یەک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە دوران کاڵکان دەربارەی بەستی کۆنگرەی ١٢ـەمینی نائاسای پەکەکە کە بۆ وەڵامدانەوەی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژانی ٥-٧ی ئایار لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجامدرا، بۆ مەدیا خەبەر قسەیکرد و هەڵسەنگاندنی وردی بۆ کۆنگرەکە و گرنگییە مێژوویەکەی کرد.
کاڵکان ئاماژەی بەوەدا پێویستە گەل و بەتایبەت پێشەنگانی سەردەمی نوێ؛ ژن و گەنجان زۆر باش لە ئەنجام و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە تێبگەن و گوتی: "پێویستە وانە لە ڕابردوو وەرگرین و تێیبگەین، لێی وردبینەوە و لەسەر ئەم بنەمایە ڕەخنە و ڕەخنەدانی خۆمان بکەین. پرۆسەکە پرۆسەی ڕەخنە و ڕەخنەداینە؛ پرۆسەی وانە وەرگرتنە لە ڕابردوو. بەڵام بێ ئەوەی لە ڕابردوودا بمێنینەوە، پێویستە نوێ ببینەوە و بە بوێری و فیداکارییەکەی مەزنەوە لە هێڵی فیدایی ئاپۆچێ تییدا بە بەهێزترەوە بەشداری پرۆسەکە ببین."
کاڵکان وەبیری هێنایەوە، بندەست، لایەنە سۆسیالیستییەکان، سۆسیالیست، شۆڕشگێڕ، دۆستە دیموکراتیکەکان پێکڕا هەنگاو دەنێنن و ئەم گرتنەبەرەش پێشکەوتنی گرنگ لەگەڵ خۆییدا دێنێت و ئەمەی گوت: "بانگەوازیم لە هەموو کەسێک لەسەر ئەم بنەمایەییە: وەرن پێکەوە باش لێی تێبگەین، بە بوێیرییەوە هەڵێسەگێنین، وانە لە ڕابردوو وەرگرین و بە باوەڕ و بوێرییەوە لە ئایندە بڕوانین و هەنگاوی بەبڕیار بنێین. بەدڵنیاییەوە سەرکەوتنی ئەم پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکییە دەئافرێنین."
هەڵسەنگاندنەکەی دوران کاڵکان بەم شێوەیە:
"سەرەتا بە حەسرەت و ڕێزدارییەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم کە ئەم کۆنگرەیەیی ئامادەکرد، بووە ئیرادەی کۆنگرە و زۆرترین هەوڵیدا. هەر وەک ئەوەی گوترا، وێڕای سری سورەیا ئۆندەر، بە هێز و ئیرادەی شەهید قارەمانەکانمانەوە کە زیاد لە دەیان هەزار شەهیدە گەیشتینە ئەم ڕۆژە. لە کەسێتی هەڤاڵانمان فواد و ڕەزادا بەڕێز و خۆشەویستییەوە هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادییمان یاد دەکەمەوە...
بەڕاستی سری سورەیا ئۆندەر ڕۆڵێکی کاریگەری لەم پرۆسەیەدا گێڕا. ڕێبەر ئاپۆ گوتی، 'ماوەی ١٢ ساڵە لەگەڵ ئۆندەردا کار و خەبات دەکەم.' ئۆندەر ماوەی ١٢ ساڵ زۆر هاوکاری ڕێبەر ئاپۆ بوو، وە هەوڵ و ڕەنجی زۆرییدا. لە هێنانەئارا و ئامادەکردنی بانگەوازی ٢٧ی شوبات و دواتریشدا کاری زۆر مەزن و سەرکوتووی کرد.
بەڕاستی کەسێکی هێژا و ڕنجدەربوو. لە کۆنگرەکەماندا باسی هەموو ئەمانەمان کرد و بەڕێز و سوپاسەوە لە کۆنگرەکەدا باسکرا. هەرخۆی ئۆندەر تێکۆشەرێکی ئازادی و دیموکراسی بوو. وەک شەهید ڕاگەیاندرا. کاتێک لەسەر ئەرک و خەباتی خۆییدا بوو گەیشت بە شەهید بوونی خۆی. ئەوەی چۆنیش شەهید بووە هێشتا قسەی لەسەرە، گومانی هێرش کردن هەیە.
دەمەوێت بڵێم؛ کە نەخۆش کەوتنیم بیست گوتم داخۆ دووچاری هەمان ڕوداوی ئۆزال بووەتەوە؟ دۆخە راستەقینەکە ڕوون نییە، بەڵام تاوتوێ دەکرێت. ڕای گشتی بە شەهیدی ئاشتی و دیموکراسی ڕایگەیاند.
ئێمەیش وەک کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە بەشداری ئەو پێناسەیە بووین. خواستمان بوو سری سورەیا ئۆندەر ڕۆڵی لەسەرکەوتنی کۆنگرەکەماندا هەبێت و ببێتە هۆکارێک، بەوەی هەوڵی زۆری دابوو. باوەڕمان پێیبوو... بەدڵنیاییەوە ئەو ئامانجە هاوکاری کۆنگرەی دەکرد.
لەسەر ئەم بنەمایە بە خۆشەیستی و پێزانینەوە یادی هاوڕێم سری سورەیا ئۆندەر دکەمەوە و هەمووکات یادی زیندوو ڕادەگرین و بە دڵنیاییەوە ئامانجەکەی دەگەیەنین بە سەرکەووتن.
پڕۆسەکە ڕێگەی هەنگاوی ئازادیخوازی، دیموکراتیک و سۆسیالیستی دەکاتەوە
ئەم کۆنگرەیە بوو بە کۆنگرەیەکی مێژوویی، بووە کۆنگرەی بەرهەمدار و بڕیاردەر. لە راستییدا زۆرێک لە کۆنگرەکانی پەکەکە، هەرچەندە بۆ هەمووان هەمان شت ناڵێن، بەڵام بە کات و وەرچەرخانێکی زۆر هەستیاردا تێپەڕیوون و و نوێبوونەوەکانیش دەرکەوتوون و بەو بڕیارانەی کە دراون زەمینەیان بۆ هەنگاوی نوێ لە تێکۆشانی ئازادیخوازاندا خۆش کرد.
