دەم پارتی ئەنجامنانەی کۆبوونەوەکانی ئاشکرا کرد
دەستەی بەڕێوەبەرییە دیموکراتیکە خۆجێیەکانی دەم پارتی ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکانی خۆی ئاشکرا کرد و گوتییان: "پێویستە کۆتای بە قەیوم بهێندرێت و دان بە هاوسەرۆکایەتییدا بنرێت."
دەستەی بەڕێوەبەرییە دیموکراتیکە خۆجێیەکانی دەم پارتی ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکانی خۆی ئاشکرا کرد و گوتییان: "پێویستە کۆتای بە قەیوم بهێندرێت و دان بە هاوسەرۆکایەتییدا بنرێت."
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان لە ڕۆژانی ٢٥-٢٦ی ئایاری ٢٠٢٥دا بە درووشمی "بە بەڕێوەبردنی دیموکراتیکی خۆجێیەوە بەرەوو کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کۆبوونەوەی کاتی ناوبڕی بەڕێوەبەرییە دیموکراتیکە خۆجێیەکانی ئەنجام دا و پێشکەشی ڕوحی سری سورەیا ئۆندەری کرد.
ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکە لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەرییە دیموکراتیکە خۆجییەکانی دەم پارتییەوە ئاشکرا کرا و جەخت لەسەر ئەم خاڵانە کرایەوە و گوترا: "لە بەرانبەر ئەم بەرپرسیارێتییە مێژووییەی بەڕێز ئۆجالان، دەبێت پڕۆسەی دیموکراتیزە کردنی تورکیا بە خێرایی تەواو بکرێت. کارەکتەرە سەرەکییەکان کە ئەنجام دروست دەکەن دەوڵەت و دەسەڵاتن. ئێمە دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی ناوخۆیی دیموکراتیکتر بۆ تورکیایەکی دیموکراتیک بە گرنگ دەبینین. لەم چوارچێوەیەدا."
خاڵەکانی ئەنجامنامەکە:
⦁ دەبێت ئەو قەیومانەی سەپێندراون هەڵبگیرێن و کەسە هەڵبژێردراوەکان بگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان،
⦁ دەبێت خاڵە پەیوەندیدارەکانی یاسای شارەوانییەکانی ژمارە ٥٣٩٣ کە ڕێگە بە سەپاندنی قەیوم دەدات، هەموار بکرێتەوە و سەپاندنی قەیوم کۆتایی پێبهێنرێت.
⦁ دەبێت پێناسەی هاوسەرۆکایەتی لە یاسای پارتە سیاسییەکاندا لە یاسای شارەوانییەکاندا دیاری بکرێت.
⦁ دەبێت چاودێری ئیداری و ئابووری حکومەتی ناوەند لەسەر بەڕێوەبەرییە ناوخۆییەکان هەڵبگیرێت.
⦁ دەبێت گەل بە نوێنەرایەتی زیاتری دیموکراسییەوە لە پرۆسەکانی بڕیاردان ڕاستەوخۆ بەشدار بێت، گۆڕەپانەکانی ڕێکخستنی دیموکراتیک وەک ئەنجوومەنی گەڕەکەکان، ئەنجوومەنی شارەکان و کۆمۆنەکانی گوندەکان بپارێزرێن.
⦁ ئەو خاڵە یاساییانەی کە دەسەڵاتی ئەم دامەزراوانە لە یاساکانی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرییە تایبەتەکانی شارەکاندا سنووردار دەکات، پێویستە لە چوارچێوەی پرەنسیپی دیموکراسی ناوخۆییدا ڕەچاو بکرێن و ڕێکبخرێن.
هەر لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە: "بۆ بەدی هێنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک مەرجی سەرەکی ئەوەیە هەموو گەل لە ژیانێکی ئازاد و یەکساندا بژین. بۆیە ئامانجمان تورکیایەکی دیموکراتییە کە لەسەر بنەمای دادپەروەری، یەکسانی و ئیرادەی گەل دامەزرابێت. ڕێگەی گەیشتن بەم ئامانجە جێبەجێکردنی ئەو داواکارییە دیموکراتیکانەیە کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە."
لە ئەنجامنامەکەدا دەم پارتی پەیوەستبوونی خۆی بە پارادیمی ژیانی هاوبەشی ڕێبەر ئاپۆ کردووەتەوە و دەڵێت: "جارێکی دیکە بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە بەرپرسیارێتی خۆمان بۆ کۆمەڵگەیکردنی ئەم پارادایمە جێبەجێ بکەین. بۆ بیرهێنانەوەی هەموو ئەو هاوڕێیانەی گیانی خۆیان بەخشی، تا ڕەخساندنی ئاشتییەکی هەمیشەیی درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین. لەسەر هێڵی فرەڕەنگی و بناغەی چاندی ژیانی هاوبەش هەنگاو دەنێنین بۆ بونیاندنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک."