لە ئەڵمانیا هەردوو تێکۆشەر نودەم و ئامارا یاد کرانەوە

لە ٢٠ـەمین ساڵوەگەڕیی گیان لەدەستدانانیدا یوتا شنایدەربانگەر (نودەم) و ئەکی دۆگرواک (ئامارا) لەسەر مەزاری نودەم یاد کرانەوە.

ژنانی شۆڕشگێڕ لەسەر مەزاری ژنە تێکۆشەری ئەنتەرناسیونالیستی نودەم، لە لە شاری مولهایم ئانیدر روهری ئەڵمانیا لە ٢٠ـەمین ساڵوەگەڕی گیان لەدەستدانیاندا یادی یوتا شنایدەربانگەر(نودەم) ئەکین جەرەن دۆگرواک (ئامارا) یان کردەوە کە لە ٣١ـی ئایاری ٢٠٠٥ لە باشووری کوردستان لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا.

ژنانی کورد و ژنانی ئەنتەرناسیۆنال لە یادکردنەوەکەدا ئاماژەیان بە میراتی هەردوو تێکۆشەر کرد و گوتییان تا ئێستا درێژەی هەیە.

لە درێژەی قسەکاندا باس لە ژیان و تێکۆشانی هەردوو ژنە تێکۆشەری ئازادی کرا و لە کەسێتی هەردوو شەهییدا هەموو ئەو ژنانەی لە پێناو ئازادییدا گیانی خۆیان بەختکردوە یاد کرانەوە.

لە بەردەوامی یادکردنەوەکەدا ژنان گوڵیان لەسەر مەزاری نودەم دانا، دواتر ئەندامی تەڤگەری ژنانی کورد، ژیندا پازارجک بە زمانی کوردیی قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا تێکۆشانی شەهیدان سات بە سات مەزن دەبێت.

دواتر گوڵستان کانیرەش بە زمانی ئەڵمانی قسەیکرد و گوتی: "لەمڕۆدا درووشمی ژن ژیان ئازادی بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش لە سایەیی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگارییەوە."

بە تەواوبوونی قسەکان کۆتای بە یاد کردنەوە هێندرا.

OSZAR »