تا ئێستا لەسەر ئەم بناغانە هاتووینە ئێرە. کۆنگرەی ١٢ـەمینمان ئەم نەریتەی خراپ نەکرد. تەنانەت بڕیاردارییەکی بەهێزتری هێنایەئاراوە. کۆتایی بە قۆناغێکی مێژوویی هێنا و بۆ کردنەوەی سەردەمێکی نوێی بووە بنەما و دای بە دەستپێکردن.
ئێستا بە ئاسانی دەتوانین بڵێین، لە ڕێپێوانی ئازادی ئاپۆییدا، سەردەمی پەکەکە کۆتایی هات و سەردەمێکی نوێ دەستپێکردووە. ڕێبەر ئاپۆ ناوی ئەم سەردەمە نوێیەی وەک "سەردەمی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" هێنایەئاراوە. ئاماژەی بەوەدا تێکۆشانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕەخسێنەری سەردەمی نوێیە. باوەڕدەکەین، لەسەر ئەم بناغەیە قۆناغی پێشەوەمان دەبێتە هۆی پێشکەوتنێکی نوێ و ڕێ بۆ هەنگاوی بەهێز، ئازادیخوازی، دیموکراتیک و سۆسیالیست دەکاتەوە.
بێگومان ئەمە بە تێکۆشان و هەوڵەوە جێبەجێ دەبێت. بۆیە ئێمە چووینە ناو سەردەمێکی نوێی تێکۆشانەوە. چۆن گەیشتینە ئەم خاڵە؟ واتە ئەم بابەتێکە تاوتوێ دەکرێت. ماوەیەکی زۆرە دەزانرێت. ئەگەر بە گشتی بڵێین، ئەمە ئەنجامی تێکۆشانی ١٠ ساڵی دوایییە. ئەم پرۆسەیە دوای ئەو هێرشەی شەڕی تایبەتی کە لەسەر بناغەی "پلانی چالاکیی هەڵوەشاندنەوە" بۆ لەناوبردن و تەسفیەکردنی پەکەکە کرا، شکستی پێهێنرا، تێکشکێندرا، دەستی پێکرد. دیسان شەری جیهانی سێیەمی لە هەرێمەکە پرۆسەیەکی وەهای پێویست دەکرد.
هەموو ئەمانە بۆ حکومەتی ئاکەپە و کۆماری تورکیا بوونە پێویستییەک. کۆمارەکە، بە دونیابینی سەدەیی خۆی بینی و تێگەیشت کە ئیدی ناتوانێت لە بەرانبەر بەرخۆدانی گەلی کوردی ئازادیخواز و ئەنجامەکانی شەڕ کە سیستەمی جیهانی زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەی دەبات، بەردەوام بێت و ئەو ئیدی ناتوانێت زیهنیەت و سیاسەت لەسەر نکۆڵیکردن کە کردبوویەوە بەردەوام بێت. بینی کە لەم بارودۆخەدا مانەوە مەترسییەکی گەورە دروست دەکات. هەندێک بەڕێوەبەر گوتیان "کێشەی ئاسایش". ئەوانیان بینی کە دەوڵەت و کۆمار ڕووبەڕووی کێشەی ئاسایش بووەتەوە و لێرەدا بانگەوازییان کرد.
دەزانین سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە بانگەوازێکی لەم جۆرەی کرد. ڕێبەر ئاپۆ دوای ٤ ساڵ بۆ یەکەم جار لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا چاوی بە برازاکەی عومەر ئۆجالان کەوت و وەڵامی ئەمەی دایەوە. ڕێبەر ئاپۆ گوتی: "ئەگەر بەم شێوەیە بیردەکەنەوە و ئەم بانگەوازییە دەکرێت لەمە تێدەگەم و بێ وەڵامی ناهێڵمەوە. ئەگەر هەلومەرجی گونجاو بڕەخسێندرێت، توانای ئەوەم هەیە پرسی کورد لە گۆڕەپانی شەڕوپێکدانەوە و توندوتیژییەوە بگوازمەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسی و یاسایی و دیموکراتیکی." بە گوتنی: "ئەگەر دەرفەت بدرێت و بناغە دروست بکرێت، ڕۆڵێکی کاریگەر لەم بابەتەدا دەگێڕم" پرۆسەیەکی نوێی ڕاگەیاند و پێناسەی کرد.
دوای ئەمە، لایەنەکان لەسەر بانگەوازەکە و ڕاگەیاندراوەکانی سەرەتایان مانەوە. شاندی دەم پارتی دیسان ڕۆڵی وەرگرت. پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥دا وەک شاند نێوان ئیمرالی، ڕای گشتی و پەکەکەدا تێکۆشانیان کردوە، دیسان لەلایەن حکومەتەوە دەرفەتی چوونە ناو پرۆسەکەیان پێدرا. دەرفەتی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئافرێنرا. دواتر دەم پارتی وەک هێزێکی چالاک چووە ناو ئەم پرۆسەوە.
لە کۆتاییدا، بەبێ ئەوەی درەنگ بکەوێت، ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازێکی مێژووی لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ بە ناوی "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کرد. هەمووکەسێک ئەمەی بە "مانیفێستۆی سەدە"، "مانیفێستۆی دیموکراسی"، "مانیفێستۆی سەردەم" ناوبرد و زۆر ڕۆشنبیر ئاماژەیان بەوەدا کە "جگە لە ڕێبەر ئاپۆ کەسێکی تر ناتوانی نووسراوێکی وا ئامادە بکات و ئیرادەیەکی وا دەرببڕێت" و بانگەوازییان کرد. پێشتریش، ڕێبەر ئاپۆ سەرەڕای ئێمە نامەی بۆ زۆر پارتی تر نارد و ئامانجەکەی ڕوونکردەوە. ئێمە وەڵاممان دایەوە. ویستمان ئەم بانگەوازە جێبەجێ بکرێت.
پێویست ناکات ئەمان دووبارە بکەینەوە، بە ڕاگەیاندراوەکەمان وەڵامماندایەوە. بۆ کردنەوەی ڕێگەی ئەم پرۆسەیە، جێبەجێکردنی ئامانج و ئەرکەکانی بانگەوازەکە و ئافراندنی زەمینەیەکی باش، لە ١ی ئاداردا ئاگربەستمان ڕاگەیاند. بە شێوەیەکی یەک لایەنی... بۆ ئەوەی گفتوگۆکە بە ئاسانی پەرەبسێنێت. هەندێک لە دەوروبەر دژی ئەمە دەرکەوتن. کەسانێک هەبوون کە ئەمەیان نەدەناسی. زۆر کەس هەوڵیاندا لە ناوەوە و دەرەوە تێکی بدەن، بەڵام ئەم تێکۆشانە بە ئارامی ئەنجامدرا. ئەو کەسەی کە زۆرترین ئارامی کرد، زۆرترین هەوڵی دا و گیانی خستە مەترسییەوە، بەڕاستی شەهیدی کۆتامان سری سورەییا ئۆندەر بوو. هەمیشە هەوڵەکانی و ڕەنجەکانی بە سوپاس و ڕێزەوە بە بیر دەهێنینەوە و دەری دەبڕین.
