قەسەدە شەهید بوونی حەوت شەڕڤانی ڕاگەیاند

ناوەندی ڕاگەیاندی هیزەکانی سوریای دیموکراتک (قەسەدە) ناسنامەی حەوت لە شەڕڤانانی ئاشکرا کرد کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە بە ڕاگەیاندراوێک شەهید بوونی حەوت لە شەڕڤانانی ڕاگەیاند کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون و گوتی: "لە چوارچێوەی بەرخۆدانی هێزەکانماندا لە بەرانبەر هەموو جۆرە هێرشێک بە بوێری و دڵسۆزی بە گەلەکەمان، هەڵوێستی خۆیان لە سەنگەرەکاندا سەلماند. هەندێک لە شەڕڤانانمان لە ڕێگەی پاراستنی هەرێمەکەدا گیانی خۆیان بەخشی."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە ناسنامەی هەر حەوت شەهیدەکە کراوە کە لە کات و شوێنێ جیاوازەدا لە پێناو پاراستنی ئاسایشی هەرێمەکە بە هۆکاری جیاواز شەهید بوون.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا قەسەدە بەڵێنی بەردەوام بوون لە تێکۆشان لە پێناو ئامانجی شەهیداندا دووپات کردووەتەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای شەهیدەکان کردووە.

ناسمانەی شەڕڤانە شەهیدەکان بەم شێوەیە:

ناسناو: ئەحمەد

ناو و پاشناو: ئەحمەد بەرازی

ناوی دایک و باوک: ئەمینە – محمەد

شوێن و کاتی شەهید بوون: منبج- گوندی کابرجە – کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥

*

ناسناو: ئیاد تەهباش

ناو و پاشناو: ئیاد تەهباش

ناوی دایک و باوک: فاتیمە – عەبدولموتی

شوێنی لە دایکبوون: ئەدلیب

شوێن و کاتی شەهید بوون: حەلەب-شێخ نەجار – ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

*

ناسناو: عومران

ناو و پاشناو: عومران ئەل قاسم

ناوی دایک و باوک: سیهام – محمەد

شوێنی لە دایکبوون: باب

شوێن و کاتی شەهید بوون: منبج-عەریمە – ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

*

ناسناو: عەلی زازا

ناو و پاشناو: محمەد سوهەیب محمەد

ناوی دایک و باوک: رەنیە – ئەحمەد

شوێنی لە دایکبوون: منبج

شوێن و کاتی شەهید بوون: بەرەی باشووری منبج- ٦ی کانوونی یەکەم

*

ناسناو: دیار سەیادە

ناو و پاشناو: وەلد ئەل عەلۆ

ناوی دایک و باوک: سومەیە – شیهداد

شوێنی لە دایکبوون: منبج- سەیادە

شوێن و کاتی شەهید بوون: منبج- ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

*

ناسناو: ئاگر حەلەب

ناو و پاشناو: عەبدولرەحمان محمەد

ناوی دایک و باوک: زەینەب- محمەد

شوێنی لە دایکبوون: حەلەب

شوێن و کاتی شەهید بوون: قامیشلۆ- ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥

*

ناسناو: گۆران

ناو و پاشناو: محەمەد ئەل عەلی

ناوی دایک و باوک: ئایشە- جومعە

شوێنی لە دایکبوون: جەوادییە

شوێن و کاتی شەهید بوون: دێرەزۆر-بەحرا- ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥

OSZAR »