له کۆبانێ مەراسیمی پرسەی شەهید بەڕێوه چوو
له کۆبانێ مەراسیمی پرسە بۆ شەهید بۆتان بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەکەدا بەڵێنی بەردەوامیدان بە رێبازی شەهیدان دووبارە کرایەوە.
له کۆبانێ مەراسیمی پرسە بۆ شەهید بۆتان بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەکەدا بەڵێنی بەردەوامیدان بە رێبازی شەهیدان دووبارە کرایەوە.
بە سەدان کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی فورات، ئەندامانی دامەزراوە و رێکخراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، لە گەڕەکی مەکتەلەی شاری کۆبانی، بە شێوەیەکی غیابی مەراسیمێکیان بۆ یادی شەهید بوتان (ئیبراهیم شاوی)، شەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازی باب کە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، لە منبج شەهید بوو، بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی شۆڕش دەستی پێکرد. دوواتر ئایشە ئەفەندی وتەبێژی دەستپێشخەری ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە کانتۆنی فورات، بەناوی هەمووانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید بوتان کرد وبە ڕێزدارییەوە لە کەسایەتی شەهید بۆتان سەرجەم شەهیدانی یادکردەوە.
ئایشە ئەفەندی ڕایگەیاند، شەهیدان بەساڵانە بۆ بەرگریکردن لە خاک و زێدی خۆیان تێکۆشانیان کردووە و وتی: "دەبێت یادی شەهیدانمان کە بۆ ئەوەی گەلەکەمان بە ئازادی و ئارامی بژین، گیانیان بەخت کرد بە ڕێزداریی و پێزانینەوە یادیان بەرز ڕابگیردرێت و هەرگیز ڕێگە نەدەین خوێنیان لەسەر زەوی بمێنێت. لەبەر ئەوەی بەسایەی هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادیمان بەدەست هێنا، هەروەها شەهیدانمان هاوکات بە سیاسەتەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی بتوانین بە ئازادی بژین، تێکۆشانیان بەرێوە برد."
ئایشە ئەفەندی لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە هەتا کۆتایی رێبازی پڕ شکۆی شەهیدانمان بەردەوام دەکەین.
دوای وتارەکە، پرۆفایلی شەهید بوتان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.