سیاسەتمەداری کورد لەزگین بۆتان لە ڕێگەی ئاژانسمانەوە هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەکە کرد و ئاماژەی بەوەدا پەکەکە بە بڕیارە مێژووییەکانی سەردەمێکی نوێی دەستپێکرد بۆ کردنەوەی ئاشتی لە هەرێمەکەدا، بۆیە دەبێت هەمووان بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ وەک دەرفەتێک هەڵسەنگێنن.
بۆتان لە سەرەتای قسەکانییدا ئاماژەی بە تێکۆشانی ٤٧ ساڵە پەکەکە کرد و گوتی: "بڕیارەکانی پەکەکە کە بە پێشەنگایەتی بەڕێز ئۆجالان نرا، کاریگەرییەکی مەزنی لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا هێنایەئاراوە. لە تورکیاشدا بووە بە دەرفەتێک بۆ کردنەوەی دەرگا بە ڕووی گۆرانکاری دیموکراتیکییانەدا. لە پرۆسەکەدا گەلی کورد نزیکایەتییەکی ئەرێنی گرتەبەر، بۆیە ئیدی کاتی ئەوەیە دەوڵەت هەنگاو بنێت و باوەڕی گەل بۆ پرۆسەکە دەستبخات. گەل کورد نایەوێت فریوو بدرێت. گەلی کورد قسەی خۆیکرد و هەنگاوی نا. ئێستا نۆرەی دەوڵەتە. دەتوانین پێکەوە ئاشتییەکەی هەمیشەیی و شکۆدار بونیادبنێین."
'زمانی میدیا ژەهراوییە، زمانی دەوڵەتیش هەڕەشەکردنە'
بۆتان لە بەردەوامییدا سەرنجی خستەسەر گرنگی هەڵوێستە گەلی کورد بۆ پرۆسەکە، ئاماژەی بەوەدا لە بەرانبەر ئەمەدا هێشتا دەوڵەت دەستبەداری زمانی هەڕەشەکردن نەبووە و گوتی: "زمانی میدیا زمانێکی ژەهراوییە، زمانی دەوڵەتیش هێشتا پڕە لە هەڕەشە. ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەردەوامە و سوپا هێشتا زمانی هەڕەشە بەکاردەهنێت. بەڕاستی ئەم شێوازە نزیکایەتییە لە پرۆسەکە جێگەی قبوڵ کردن نییە."
'گەلی کورد خاوەنداری لە گەریلا دەکات'
بۆتان ئاماژەی بە خاوەنداری گەلی کورد لە تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد و گوتی: "پەکەکە کۆتای بە ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری هێنا. لێرە بەدواوە لەو ئۆپەراسیۆنانەی کە ئەنجام دەدرێن، گەر یەک گەریلا زیانێکی بچووکی بەرکەوێت، ئەوا نە مێژوو، نە مرۆڤایەتی و نە گەلی کوردیش قبوڵی ناکات."
لە درێژەی قسەکانییدا لەزگین بۆتان سەرنجی خستەسەر گرنگی ڕۆڵی پەڕلەمان و گوتی: "ئیدی پێویستە دەوڵەت واز لە لێدوانی درووشم دار بهنێت. هەڵبەتە پێویستە پەرلەمان پرۆسەکە لە ئەستۆ بگرێت، بۆئەمەش گرنگترین شت هەنگاوی کۆنکرێتییە. هێنانە ئارای دەرنجامی پرۆسەکە بەبێ ئاسایشی یاسای و دەستووری بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی هیچ ئیمکانێکی نییە."
'دەرفەتێکی مێژوویمان بۆ ڕەخساوە'
لە کۆتانی قسەکانییدا سیاسەتمەداری کورد لەزگین بۆتان ئاماژەی بە گرنگی دەرفەتی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ کرد و گوتی: "کاتی ئەوەیە ئەم یەکڕیزییە وەرچەرخێنینەسەر سەرکەوتنی دیبلۆماسی و ستاتۆی سیاسی. لەهەر چوارپارچەی کوردستان پێویستە بەم دەرفەتە مێژووییەوە پرۆسەی بونیادنانی ستاتۆ و بەهێزکردنی دەستکەوتەکانمان بێنینە ئاراوە. بەڕاستی خاوەنداری دەرفەتێکی مێژوویین."