکی پارتی MAP، ئەرکان باش، سەرۆکی پارتی TIP، و هاوسەرۆکانی پارتەکانی دیکە پەیوەندیی کردووە و جەژنی قوربانی لە هەمووان پیرۆز کردووە.

هەروەها باقرخان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، نێچیرڤان بارزانی، و قوباد تاڵەبانی پەیوەندی گرتووە و پیرۆزبایی جەژنی لێکردون.

هەروەها باقرخان پەیوەندی بە دایکانی ئاشتی، دایکانی شەممە و بنەماڵەکانی گەزی گرتووە کە لە نێویاندا بنەماڵەی بەرکین عەلڤان و ئائیشە بولبول دایکی ئارەن بولبول هەیە و جەژنی لە هەمووان پیرۆز کردووە.

OSZAR »