بە دیمەن

هاوڵاتییانی بناری قەندیل: هەموو جەژن و بۆنەکان دەکەینە هەوێنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ

هاوڵاتییانی بناری قەندیل لە چوارچێوەی پیرۆزباییەکانی جەژنی قورباندا دووپاتییان کردەوە لە قۆناغی ئێستادا گرنگە تەواوی توێژەکان ببنە بەشێکی چالاکی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی رێبەر ئاپۆ.

هاوڵاتییانی بناری قەندیل لە چوارچێوەی پیرۆزباییەکانی جەژنی قورباندا ئاماژەیان بەوەکرد بە تەواوی هێزی خۆیانەوە دەبنە بەشێکی گرنگی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ. هەروەها دەستنیشانیان کرد گرنگە تەواوی بۆنە و جەژنە جیاوازەکان ببنە هەوێنی تێکۆشان لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا.

هاوڵاتییانی بناری قەندیل دەبارەی پرۆسەی چارەسەری، هەروەها پەیوەست بەو ئەرک و بەرپرسارێتیی دەکەوێتە سەرشانی هەمووان بۆ بەشداربوون و بە ئامانج گەیاندنی پرۆسەی چارەسەری کە ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ـی شوباتدا بە 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' گواستییەوە بۆ قۆناغێکی گرنگ و کاریگەر، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

ڕوناهی حەسەن ئەندامی شارەوانی بناری قەندیل ڕایگەیاند ئەوان بە جۆشێکی مەزنەوە پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە تەواوی کوردستانیان دەکەن و داواش دەکەن تەواوی توێژە جیاوازەکان لە سەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان لەپێناو سەرخستنی بانگی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ کار بکەن.

گوتیشی، پێویستە لە قۆناغێکی بەوڕەنگەدا ژنان پێشەنگایەتی بکەن و ئەو ئەرکەی رێبەر ئاپۆ بە ژنانی داوە بە شێوەیەکی بەفراوان پێکیبهێنن چونکە هێندەی لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەن هێندەش ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵیاندایە.

سەروین جەلال هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل ڕایگەیاند لە جەژنی قوربانی ئەمساڵدا جیاواز لە پیرۆزکردنی جەژنەکە هاوڕێ بە هاوڵاتییانی قەندیل دەیانەوێت بە سەرخستنی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ ئاشتی لە بناری قەندیل و باشووری کوردستان بەدی بێت. باسی لەوەشکرد چارەسەرییەکانی رێبەر ئاپۆ کاریگەریی بە سەر تەواوی پڕۆسەی سیاسیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەر چوار بەشی کوردستان دەبێت.

هادی عەزیز وەک بنەماڵەی شەهیدانی باشووری کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەوان وەک بنەماڵەی شەهیدان لە هەر شوێنێک و لە هەر دەمێکدا پشتیوانیی هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆن تاوەکوو بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەواوی ئامانجەکانی بەدیدەهێنرێت.

پیرۆت برادۆستی ڕایگەیاند وەک هاوڵاتییانی باشووری کوردستان پشتیوانی هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن لەپێناو ئاشتی و دیموکراسیدا. برادۆستی ئاماژەی بە مەترسییە سیاسییەکان کرد و گوتی: "ئەگەر دەوڵەتی تورک هەنگاوی پێویست نەنێت ئەوا بێگومان لە هاوکێشە سیاسییە نوێکاندا زیانی مەزنی بەردەکەوێت."

OSZAR »