لە ئەنجام دا، نزیکبوونەوەکەمان ئەمە بوو: ئامادەین هەموو ئەو شتانە بکەین کە لێمان دەخوازرێت. دەیانگوت، "پێویستە کۆنگرە بکەن." بەڵام ئێمە گوتمان، هێز و ئارادەمان نییە کە ئەوانە جێبەجێ بکەین. ئێمە ئەمەمان لە نامەکەی ڕێبەر ئاپۆش ڕاگەیاند. دوای بانگەوازییەکە، لە ڕاگەیاندراوەکەمان لە ١ی ئادار بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند. بە ووتەیەکی تر، ئەمە مەرجێک نەبوو، بەڵام دەربڕینی بارودۆخێکی ڕوون بوو. واتە، تەنها ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێ ئەو شتانە بکات کە داوا دەکرا، هیچ ئارادەیەک یان هێزێک نەیدەتوانی بیکات.
لە ئێمەیان دەوێت "دەست لە تێکۆشانی چەکداری هەڵبگرین"، "بڕیارێک بۆ گۆڕینی ستراتیژی بدەین"، "بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بدەین". پەکەکەش وەک دەوڵەت باخچەلی گوتبووی - تەنها ڕێبەری دامەزرێنەری پەکەکە دەتوانێت ئەمە بکات. داواکاریەک هەبوو بۆ دانانی چەک، قسەی لەسەر دەکرا. واتە، هەموو کەسێک بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چەکیان هەڵگرتبوو. بەشداری ڕێبەر ئاپۆ بوون. ئێمە چۆن دەتوانین ئەو شەڕە ڕابگرین و چەک دانێین؟
لەو بارودۆخەدا، هەتا کە لە دەستمان بوو، هەوڵماندا چەک لە ڕێی ئامانج بەکاربهێنین، هێز بدەین و پشتگیری بکەین. کارەکەی بەڕێوەبردنی ئێمە ئەوە بوو. بە پێچەوانەش نەدەکرا. ئێمە ئەمە پێشتر لە پرۆسەی ٢٠١٣دا، لە نامەکانی ئەوکاتەدا ڕێبەر ئاپۆش گوتبووی: ڕاست یان هەڵە، سەرکەوتوو یان شکستخواردوو، شەڕ دەکەین. بەڕێوەبردنی شەڕ هەیە، بەڵام ئەگەر پرۆسەیەکی ئاشتی بێت، ئێمە ناتوانین ببین بەوانەی کە بەڕێوەی دەبەن.
ناتوانین کاری دانانی ئەم بڕیارانە، ڕازیکردنی تەڤگەر و گەل بکەین. گوتم، تەنها ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت ئەمە بکات. ئەم بارودۆخە ڕوونبوو، مەرجێک نەبوو، بەڵام دەربڕینی ئەو شتانە بوو کە ڕوویان دەدا. لەو کاتەدا ڕێبەر ئاپۆ پێی گووتین: "ئەم بڕیارەتان وەک هاوڕێیەک پێشوازی لێ دەکەم، ڕێزی لێدەگرم. لەسەر ئەم بناغەیە، هەوڵ دەدەم ئەو شتانەی کە دەکەوێتە سەر شانم بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکەم." ئەم بارودۆخە لەو کاتەوە بەم شێوەیە بوو؛ ئەمە بارودۆخێکی نوێ نییە کە دەکەوتبێت.
کۆنگرەکەمان بڕیاری مێژوویدا
بەڕاستی هەموو ئەمانەی لەلایەن بازنەکانی دەسەڵاتدار و دەوڵەتەوە کە ئەم پرۆسەیە بەڕێوەدەبەن زانراوە. دەمانەوێت ڕای گشتیش بیزانێت، چونکە مشتومڕی زۆی لەسەر هەیە. لە کۆتاییدا، هەرچەندە بە تەواوی وەک ئەوەی دەمانویست نەبوو، بەڵام بەشداریی ڕێبەر ئاپۆ وەک ئیرادەی ڕازیکردنی کۆنگرە و گەیاندنی بە بڕیار کۆنگرە بەسترا. کاتێک بەشدارییەکی وا دروستبوو، ئێمە توانیمان دەستبەجێ کۆنگرەکە ئەنجام بدەین. ئەمە بە ئیرادە و هێزی خۆمانەوە لە گۆرەپانی خۆماندا ئەنجامان دا.
بەم شێوەیە گفتوگۆی لەسەر دەکرا: "ئەمە دەڕەخسێت..." هێزێکین شەڕ دەکەین. بەڵێ، پێکدادان هەیە و شەهید دەدەین، بەڵام لە هەمان کاتدا شەڕیش دەکەین. هێشتا ماتەوزەی شەڕمان بە تەواوی تەواو نەکردبوو. لەم بابەتەدا، بە ئیرادەی ئازادی خۆمان ئەم کۆنگرەیەمان ئەنجامدا. کۆنگرەکەمان بڕیارێکی مێژوویی دا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە ئەم بڕیارانەی ئەمڕۆ مێژوویین. هەموو بڕیارەکان لە کاتێکی نزیکدا ڕادەگەیەندرێن. ئێمە لە هەندێک بەشدا بڕیارماندا. بڕیارەکانمان بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین. کۆنگرەکەمان بۆ ڕای گشتیی کراوەیە و ئەنجامەکانیشی کراوە دەبێت.
پراکتیزەکردنی ئیرادەی بڕیارەکان تەنها لە دەستی ڕێبەر ئاپۆدایە
ئەو بڕیارانەی لە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆدا ئاماژەی پێکرا و بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە جێبەجێ کران؛ بڕیارەکانی هەوڵەکانی هەڵوەشاندنەوە (فسخ)ی پەکەکە، پێکهاتەی ڕێکخستنی هەڵوەشێتەوە و ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری کۆتایی پێ بهێنرێت، وەرگیرا، بەڵام دەبێت ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی و بەڕێوەبردنی ئەمانە بکات. تەنها ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت ئەنجامی بدات. واتە چۆن تەنها ئیرادەی ئەم بڕیارانە تەنها ڕێبەر ئاپۆیە، ئیرادەی جێبەجێکردنی ئەوانەش هەر ڕێبەر ئاپۆیە. پێویستە هەمووکەسێک ئەمە بزانێت.
