لەم کۆتاییەنەدا لە تورکیا و ناوچەکەدا چەند بابەتێکی سەرەکی بوون بە جێگەی گفتوگۆکردن لەوانە؛ مژاری کورد، ئایندەی تێکۆشانی چەکداری و ڕێبازی چارەسەریی سیاسیی. لە نێو ئەم گفتوگۆیانەشدا بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە و کاریگەری پارادایمی نوێی ڕێبەر ئاپۆ هەیە و بابەتی بنەڕەتییە. داخۆ ئەم پرۆسەیە هەر لە ڕوویی سیاسییەوە دەبێتە جێگەی باسوخواس یان لە بنەڕەتیشدا خودی بابەتەکە بابەتێکی فەلسەفییە و دەتوانرێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت!
بۆ شرۆڤەکردنی پرسەکەمان لە ڕووی دیدگایی فەلسەفییەوە، ژنە فەیلەسوفی فەرەنسی، کاترین مالابۆ کە یەکێکە لە فەیلەسوفە فیمینیستە سەردەمییەکان لە خوێندکارانی بیرمەند و فەیلەسوفی فەرەنسی جاک دێریدایە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.
فەیلەسوف مالابۆ بەسەرنج خستنەسەر بڕیارە مێژووییەکەی پەکەکە گوتی: "وەک هەمووان زۆرنابێ بڕیارەکانی پەکەکەم بیستووە. لەوباوەڕەدام هەنگاوێکی بوێرمەندانەیە و جێگەی هیوایە. وەک ئاشتی خوازێک زۆر بەم بڕیارە دڵخۆشبووم. بەڵام وەک ئەوەی لەو پەیامەی پێش ماوەیەک دام، گوتم هیوادارم ڕاگەیاندنی ئەم پرۆسەیە وەک شتێکی ئاسایی نەبینرێت، ببێتە هاوکارییەکی ڕاستەقینە لە پرۆسەی داننان و دیموکراتیک بووندا."
کاترین مالابۆ پەیوەست بە بانگەوازییەکان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی گوت: "بێگومان بەشداری ئەم بانگەوازییە دەبم. بەڵام ئەوەی بووە بە مەراقم ئەوەیە؛ داخۆ ئازاد بکرێت وی لە ئەماندا ئەبێت؟ بۆیە هیودارم کاتێک ئازاد کرا لە ئەمانەت و ئاسایشدا بێت. بێگومان بە ڕەهای لەگەڵ ئازاد بوونییدام و دەیڵێمەوە ئازادی وی پێویستییەکی بنەڕەتییە. ئۆجالان سەرکردەیەکی سیاسی مەزنە. یەکێکە لەو کەسانەی کە ڕێزێکی تایبەتم بۆی هەیە، بەڕاستی سەرسام و حەیرانی ویم. چونکە پەیوەست بە دونیابینی مورای بۆکچین، لەڕووی باتەکانی ئیکۆلۆژی و سیاسەت هەمان هەڵسەنگاندنمان هەیە. بەڵێ بێگومان دەمەوێت ئازاد بێت. تەنها یەک خواستم هەیە ئەویش؛ کاتێک لە زیندان دەرچوو با ئاسایش و ئەمنییەتی ژیانی پارێزراوبێت."
فەیلەسوف کاترین مالابۆ پەیوەست بە هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی پرسی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و ژنۆلۆژی گوتی: "لەوباوەڕەدام پارادایمی ئۆجالان ئەو دیموکراسییە نییە کە لە سەدەی هەژدەدا لە ئەرووپا لە قۆناغی ڕۆشنگەرییدا دەبیندرا. ئەمەی ئەم شێوە دیموکراسییەکی نوێیە کە وابەستەی فەلسەفەیەکی نوێیە کە لەڕوویی ناسنامەییەوە گەردوونپارێز نییە. لە فکریی دەستووری بنەڕەتی دیموکراتیکی لە ئەورووپایی سەردەمی ڕۆشنگەری هەڵگری ئەم جیاوازییەیە؛ ئیدی فکری هاوڵاتیبوونی دیموکراتیکی یان لە تێگەیی یەک جۆریی بابەتی گوتن نییە. ئەوەی لە پارادایمی ئۆجالاندا هەیە، ئەو تێگە دیموکراسییەیە کە ڕێز لە ناسنامەی کەسی و کۆمەڵگەیش دەگرێت.
بە براوی من ئەم نزیکایەتییە زۆر گرنگە. یانی کورد ناسنامەی لە ناوی جیهانیبوونێکی نادیاردا لە دەست نادەن. دیموکراسییەک کە لەسەر ئەم بناغەیە دامەزرێت دەبێتە ئەو دیموکراسییەیی سەربەخۆیی کۆمەڵگە و کەسییەکان دەپارێزێت."
