تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە ئەلفەتاح و ئەلسەکنە بەخاک سپێردران
لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە، تەرمی شەرڤانانی هێزەکانی قەسەدە محەمەد حمادە ئەلفەتاح و حسێن شبل ئەلسەکنە بە خاک سپێردران.
لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە، تەرمی شەرڤانانی هێزەکانی قەسەدە محەمەد حمادە ئەلفەتاح و حسێن شبل ئەلسەکنە بە خاک سپێردران.
تەرمی شەڕڤانانی هێزەکانی قەسەدە محەمەد حەمادە ئەلفەتاح و حسێن شبل ئەلسەکنە، لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیەی شاری حەسەکە بە خاک سپێردران. شەهید محەمەد حەمادە ئەلفەتاح لە ١ی ئایار شەهید بوو، هەروەها شەهید حسێن شبل ئەلسەکنە لە ٢٩ی کانوونی دووەم شەهید بوو.
لە مەراسیمەکەدا نەجاح حەواس، ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: "شەهیدان بوێرانە بەرەنگاری مردن بوونەوە وهەتا شەهید بوونیان تێکۆشانیان کرد، چونکە دەیانزانی کەرامەت ناکڕدرێت و وڵاتیش نافرۆشرێت."
هەروەها سالار حەسەکە فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی حەسەکە سڵاوی لە فیداکاری شەهیدان کرد لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی و بەڵێنی درێژەدان بە تێکۆشان هەتا بنیاتنانی کۆمەڵگەی ئازاد و دادپەروەری دووپات کردەوە.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و رادەستی بنەماڵەکانیان کرا و تەرمی شەهیدان بە دروشمی "شەهید نامرن" بە خاک سپێردران.