بە واتایەکی تر هەندێک کەس بۆ فریودان ئەم کارە ناکات. دەتوانن بیکەن، بەڵام نایەوێت بیکات، بەڵام ئەم بابەتە تەنها لە ڕێگەی ڕێباز و بەڕێوەبردنی ڕێبەر ئاپۆ و بە دەستهێنانی هەلومەرجی ژیانی ئازاد لە تێکۆشان و ژیاندا بەدی دێت. بە ڕوونی تێدەگەن.
لەگەڵ ئەمانەشدا بڕیارمان لەبارەی شەهیدانەوە داوە. بڕیارمان لەسەر بریندارانی شەڕیشداوە. هەروەها بڕیارمان داوە سەبارەت بە چوارچێوەی بنەڕەتی تێکۆشان بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک. هەروەها بڕیارمان داوە سەبارەت بە پەرەپێدانی چوارچێوە سیاسی و یاساییە دیموکراتیکەکان. ئەمانە پێشکەشی ڕای گشتی دەکەین.
ئەوانەی قڕکردن ئەنجام دەدەن ئازاد نابن
چەندین لایەن هەمیشە پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ وەک بەرپرسیار دەبینن. هەموو هەوڵێکیان دا قسەی وەک "ئەوان بەرپرسیارن"، "تاوانباریان دەکەین"، "دادگاییان دەکەین" و هتد، بەڵام ئەمە ڕاست نەبوو. ئەوانەی ژیرن، تەنانەت کەمێک دادپەروەر و دیموکراسی بن، هەمیشە وتوویانە: پەکەکە هۆکار نییە، دەرئەنجامێکە. جگە لەمەش، هەندێک هۆکار هەیە بۆ هەبوونی پەکەکە. دەبێت ئەم هۆکارانە بە باشی تێبگەین. ئەم هۆکارانە چین و خاوەنەکانیان کێن؟ هۆکارەکەی ئەمە بوو: کۆمەڵگەیەک هەوڵی لە ناوبردنی دەدرا و هەوڵی نکۆڵیلردنی دەدرا. واتە کۆمەڵگەی کورد. زیهنیەت و سیاسەتێکی لەو شێوەیە لەسەر بنەمای پەیمانی لۆزان بڕیاردرا؛ لە نێوان زلهێزە هەژموونگەرا سەرمایەدارییە جیهانییەکانی ئەو سەردەمە و تەڤگەری کەمالیستی کە لە تورکیا خاوەنی هێزە دەوڵەتێکی نوێ بونیاتبنێت. کۆماری کەمالیستی بە دەستووری ساڵی ١٩٢٤ پرۆسەیەکی لەو شێوەیەی دەستپێکرد. بۆ ماوەی سەد ساڵ، بەتایبەتی لە باکوری کوردستان، لە هەر چوار پارچەی کوردستان، لەسەر ئەو بنەمایە هەڵسوکەوتیان دەکرد.
بە شێوەیەکی کراوە و بە سەختی ئەم ئەم دونیابینییە؛ دونیابینی دووژمنایەتی کورد کە کورد بە نەبوو دەزانێت و ئامانجی لە ناوبردنییەتی، بە بەرفراوانترین شێوە لە لایەن کۆماری تورکیاوە جێبەجێ کراوە، بەڵام نەک هەر ئەوە؛ سەرەتا لەلایەن بەریتانیاوە جێبەجێ کرا، پاشان گواسترایەوە بۆ حکومەتی بەغدادی عێراق؛ لەلایەن ئیدارەی سەدام حوسێنەوە جێبەجێ کرا. لە ئێرانیش لە لایەن شاوە جێبەجێ کرا. تا ئەمڕۆش بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوامە. بە جۆرێک لە ئێستاوە ژمارەی کورد لە سوریا کەم بوو و بەردەوام بەدەر دەکران.
وە کورد ١٠٠ ساڵە لە دژی ئەمە ڕادەپەڕێت. بە شێوازی جیاواز بەرخۆدان دەکەن. پێاندەگوتن شۆڕشگێڕان؛ سەردەمی شۆڕشگێڕان... ناڕەزایەتیان نیشان دا و ڕاپەڕنیان کرد. هەموو شتێکیان وەک ئێستا قبوڵ نەدەکرد. بەڵام با سەیری هەموو جیهان بکەین؛ جیهان پشتگیری کێی کرد؟ ئەوان پشتگیریان لەو کەسانە دەکرد کە هێرشیان کردە سەر کورد بۆ ئەنجامدانی قڕکردن. ئەوان پشتگیریان لەو کەسانە دەکرد کە کۆمەڵکووژی لە دژی کورد ئەنجامدا. ئەوان پشتگیریان لەو دەوڵەتانە دەکرد.
لە هیچ شوێنێکی جیهاندا، چ ڕاستڕە، چەپ، بە سەرمایەداریی ڕۆژئاوایی، لەگەڵ سۆسیالیزمی ڕاستەقینەی سۆڤیەت، هیچ کامیان نەیانگوت "بەرخۆدانی کورد ڕەوایە" و پشتگیرییان نەکرد. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەم دەوڵەتانە بە تەنها مامەڵەیان نەکردووە. ئەم سیستەمەی مۆدێرنیتە هەژموونخوازە سەرمایەدارییەی جیهانی لە ڕاستیدا سیستەمێکە کە لە فۆرمی ئێستای خۆیدا لەسەر بنەمای نەبون و لەناوچوونی کورد دروست بووە.
ئەم پارادایمە تەنها بۆ تورکیا نییە، نەک تەنها بۆ کۆماری تورکیا. لە ڕاستیدا ئەمە لە ئاستی جیهانیدا وایە. پەرەسەندنی بەرخۆدانی پەکەکە لە دوای ساڵی ١٩٩٠، ڕاپەڕینەکانی باکوور- سەرکەوتنی شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی- کاریگەرییە سەرنەکەوتووەکانی، یەکگرتنی پێشهاتەکانی هەردوو بەشە، دۆخەکەی تا ڕادەیەک گۆڕی. هەرچەندە هەندێک دەوڵەت دان بە مافەکانیان نانێن، مافەکانی نەتەوەی دیموکراتیکی گەلی کورد؛ سیاسەتگەلێکیان دروست کرد کە لە نکۆڵیکردن لە کورد دوورکەوتەوە و بەرەو قبوڵکردنی بوونی کورد هەنگاویان نا. ئەمەش تا ئەمڕۆش بەردەوامە. بۆیە دۆخەکە وەک ئێستایە.
