دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ کۆنگرەی ١٢ـەمین ناردبووی لە ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بڵاوکرایەوە

ڕۆژنامەی سەرخۆبوون دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ کۆنگرەی ١٢ـەمینی ناربوویی و هەموو بەڵگەکانی کۆنگرەی بڵاوکردەوە. سەرخۆبوون ڕایگەیاند کۆتایی بە وەشانی بێپچڕانی ٤٤ ساڵەی خۆی هێناو و گوتی: "هەموو شتەکان لە پێناو سەرەتایەکی نوێ و بە هێزتردایە."

سەرخۆبوون

هەموو بەڵگەکانی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لە ژمارەی ٥٢١ـی مانگی ئایاری سەرخۆبووندا بڵاوکرانەوە. هەوروەها ڕوانگە و دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ کە لە زیندانی ئیمراڵییەوە بۆ کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە ناردبوویی بۆ یەکەمجار لە ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بڵاوکراوەتەوە. لەگەڵ دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆیشدا پەیامی مێژوویی، دەقی گشتی قسەکردنی دەستپێکی کۆنگرە و بەستنی کۆنگرەکە، ئەو بڕیارانەی تێیدا وەرگیران و ڕاوبۆچوونی ئەندامانی کۆنگرەیش بڵاوکرانەوە.

لە ژمارەی مانگی ئایاری ڕۆژنامەکەدا چەندین نووسینی تێروتەسەل دەربارەی ژیانی هەردوو کادری پێشەنگەی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون بڵاوکراونەتەوە. هەروەها دەربارەی شەهید پەلین زۆزان (پەلین یڵماز) کە چەند مانگی ڕابردوو شەهید بوونی ڕاگەیاندرا، ئۆزان مزگین (غوربەت ئایدن) و شۆڕشگێرانی تورکیا (سێ شتیل) نووسین بڵاوکراوەتەوە.

'هیوا و باوەڕم بۆ سەرکەووتن مەزنە'

ڕێبەر ئاپۆ بە "دیدگایەکی ٢٠ پەڕەی و نامەیەکی چوارخاڵیییەوە بەشداری کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە بوو. ڕێبەر ئاپۆ لە دیدگاکایەدا دەڵێت: "خودی ئەم کۆبوونەوەیان ڕەنگە نیوەی پرۆسەی چارەسەریی بێت. لە ئێسا و دواتریشدا پێویستی بە هەوڵدانی جەوهەری و سەنگین هەیە. هیوا و باوەڕم بۆ سەرکەووتن مەزنە." ڕێبەر ئاپۆ بە ناونیشانێکی حەوت خاڵی باس لە سەردەمی نوێی تێکۆشان دەکات.

ناونیشانەکان بەم شێوەیەن:

١- سروشت و مانا

٢- سروشتی کۆمەڵایەتی و کێشەکانی

٣- دوالیزمی دەوڵەت و کۆمۆنیزم لە نێو کۆمەڵگەی میژووییدا

٤- مۆدێرنێتە

٥- حەقیقەتی کورد و کوردستان

٦- پەکەکە و کۆتایهێنان بە کار و خەباتەکانی

٧- ڕوانگەکانی سەردەمی نوێ

ڕێبەر ئاپۆ کاتێک دیدگای سەردەمی نوێ پێشكەش دەکات، دەڵێت 'بابەتی کۆتایهێنان بەو کار و خەباتانەی لەژێر ناوی پەکەکە دەکرێن، بابەتێکی نوێی نییە بەلامانەوە'. دەستنیشانی دەکات پەیوەست بە بڕیارەکەی پەکەکە؛ پرسەکە بە تەنها کۆتایهێنان بە کار و چالاکییەکانی لەژێر ناوی پەکەکەدا دەکرێن نییە، بە لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانیەوە ڕەنگە پێویست کات چەندین مانگ گفتوگۆکردن هەبێت و دەربارەی هۆکاری ئەوەش دەڵێت: "لەبەرئەوەی بە تەنها باسی هەیکەلێتێک ناکەین. باسی گۆڕینی بیرکردنەوە و بنەڕەتی کەسێتی دەکەین. باشترین درووستبوونەوە بەم شێوەیە دەبێت. بۆئەوەی پرۆسەکە بەشێوەیەکی بونیادنەرانە بەڕێوەبچێت و بگات بە ئامانجی خۆی، نابێت مرۆڤ پەلە بکات."