دەبارەی پەکەکە بۆ بڕیاردان لەسەر کۆتایهێنان بە تێکۆشانی ڕێبازی چەکداری مالابۆ گوتی: "بەڵی بێگومان ئەم هەنگاوە، هەنگاوە بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوەی ئەخلاقیات. هەرهەنگاوێک بەرەو ئاشتی بنرێت، هەنگاوێکی ئەخلاقییە. هاوکات لەوباوەڕەدام لە دۆخێکی تایبەتییشدا ئەم هەنگاوە ساتێکی بەرخۆدێرییە. مەبەستم لەوەیە گەر مرۆڤ زیاد فشار لەسەر تێکۆشان بکات، زۆر گەردوونی بکاتەوە، ڕەنگە ببێتە هۆکاری تەقینەوە و گەیشتن بە بنبەست. بۆیە دەبێت ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە ناسنامەی هەموو کەسێک بەڕێوەببرێت."
پەیوەست بە پرسیاری "پرۆسەی ئاشتی لەبیرکردنی ڕابردوو نییە، بەڵکو پێویست بە پێداچوونەوە و گۆڕینی و ڕووبەڕووبوونەوە هەیە. بە بڕاوی تۆ بەو ڕابردووەوە چۆن دەتوانرێت ئاشتی پێکبهێندرێت؟ میتۆدی هیگڵی لەم بابەتەدا چی دەڵێت؟ مالابۆ ئەم وەڵامەی دایەوە:
"چەندین وەڵامی هێگڵیی لەسەر ئەم بابەتە هەیە، چونکە بابەتەکە لە ناوەخنی دیالێکتیکدایە. یانی کاتێک دەپەڕێتەوە بۆ شتێکی جیاواز، دەگۆڕێت بۆ ئاستێکی عەقڵانیتر، بەڵام هەمیشە ئاسەواری لە ڕابردوودا دەمێنیتەوە.
شوێنپێی ڕابردوو هەمیشە دەمێنێتەوە. ئەمە دیالێکتێکی بەناوبانگی ئافێبونگە؛ واتا هەم مەیهێڵەوە و هەمیش بیپارێزە. بەڵێ ئێمە کۆتای بە شتێک دەهێنین، پێشدەکەوین، بەڵام هەمیشە شوێنەواری ڕابردوویش دەپارێزین. ئەمە خاڵێکی گرنگ و جەوهەریی هەر ڕووداوێکە. بۆیە نابێت ئەم پرۆسەیە پرۆسەی لەبیرکردنی ڕابردوو بێت."
فەیلەسوف مالابۆ ڕایگەیاند، هیوادارە بڕیارکەی پەکەکە سەرەتایەکی نوێ بێت و وتی، "بەڵام ئەم پرۆسەیە تەنها پەیوەست نییە بە کوردەوە، بەڵکو بەندە بە وەڵامدانەوەی حکومەتی تورکیاشەوە. بە بۆچوونی من ئەمە سەرەتایەکی نوێیە، بەڵام حکومەت و کۆمەڵگەی تورکیا چۆن لەم بابەتە تێدەگەن؟ ئەمە پرۆسەیەکی دوولایەنەیە. هیوادارم بەم شێوەیە بێت، بڕیارگرتنەکەی پەکەکە تەنها کاتێک مانادار دەبێت کە تورکیا پێوانەکانی دیموکرتیکی جێبەجێ بکات. ئەمە دیدگایەکی بەرفراوانترە.
بۆ ئەو پرسیارەی 'ئایا بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لەم پرۆسەیەدا هەیە؟' مالابۆ وتی، "هیوادارم وابێت، بەڵام کاتێک گرنگی بەو ڕووداوانە دەدەم کە لە ئیسرائیل ڕوودەدەن، واتە کاتێک نزیکبوونەوەی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەبینم کە چۆن خۆی لە پاراستنی مافەکانی فەلەستین دوور دەخاتەوە، نازانم هاوکاری نێونەتەوەیی شتێکی باش دەبێت یان شتێکی خراپ. ڕەنگە من هەڵە بم، بەڵام دڵنیا نیم کە داواکارییەکانی کورد لەلایەن کۆمەڵگەی نێونەتەوەییەوە دەبیسترێت. لەوباوەڕەدام پێویستە پێش هەموو شتێک کورد بە بەرخۆدانی خۆییەوە بەرگری لە خۆیی بکات و پاراستنی خۆی بێنێتەئاراوە."