پارادایمەکە بە ڕاستی ئەمەیە. ئەو پارادایمە چییە کە دەگۆڕێت؟ کۆمەڵگە و شوناسی نەتەوەیی کورد هەیە ژمارەی دانیشتووانی ٤٠ میلیۆن کەسی تێپەڕاندووە، گەیشتووەتە ٥٠ ملیۆن کەس، لە خاک و جوگرافیایەکی دیاریکراودا دەژین بەڵام لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە. ١٠٠ ساڵە بە توانەوە، کۆچبەری و کۆمەڵکوژی لەناو نەچووە. ئەوە مەحاڵە. بە دوژمنایەتیت لە بەرانبەر ئەمە، ناتوانیت لە تورکیا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، یان لە جیهاندا دیموکراتیک و ئازادیخواز. مەحاڵە کەسێک قڕکردن بکات بە ئازادی و دیموکراتیکانە بژی.
ئەم پارادایمە لە ڕاستیدا بەرپرسە لە دۆخی ئێستای جیهان، بەرهەمهێنانی ئەوەندە فاشیزم و پەرەپێدانی بزووتنەوە ڕەگەزپەرست و نیوفاشیستەکان. دۆخێک هەیە بە نکۆڵیکردن و لەناوبردنی کورد، بە دووژمنایەتی لە بەرانبەر کوردان خاوەنداری دەکات. بەڵێ لە زۆر گۆڕەپان هەمان شت ئەزموون دەکرێت. ئایا ئێستا ئەمە دەگۆڕێت؟ هەندێک هێز لە سیستەمی جیهانیدا لە ساڵی ١٩٩٠ەوە نزیکایەتی لەو شێوەیەیان نیشان دەدەن. ئەمەمان لە نزیکایەتیان لە بەرانبەر بە باشووری کوردستان بینی.
ئایا دەوڵەتی تورک ڕوانگە و دونیابینی دەگۆڕێت؟
ئێستا دەتوانین تا ڕادەیەک ئەمە لە نزیکبوونەوەی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕۆژئاوای کوردستان ببینین. گۆڕانکارییەکی ڕوون لە سیاسەتدا دیارە. بەڵام ئێمە لە ڕاستیدا لەم شتە تێگەیشتوین کە: "ئەگەر لە تورکیە چارەسەری نەکرێت، لە شوێنێکی تردا ناتوانرێت چارەسەر بدۆزرێتەوە. ئەگەر ئەم یان ئەو حکومەتە جیهانییە بە تەواوی پارادایمی بگۆڕێت، سیاسەتەکانی بگۆڕێت، ئەگەر هەر حکومەتێکی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، حکومەتێک کە حوکمڕانی بەسەر بەشێکی تری کوردستاندا دەکات، مەبەستی ئەوەی هەبێت بڕیاری جیاواز بدات، چارەسەری هەمیشەیی لەوێدا بەدی نایەت. چونکە سیستەم ئەم کارە لە ڕێگەی حکومەتی تورکیەوە ئەنجام دەدات.
پێدەچێت گۆڕانکاری لە تورکیا ڕووبدات. گۆڕانی پارادایم لە کۆماری تورکیادا ڕوودەدات. عەقڵییەت و سیاسەتی دژە کورد و دوژمنانی کورد و نکۆڵیکەرانی کورد وەلاوە دەنرێن، هەروەها لە شوێنیدا دان بە بوونی کورددا دەنرێت مافە نەتەوەییە دێموکراتیکەکان و ژیانی ئازادیان قبوڵ دەکرێت، ژیانی خوشک و برایەتی و یەکگرتوویی لەگەڵ گەلانی تر، بە یەکگرتوویی دیموکراتیک، قبوڵ دەکرێت. لەڕاستیدا کورد ئەمەی دەوێت هیچ هەوڵێک نییە بۆ جیابوونەوە و پارچەکردن یان پێکهێنانی دەوڵەتێکی جیا، کەواتە ئایا کۆماری تورکیا پارادایمی خۆی دەگۆڕێت؟ ئایا ئەو سیاسەتانەی پشتگیری دەکەن دەگۆڕن؟ ئەگەر وابێت کاریگەری له سەر هەموو هەرێمەکە و جیهان دەکات. ئێمە ئەمە وای دەبینین ئایا لە سیاسەتی ئێستای تورکیا و کۆماری تورکیادا دۆخێکی لەو شێوەیە هەیە واتە لەبەر ئەوەی ئێمە بە دڵنیاییەوە نازانین و ناتوانین هیچ شتێکی دیاریکراو لەو بارەوە بڵێین.
هەندێ تێبینیمان هەیە: "کەسانێک هەن کە دەبینن پارادایم، سیاسەت و عەقڵییەتیان ئەوانی خستووەتە دۆخێکی زۆر ئاڵۆزەوە. کەسانێک هەن کە دۆستایەتی لەگەڵ کوردان دروست دەکەن، بۆ نموونە سری سورەیا ئوندار. کورد دۆستی زۆر بەهێزی هەیە. ناوەندە دێموکراسی و سۆسیالیستەکان لەگەڵی دۆستایەتیان هەیە.
هەروەها هەندێک ناوەند هەن کە ناتوانن پارادایمی ئێستا بەرەوپێش ببەن و بە ناکۆکی و ململانێکانەوە پێشکەوتنێکی وەها بەدەست ناهێنن و ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە، لێرەدا پرسیارێک لە مێشکی هەموواندا هەیە. هەروەها سەیری پێشکەوتنەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی دەکەین. ئەوان کۆبوونەوە لەدوای کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.