بەرپرسیارێتی ئافراندنی چوارچێوەی تێگەیشتنی تیۆری

ڕێبەر ئاپۆ بەم دیدگایەیی باس لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان دەکات پەیوەست بە پرۆسەکە: "دیدگای سەردەمی نوێمان لەسەر بناغەی نەتەوەیی دیموکراتیک، ئیکۆ-ئابووری و کۆمۆنەلیزمی سەرلەنوێ درووستکردنەوەی کۆمەڵگەیە. بۆئەوەی بنکی فەلەسەفی ئەم بونیادنانە دابنرێت، لایەنی ئیکۆلۆژیی و کۆمەڵایەتییەکی بە هێزترین بنکی هەبێت، بەرپرسیارین لە درووستکردنی چوارچێوەیی تێگەیشتنی تیۆری و داهێنانی چەمکی." هەروەها ئەو ڕێگە و میکانیزمەی بۆ ئەمە بگرێتەبەر بەم شێوەیە باس کردووە:

"بێگومان بۆی هەیە نیازی لایەنەکان جیاواز بێت. بەڵام هەنگاو دەنرێت، یان بانگەوازی کرا و لە ڕوویی جەوهەرییەوە ئەمە ڕاستە... پایەیی ئایدۆلۆژی، بەرنامەی پراکتیکی و لایەنی تاکتیکی ستراتیژی ئایندە درووستەکەین. کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەرنامەی سیاسیی ئەم سەردەمەیە. گەیشتن بە دەوڵەت ناکات بە ئامانجی خۆی. سیاسەتی دیموکراتیکی، سیاسەتی کۆمەڵگەی دیموکراتیکیییە. خودی کۆمۆنەیش کۆمۆنەی دیموکراتیکە. لێکدابڕاو نین. جڤاکی کۆمۆنی دیموکراتیکە. پێویستە بۆ کۆمەڵگەی ڕۆژانەش مرۆڤ باس لە کۆمەڵگەکی دیموکراتیک بکات. سۆسیالیزمی دیموکراتیکیش بە مانای کۆمەڵگەیبوونی دیموکراتیکە. وەک چۆن ئەوەی دەوڵەت مێژوویی هەیە، کۆمۆنەش مێژوویی هەیە... ژیانی ئازادی گەلان بە کۆمۆنەوە دێتەئاراوە. ئەم کۆمەڵگەی کۆمۆنەیییە دەتوانرێت لەسەر شارەوانییەکان بەڕێکخستن بکرێت. دەتوانرێت لە ڕوویی تیۆری و پراکتیکییەوە ئەنجام بدرێت. بەڵام ئەمە بە هەستیاری و خەباتێکی ڕاستەقینەیی دژە سەرمایەدارییەوە دەتوانرێت پێکبهێندرێت."

سێ پایەیی مۆدێرنێتە

ڕێبەر ئاپۆ کورتەیەک لە ڕەخنەکردنی سەرمایەداری و جێگرەوەکانی بەم شێوەیە دەخاتە ڕوو: "بۆ تێپەڕبوون لە مۆدێنرێتە و سۆسیالیزمی بونیادنراو کە خزمەت بەو دەکات، هەوڵمان دا مێتۆدێکی نوێ، تیۆرییەکی سۆسیالیستی جێگرەوە بئافرێنین. ئەوەشمان ناونا 'مۆدێرنێتەی دیموکراتیک'. لە جیاتی دەوڵەت-نەتەوە پەرەمان بە نەتەوەیی دیموکراتیک دا، لە جیاتی سەرمایەداری پەرەمان بە کۆمۆنە-کۆمۆنالیستی، لە جیاتی پێشەسازی پەرەمان بە ئیکۆ-ئابووری دا و شیکاری ئەوەمان ئافراند. سیستەمی کۆمەڵگەی ئازادی-پارێزمان لەسەر پەیوەندییەکانی کۆی ئەم شیکاریانە، لەسەر سێ پایە وەک مۆدێرنێتەی دیموکراتیک پێناسە کرد، نوسیمانەوە بینیمان لە ئاستێکی گرنگدا لە کۆمەڵگەدا ڕەنگدانەوەی هەیە.

