فیدراسیۆنی کەمئەندامانی شەڕ جەژنی قوربانیان پیرۆز کرد
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی شەڕی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جەژنی قوربانیان لە هەموو موسڵمانان و بنەماڵەی شەهیدان پیرۆز کرد و داوای بەهێزکردنی یەکێتی ناوخۆییان کرد.
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی شەڕی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جەژنی قوربانیان لە هەموو موسڵمانان و بنەماڵەی شەهیدان پیرۆز کرد و داوای بەهێزکردنی یەکێتی ناوخۆییان کرد.
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی شەڕی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەیاننامەیەکی نووسراودا جەژنی قوربانیان پیرۆز کرد.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە:
"وەک کەمئەندامانی شەڕی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، جەژنی قوربان لە گەلانی موسڵمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرجەم کەسوکاری شەهیدان و کەمئەندامانی شەڕ لە دڵەوە پیرۆز دەکەین.
بەو هیوایەی ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی ئاشتی و ئارامی بۆ هەرێمەکەمان. هەروەها هیوادارین جەژنی قوربان وەک ئەوەی نموونەی بە ڕوونی لە شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا دیارە، خوشک و برایەتیی گەلان و پشتیوانی و دادپەروەریی گەلان بپارێزێت و پەرەی پێبدات.
هەموو جەژنەکان بە کەش و هەوای سروشتی خۆیانەوە، جۆش و شادی لە ڕووخساری مرۆڤ و سروشتدا دەوروژێنن. لەم پرۆسە نوێیەدا بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو ڕوویەکەوە هیوای ژیانێکی ئازاد و یەکسان پێشکەش دەکات. بۆیە بە هاتنی جەژنی قوربان، خاوەنداری لەم پرۆسەیە خوشک و برایەتی نێوان گەلان بەهێزتر دەکات.
بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، بە ڕێز و منەتدارییەوە یادی هەموو ئەو شەهیدانە بەرز ڕادەگرین کە لە پێناو ژیانی ئازاد و پێکەوەژیانی گەلاندا گەورەترین فیداکارییان کرد و شەهید بوون. وەک کەمئەندامانی شەڕ جارێکی تر بەڵێن دەدەین هەتا کۆتایی لەگەڵ گەلەکەماندا درێژە بە ڕێگای شەهیدانمان دەدەین. بەم هەستانەوە دیسان جەژنی قوربان لە گەلانی موسڵمان پیرۆز دەکەین. هەروەها داوا لە گەلانمان دەکەین لە بەرامبەر ستەم، داگیرکاری و هێرشەکاندا بێدەنگ نەبن و لە هەموو کاتێک زیاتر یەکگرتوویی خۆیان پتەوتر بکەن."