باسی ئەوە دەکەن: "ئەم کارە بەم شێوەیە بەڕێوە ناچێت، ئێمە دەچینە ناو سەردەمێکی نوێیەوە." ئەوان وەها دەڵێن، بەڵام ڕوونی ناکەنەوە کە ئەم کارە ناوی چییە. بۆ نمونە، چ جۆرە سەردەمێکی نوێیە؟ دەڵێن کێشەکە لەسەر مانەوەیە. ئەم کێشەیە لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت؟ شەڕێک هەیە کە لە شوێنێکەوە بە هۆکاری جیاواز سەرچاوە دەگرێت. ئێمە دەڵێین شەڕ، ئەوان دەڵێن تیرۆر. ڕەوشێکی توندوتیژی و شەڕ هەیە. لە کوێوە هاتووە؟ ئەوان وەڵامێکی ڕوون بۆ ئەمە نادەنەوە. بەڵێ ئەمانە بوونیان هەیە، پەکەکە ئەم کارە دەکات، بەڵام ئەمە لە عەقڵییەت و سیاسەتێکەوە سەرچاوە دەگرێت کە نکۆڵی لە ناسنامەی کورد دەکات و پێشبینی لەناوچوونی دەکات. مەسەلەی مانەوە واتە لە دۆخێکەوە سەرچاوە دەگرێت کە لەناو خۆیدا پاڕچە بوون و ناکۆکی ناوخۆیی پەرەی سەندووە.
تورکیای ئێستا ناتوانێت یەکڕیزی و یەکپارچەیی و دەسەڵاتی خۆی بنیات بنێت. ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەوان ناتوانن بە ئاشکرا ئەمە بڵێن. هەندێک لایەن هەیە، بێگومان لایەنی چەپی دیموکراتیک، ناوندەکانی ئازادی ژنان، وەها دەڵێن. ئێمە هاوڕێ و هاوپەیمانمان هەیە کە ئەم کارە دەکەن. بەڵام لە پێکهاتەی سیاسی دەسەڵاتدا، کەسانێک هەن کە بە شێوەیەک دەڵێن با چارەسەری بکرێت. هەندێکیش دەڵێن دەبێت کورد دانی پێدا بنرێت. ئێستا گەیشتن بەو خاڵە ڕوویداوە.
هەروەها کاتێک کە دەمیرەل لە ساڵی ١٩٩٢دا دوای ئەو ڕووداوە ڕایگەیاند: "ئێمە دان بە راستی کورددا دەنێین. 'تەنانەت دۆغان گوڕەش بە کوردی قسەی کردبوو، ئێستاش وەهایە، ئەم جۆرە لێدوانانە لە لایەن پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە دەکرێت، بەتایبەتی لە لایەن پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە). هەروەها هەڵوێستەکانی پارتی ئاکەپە لە ڕابردوودا زۆر جیاواز بوو. واتە پاش گەیشتنە دەسەڵات کەوتە ناو پارادایمی دەوڵەت و دەسەڵاتدارییەوە. پێش بەدەستهێنانی دەسەڵات، جیاواز بوو. دوای گەیشتن بە دەسەڵات، بەم شێوەیە بوو. سەبارەت بە ڕوانگەکانی مەهەپە و دەوڵەت باخچەلی ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند: "من گۆڕانکارییەک لە پارادایمەکەدا دەبینم. دەتوانرێت تا ڕادەیەک تێبینی بکرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی ڕوونکردنەوەیەک نییە، ناتوانین هیچ شتێکی یەکلاکەرەوە بڵێین. بۆیە پێویستە با ئەم بابەتە ڕوون بکەنەوە."
هەندێ هێز هەن کە بە دەوڵەتی قووڵ ناسراون. باس دەکرێن و پێناسە دەکرێن. ئێمەش دەیڵێین، بەڵام نازانین چ جۆرن و چۆن کار دەکەن! قسە لەسەر دەوڵەتی قووڵ، حکومەتی شاراوە، نازانم، رێکخراوەکانی سوپەر گلادیۆ، پێکهاتەی کۆنترا، ئەو پێکهاتانەی کە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕژێم و ناتۆدا دروست کراون. دۆخێکی هاوشێوەی کۆنترا لە تورکیا هەیە کە هێشتا چارەسەر نەکراوە. مەبەستم ئەوەیە کە بێ کاریگەر نەکراون و بەردەوامن.
ڕێبەر ئاپۆ لەبارەی هەبوونی ئەمانەوە دەڵێت: "میکانیزمی کودەتا بەکار دەهێنن، میکانیزمی کودەتا بەردەوام هەیە. سیاسەت ناتوانێت بڕیار بدات، واتە سیاسەت ناتوانێ کار بکات."
سیاسەت ناتوانێت گۆڕانکاری بهێنێت و بڕیار بدات. هەموو شتێک لەسەر بنەمای کودەتا دەچێتە پێشەوە. دەوترێت کە میکانیزمی ناوبراو کار دەکات و لەبن ئەو کاریگەرییەدایە. ئێمە ئەم شتانە نازانین بەڵام دەتوانین لە ئەزموونی خۆمانەوە دەرئەنجامێک وەربگرین. لە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ساڵی ١٩٩٣دا، ڕێبەرایەتی گوتی: "ئێمە ڕووبەڕووی ئەم بەرەیە بووینەوە. ئێمە حکومەتمان بە گشتی لەبەرچاو گرت و بەو شێوەیە ڕووبەڕووی بووینەوە، هەڵەمان کرد." وتی: "دواتر تێگەیشتین کە وانییە. هەروەها مەیل و بیروڕای جیاواز لەناو حکومەتدا هەیە. ناکۆکی و پێکدادان هەیە. بۆ نموونە، ئۆزال یەک لایەن بوو. سەرەڕای ئەوەی ئۆزال باسی کرد، ئێمە هێشتا لە بەرەی پێشەوە ڕووبەڕوویان بووینەوە، بە شێوەیەکی گشتی سەیرمان کرد و پێمان وابوو پێکەوە لە هەماهەنگیدان، هەموویان لە یەک بارودۆخدابن و لەوانەیە بیانەوێ فریومان بدەن."
هەوڵەکانی ئۆزال بەهێز نەبوو. ڕەوتە دژبەرەکان، کۆنترا، دەوڵەتی قووڵ، هەر ناوێکیان پێ بگوترێت زاڵ بوون بەسەر ئەو هەوڵانە. توندوتیژییان زیادکرد، ڕێگرییان لە چارەسەری کرد و هەروەها پاکتاوکارییان کرد. لایەنی ئۆزال و ڕەوتی چارەسەرکردنی کێشەکانیش لەناو حکومەتدا پاککرانەوە، ئەو ڕووداوانەی لە نێوان ساڵانی ١٩٩٣و ١٩٩٨دا لە تورکیا ڕوویانداوە ڕووداوی زۆر گرنگ و بە فێرکەریان تێدایە. ڕەوتی ئۆزال لەناو سوپا و بیرۆکراسی چۆن پاکتاو کرا؟ ئەمانە پێویستە بە وردی لێکۆڵینەوەی بۆ بکرێت. بەمشێوەیە ڕێگریمان لێکرا.
ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵانی٩٠دا لە پەکەکە دەستی بەم پرۆسەیە کرد. واتە ئەو ڕۆڵەکەی تەواو کردووە. ئەو ڕۆڵەی چی بوو کە تەواوی کرد؟ لەوێ نووسراوە: "تۆ دەستوری مردنی کوردانت پارچە کرد. تۆ بە هەموو جیهانت گوت کە کورد نەمردووە. ئەمانە لە شوباتی ساڵی ١٩٨٦لەلایەن هەڤاڵ فوئاد باس کراوە." ئەو ماوەیە بوو کە پێشکەوتنەکانی١٥ی تەباخ دەنگی دایەوە. ئەو پێشکەوتنانەی دەستوورەکەی پارچەپارچەکرد. چی کۆمەڵگای زیندوو کردەوە؟ ڕاپەڕینێک کە بە پێشەنگایەتی ژنان لە ساڵی ١٩٩٠دا ڕوویدا. ئێمە ناومان لێنا شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی. بەم شێوەیە پەکەکە لە ڕاستیدا ئەو ڕۆڵەی کە لە سەرەتاوە دەستی پێکرد بە ئەنجامی گەیاند.
ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٤دا گوتی: "ژیانەوە بە ئەنجام گەیشت، کاتی ئازادییە." بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، هەنگاوەکان و هەوڵە یەک لایەنەکان بۆ گەشەپێدان لەم بوارەدا لە ماوەی ٣٠ بۆ ٣٥ساڵی ڕابردوودا هەمیشە ڕووبەڕووی ئاستەنگی بوونەتەوە و لەلایەن هەندێ دەوروبەرەوە بەفیڕۆ چوون.
دوای یەکەم ئاگربەست لە ١ی ئەیلولی ١٩٩٨دانوستان لە نێوان لایەنە سەربازی و مەدەنیەکان و یەکینە جۆراوجۆرەکانی پارتەکەمان لە زیندانەوە هەتا ئەوروپا بەڕێوەچوو، بۆ نموونە ئەمە ئاگربەستێکی تاکلایەنە نەبوو. هەروەها لەو کاتەدا قسەم لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کرد. وتمان: "چارەسەری بە ئاگربەستی تاکلایەنە بەدی ناهێنرێت. با چیتر ئەمە نەکەین. ڕاستە، ئێمە لەگەڵ ڕێبەرایەتیدا لەسەر ئەو بابەتە هاوڕا بووین. دوای ئەوە، ئاگربەست لە ١ی ئەیلول ڕاگەیەنرا. بەڵام یەک لایەنە نەبوو. واتە چەند لایەنێک لەناو مەسەلەکەدا هەبوون کە بەناوی حکومەتەوە قبووڵیان کرد و دۆخەکەیان گەرەنتی دەکرد.
ئێمە بە ڕەتکردنەوەی هەوڵە تێکدەرانەکان گەیشتینە کۆنگرە
هەرچەندە دوای ئاگربەست هێرشێکی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەلایەن هێزە بیانییەکانەوە ئەنجامدرا. هەروەها لە ناوەوە هاکاریان هەبوو. تا ئەمڕۆش ئەم جۆرە هەوڵانە هەمیشە ڕووبەڕووی کۆسپ و تەگەرەکان و تێکدان بوونەتەوە، تێکدان ڕوودەدات، هاندان هەیە. ئەمانە ڕاستە و بوونیان هەیە. هەروەها هێرشەکان لە ئۆزالەوە هەتا سری سورەیا ئۆندەر لە ئارادا هەبووە. ئەم جۆرە هێرشانە تێپەڕێندرا و بە ڕۆژی ئەمڕۆ گەیشت.
ئێمە ئێستا لەڕاستیدا بە بێلایەنکردنی هەموو ئەو هەوڵ و کردەوە تێکدەرانە، سەرەڕای ئەوانە بە ئیرادە و هەوڵدانی ورد و هەستیارەوە لەسەر بنەمای هۆشداریەکانی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتینە ئەم کۆنگرەیە. سری سورەیا ئۆندەر زۆر هۆشداری دا. بێگومان له هەموو کۆبوونەوەیەکدا بەردەوام ئێمەی هۆشیار دەکردەوە. چونکە ئەو باش دەیزانی چ جۆرە تێکۆشانێک بەڕێوە دەبات و ڕووبەڕووی چ بەربەستێک دەبێتەوە.
بارودۆخی ئێستا چۆنە؟ گەیشتووەتە ئەم ئاستە. بەسەر هەر کردەوەیەکی تێکدەرانەدا سەرکەوت. بە بێکاریگەرکردنی بەربەستەکان، ئەم ئیرادە و ڕێبازە پراکتیکییە نیشاندراوە.
بەدڵنیاییەوە ئەمە دوای ئەوەش بەردەوام دەبێت. ئەوە ڕوونە کە دەبێت هەمیشە ورد و هەستیارانە بجوڵینەوە. دۆخێکی ئاوا هەیە. پێویستە هەموو ئەمانە ببینین. بەو بۆنەوە نەتەنها ئەو کەسانە کە بە وریاییەوە هەڵسوکەوت دەکەن، بە سەبر و تێگەیشتنەوە کار دەکەن دەتوانن لەم ڕاستیانە تێبگەن و پرۆسەکە بەرەو پێش ببەن. ئەگەرنا لەوانەیە دیسان پرۆسەکە تێک بدرێت و دووبارە بوونەوە ڕووبداتەوە. ئەو مەترسیانە هێشتا بەردەوامن.