بێ گومان ئەم سێ بوارە سەردێڕی لاوەکییان هەیە. بۆنموونە بەشێکی گرنگی کۆمۆنالیتی ئازادی ژنە. هەروەها سیاسەت، ئەخلاق..هتد. دەتوانرێت باسییان لێوە بکرێت. هەموو ئەمانە بە بەرفراوانی هەڵسەنگێنین. پراوپر لە جێگەی خۆیەتی ئەم سیستەمە وەک مۆدێرنێتەی دیموکراتیک پێناسە بکرێت. لە ئاین‌دا پێناسەی ڕۆژی دوای (قیامەت) دەکرێت، شتەکە تەنها پەیوەست نییە بە جیهانی ئاینەوە، هەروەها پەیوەستە بەم جیهانەیشەوە. ئەو مەترسیانەی کە کتێبی پیرۆز سەرنجی خستوونەتەسەر، ڕەنگە هەر ئەمەبێت. مۆدێرنێتەی سەرمایەداری قیامەت بەسەر مرۆڤایەتییدا دەسەپێنێت."

کۆنفیدراڵیزمی هەرێمی

ڕێبەر ئاپۆ ئەوەی دەستنیشان کردووە گەر ئامانجەکانی سەردەمی نوێ بگەینین بە سەرکەوتن 'ئەوا نەک تەنها بۆ کورد و کوردستان، هاوکات بۆ کۆی هەرێمەکە سەرکەوتنێکی گرنگ دێنێتە ئاراوە. سەرکەوتن لەمەدا کاریگەری لەسەر سووریا، ئێران و عێراقیش دادەنێت. کۆماری تورکیا چانسی ئەوەی ئەبێت خۆی هەم نوێ بکاتەوە و بە دیموکراسی تاجدار ببێت و هەمیش لە هەرێمەکەدا پێشەنگایەتی بکات." ڕێبەر ئاپۆ هەروەها سەرنج دەخاتەسەر لایەنگری و دژبەرییەکانی پرۆسەکە:

"دەتوانم بڵێم لایەنە دژبەرییەکانی پرۆسەکە هیچ سەنگ و مانایەکییان نییە و شکست دێنن. بەڵام بۆ پێکهێنانی ئەمەش بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی لایەنەکان. وێڕای دەرنجامی پرۆسەکە لەسەر ئاستی هەرێمی، دەرنجامی نێونەتەوەیشیی دەبێت. کۆنفیدراڵیزمی هەرێمی وەک پێویستیییەکی ڕەها خۆی دەردەخات... بەڵام ئەم چارەسەرییە هاوکات پێویستی بە ئەنتەرناسیۆنالیستیییەکی نوێیش هەیە..."

سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک

ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە دەست بە نامە مێژوییەکەی ٢٧ـی نیسان دەکات:

"هەڤاڵانی هێژا!

دوای ٥٢ ساڵ، مانگ و هەفتەیەک لە مێژوویی تێکۆشانمان، بەشێوەیەکی فەرمی سەردەمێکی مێژوویی لەدوای خۆمان جێ دەهێڵیین. بە مانەیەکی کۆنکرێتی تر، دەمانەوێت لەو سۆسیالیزمەوە کە ئامانجی دەوڵەت-نەتەوەیە، تێپەڕین بەرەو قۆناغێکی مێژوویی و سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک. هەروەک چۆن هەمووشتێک سەرەتا و کۆتایی هەیە." لە بەردەوامی نامەکەدا دەستبەرداربوون لە چوار خاڵی بنەڕەتی و هۆکارەکانی باس دەکات.

'بۆ سەرەتایەکی نوێ'

ڕۆژنامەی سەرخۆبوون ڕایگەیاند ژمارەی مانگی ئایار کۆتا ژمارەی بڵاوکراوەیانە کە ڕۆژنامەکە بۆ ماوەی ٤٤ ساڵ بەبێ بچڕان بەردەوام بوو لە بڵاوکردنەوە و وەشانەکانی. سەرخۆبوون لە کۆتا ژمارەییدا کە بە ناونیشانی 'سوربوون لە مرۆڤایەتی سووربوونە لە سۆسیالیزم' بڵاوکراوەتەوە، بە ناونیشانی 'بۆ سەرەتایەکی نوێ' کۆتای بە وەشانی خۆیی هێنا و دوای ٤٤ ساڵ لە خزمەت بە ڕۆژنامەگەریی ئازاد ماڵئاوایی لە خوێنەرانی کرد.

OSZAR »