بانگەوازی بۆ ئازادی یوکسەل کۆچ کرا
یەکێتی هێزی دیموکراتیکی ئەوروپا (ئەدەگەبە) دەستبەسەرکردنی سیاسەتمەداری کورد یوکسەڵ کۆچی شەرمەزار کرد و داوای ئازادکردنی کرد.
یەکێتی هێزی دیموکراتیکی ئەوروپا (ئەدەگەبە) دەستبەسەرکردنی سیاسەتمەداری کورد یوکسەڵ کۆچی شەرمەزار کرد و داوای ئازادکردنی کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە لە بەرەبەیانی ٢٠ی ئایار پۆلیسی ئەڵمانیا لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا سیاسەتمەداری کورد یوکسەل کۆچی دەستبەسەر کرد و زیندانی کرد.
ئەدەگەبە گوتی: " یوکسەل کۆچ ساڵانێکی زۆر وەک سیاسەتمەدارێکی کوردستانی لە دامەزراوە کوردییەکان نوێنەرایەتی و هاوسەرۆکایەتیی ڕێکخستنەکانی چەتری دەکرد، لەگەڵ ناسنامەی سیاسی خۆیدا، لە کاتی جیاوازدا ئەرکی تێکۆشانی بەڕێوەدەبرد. دەوڵەتی ئەڵمانیا هەمیشە قەدەغەکردنی پەکەکەی لە دژی گەل و تێکۆشانی کورد جێبەجێکردووە و وەک پاساوێک بەکاریهێناوە بۆ دەستگیرکردنی چالاکوان و سیاسەتمەدارانی کورد. لە کەسێتی یوکسەل کۆچدا هێرشکراوەتە سەر ڕێکخستنە دامەزراوەییەکانی گەلی کورد."
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز کراوە، بۆ ئەوەی لە بەرانبەر ئەم هێرشانەی دەوڵەتی ئەڵمانیا لەسەر ڕێکخستنەکانی کۆچبەران و نوێنەرانی گەلی کورد هەڵوێست نیشان بدرێت.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا داواکراوە دەستبەجێ یوکسەڵ کۆچ و هەموو زیندانیانی کۆچبەرانی سیاسی ئازاد بکرێن.