چوار ڕۆژەی هێرشی ئیسرائل-ئێران
هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتر ماوەی چوار ڕۆژە بەردەوامە و ئەمشەویش کۆمەڵێک هێرشی دیکەی دژ بەیەک ئەنجام درا. لە کۆی هێرشەکاندا تا ئێستا چەندین کوژرا و بریندار بوونی لێکەوتووەتەوە و ڕێژەکەیش لە هەڵکشاندایە.
هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتر ماوەی چوار ڕۆژە بەردەوامە و ئەمشەویش کۆمەڵێک هێرشی دیکەی دژ بەیەک ئەنجام درا. لە کۆی هێرشەکاندا تا ئێستا چەندین کوژرا و بریندار بوونی لێکەوتووەتەوە و ڕێژەکەیش لە هەڵکشاندایە.
شەڕی ئیسرائیل-ئێران بەردەوامە و تادێت هێرشەکانیان بۆسەریەکتر سەختتر دەبێت، ئیسرائیل لە هێرشەکانییدا بۆسەر ئێران، بەتایبەت ناوەندە ئەتۆمییەکان و مووشەکییەکانی ئێران دەکات بە ئامانج.
لەبەرانبەردا ئێران وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ڕاگەیاند و بە چەندین هێرشی مووشەکیی درێژ مەودا هێرشی کردەسەر ئیسرائیل و بەتایبەت بۆسەر تەلئەبیبی پایتەخت. دەزگای فریاکەوتنی نیشتیمانی ئیسرائیل (Magen David Ado-(MDA)دوێنی شەو لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد چەندین موشەکی ئێرانی بەر چەندین ناوەندنی وزە و شوێنی نیشتەجێبوون کەوتوون کە زۆرترینیان لە حەیفا و تەلئەبیب بووە.
لە هێرشەکاندا ئێران موشەکی بالیستی بەکارهێنا و بەر ناوەندی وزەی شاری حەیفا کەوت. لەو جێگایانەی کە ناوەندی بەرهەمهێنانی کارەبا، پەترۆڵ و پیشەسازی لێیە، دوای هێرشەکان تەقینەوەی کاریگەر و گەورەی لێکەووتەوە.
دەزگای فریاکەوتنی نیشتیمانی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندروێکدا ئاشکرای کرد لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێراندا سێ کەس کوژراون و ٧٤ـی دیکەش بریندار بوون.
بەرفراوانبوونی دەرنجامی هێرشەکان
- لە دوایین هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل زیان بەر باڵێوزخانەی ئەمریکا کەوتووە لە تەلئەبیب.
- ئاژانسی نیمچە فەرمی فارس ڕایگەیاند کەسێک بە تۆمەتی 'سیخوڕی کردن' بۆ موساد لە سێدارە دراوە.
- وەزیری بەرگری ئیسرائیل کاتز، لەسەر تیلیگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "دیکتاتۆرییەت لە تاراندا مەرگی خۆی ئەزموون دەکات، گۆڕاوە بۆ بکووژێکی ترسنۆک و بۆ دوورخستنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل لەسەر خۆی بە زانابوون هێرش دەکاتەسەر بەرەی ناخۆیی مەدەنی ئیسرائیل. بەم زوانە دانیشتوانی تاران باجی ئەم کارەی دیکتاتۆر دەدەن."