لە دژی شارەوانی ئەستەنبوڵ ئۆپراسیۆنی نوێ ئەنجام درا

لە دژی شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ (IBB) ئۆپراسیۆنی نوێ ئەنجام درا، سەبارەت بە ٤٩ کەس بڕیاری دەستبەسەرکردن درا.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکان لە دژی شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ (IBB)دا، ئۆپراسیۆنی چوارەم ئەنجام درا. لە ئۆپراسیۆنەکەدا سەبارەت بە ٤٩ کەس بڕیاری دەستبەسەرکردن درا کە بەڕێوەبەری پاراستنی شارەوانی ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ موستەفا ئاکن، بەڕێوەبەر ئۆزەل قەڵەم قادریە کاساپۆغلۆ و بەڕێوەبەری گشتیی KIPTAS عەلی کورتی تێدایە. 

ڕاگەیاندراوی داواکاری گشتی پەیوەست بە ئۆپراسیۆنەکە 

داواکاری گشتیی کۆماری ئەستەنبوڵ پەیوەست بە ئۆپراسیۆنەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و گوتی: "داواکاری گشتی کۆمارەی ئەستەنبوڵ دۆزی ٢٠٢٤/٢٢٨٢٣٣ S.N بەڕێوەدەبات. لە چوارچێوەی ئەم دۆزەدا پەیوەست بە سەرۆکایەتی فەرمانگەی کیپتاش و یۆل باکم دەستنیشانکراون، لە ٢٣/٠٥/٢٠٢٥دا گومانلێکراون عەلی کورت، زیا گۆکمەن تۆگای، ئیبراهیم بولبولوو، نەزاهەت کورت و مستەفا ئاکن لە نێوی دان، سەبارەت بە ٤٩کەس بۆ زیندانی کردن، دەستبەسەرکردن، لێگەڕین بڕیاردراوە بەڕێوەبەرایەتی لقی تاوانە داراییەکانی بەشی پۆلیسی ئەستەنبوڵ ڕاسپێردراوە  بۆ دەستبەسەرکردن، لێگەڕین و دەستبەسەرداگرتن لە دژی گومانلێکراون درێژە پێ بدات." 

OSZAR »