پەکەکە بزووتنەوەیەکی سەرکردایەتی پارتەکەیە ئێمە بۆچوونی خۆمان لەم بارەیەوە بە ئاشکرا ڕاگەیاندووە. ئێمەش بە ئاشکرا هەڵوێستی خۆمان ڕاگەیاندووە. کاتێک پەیوەندیمان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دامەزراند ئەوەمان پێگەیاند بە واتایەکی تر، جارێک ئاماژەمان بەوە کرد کە کێشەی تێگەیشتنمان هەیە. بە گشتی، هەرچەندە کێشەی تێگەیشتن و قبووڵکردنمان هەبوو لە ئاستە جیاوازەکاندا. بەم پێیە، ئێمە هەوڵمان داوە. هەروەها هەندێک جار لە لێدوان و پانێڵەکاندا ئەمەمان ڕەنگ داوەتەوە هەڤاڵانمان لە ئاستە جیاوازەکانەوە ڕای گشتییان ئاگادار کردووەتەوە. واتە ئێمە هەوڵمان داوە بۆ تێگەیشتن و قبوڵکردن. ئێمە هەوڵمان دا لای خۆمان. بێگومان هەندێک پەرەسەندن و گۆڕانکاری لە ئاستێکی دیاریکراودا ڕوویانداوە. ئاستی تێگەیشتن پەرەی سەندووە.
پەکەکە دۆخی پارتیبوونی تەڤگەری رێبەرێتییە
نزیکایەتی خۆمان لەبەرانبەر ئەم پرسە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کردووە. ئێمەش بە ئاشکرا هەڵوێستی خۆمان ڕاگەیاندووە. کاتێک دانوستاندن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا لە ئارادابوو، بەویشمان ڕاگەیاند، بۆیە جارێک ئاماژەمان بەوە کرد کە کێشەی تێگەیشتنمان هەیە. بە گشتی، هەرچەندە کێشەی تێگەیشتن و قبووڵکردنمان هەبوو لە ئاستە جیاوازەکاندا، بەڵام لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشانمان کرد.
هەروەها هەندێک جار لە لێدوان و چاوپێکەوتنەکاندا ئەمەمان ڕاگەیاندووە، هەڤاڵانمان لە ئاستە جیاوازەکانەوە ڕای گشتییان ئاگادار کردووەتەوە. واتە ئێمە هەوڵمان داوە بۆ تێگەیشتن و قبوڵکردن. ئێمە لەنێو خۆماندا هەروەها هەوڵمانداوە. بێگومان هەندێک گۆڕان و گۆڕانکاری لە ئاستێکی دیاریکراودا ڕوویانداوە. ئەمانە ئاستی تێگەیشتن پەرە پێدوە.
بەتایبەتی لەگەڵ ڕێکخستنی کۆبوونەوەکان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و بڵاوکردنەوەی پەیام لەوێیەوە و هەروەها ئەنجامی کۆبوونەوەکانی پەیوەست بەڕاگەیاندنی بانگەوازەکە ئاستی لێک تێگەیشتن زیاتر پەرەی سەند. ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرە پێشکەشی کرد، ئاستێکی گرنگی لێک تێگەیشتن و ڕوونکردنەوەی دروستکرد. بە واتایەکی تر، گۆڕانکاریەک ڕوویدا بەو مانایەی کە بارودۆخی سەرەتای تێپەڕاند. تێگەیشتن، قبووڵکردن و نزیکبوونەوە لە پرۆسەکە بە تێگەیشتنێکی گرنگ ڕوویدا. بەڵام ناتوانین بڵێین ئەم دۆخە بۆ هەمووان و لە هەموو ئاستەکاندا وەها بووە. تا زیاتر بیر بکەینەوە و سەرەنجی زیاترمان لەسەربێت، تێگەیشتنمان زیاتر گەشە دەکات.
بەڵام دەتوانین بڵێین پەکەکە پارتێک بوو، بەڵام شێوەی پارتیبوونی ڕێبازی ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆیە. وەک پارتەکانی تر دانەمەزراوە. ئەم پارتە بە کۆکردنەوەی سەرچاوە جۆراوجۆرەکان یان لە ڕێی ڕێککەوتنی نێوان فراکسیۆنە جیاوازەکانەوە دانەمەزرا. پەکەکە پارتێکی ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆش گوتی: "پەکەکە حیزبی شەهیدانە " بۆیە بزووتنەوەی ئاپۆیی بزووتنەوەیەکی پێشەنگی ئەم تێکۆشانەیە بە ناوی جیاوازەوە. لە قۆناغێکی خەباتدا، بە پێویستی زانی خۆی لە شێوەی پارتیدا دابمەزرێنێ، بۆیە لە کۆنگرەی یەکەمدا بڕیاردرا و بە فەرمی ناوی پەکەکەی بۆ دیاری کراو و دەستی بە تێکۆشان کرد.
پەکەکە ماوەی ٤٧ ساڵ، لەژێر ئەم ناوەو تێدەکۆشێت و دەستکەوتی زۆر گرنگی بەدەستهێناوە. ئەمانە بەڕوونی دیارن. بەڵام لەو خاڵەدا کە پێگەیشتووین، ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند کە پەکەکە ڕۆڵی مێژوویی خۆی جێبەجێ کردووە و ئەرکی خۆی بەئەنجام گەیاندووە و تەنانەت گەیشتووەتە ئەم قۆناغی ئەمڕۆ. بۆیە ئیتر پێویست نابێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت، دەبێت بگۆڕدرێت و گۆڕانکاری بەرسەردا بێت؛ بەڵام به هۆی ئاسەنگیەکانی دەرەوە و کەموکورتیە ناوخۆییەکانەوە نەمانتوانیوه ئەو گۆڕانکارییەی کە ئێستا ئەنجامی دەدەین لەکاتی خۆیدا ئەنجامی بدەین بۆیە بەم شێوەیە هەتا ئەمڕۆ بەردەوام بووە.
بۆیە دەمەوێت بڵێم: هەمووان بەشداری ڕێبەر ئاپۆ بوون و بزووتنەوەیەکی ئاپۆیی هەیە. هزر و ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ و هزر و ئیرادەیەکی یەکلاکەرەوەیە. لەم ڕوانگەیەوە، تا ئەو کاتەی ڕێبەر ئاپۆ بەرەو پێشی دەبات، واتە راستە، کێشەی تێگەیشتن و جێبەجێکردن بەردەوامە و بوونی هەیە. هەندێک جار هەبووە کەم بووە، و هەندێک جاریش زۆربووە. ڕەخنە و ڕەخنەگرتن هەمیشە لە مێژووی پەکەکەدا جێگەیەکی زۆر گرنگی لەم پارتەدا هەبووە. بەڵام هەتا ڕێبەر ئاپۆ پرۆسەکه بەرەو پێش دەبات، هیچ کێشەیەک لە بەشدار بوون و پەیوەست بوون بە ڕێبەر ئاپۆە و وەرگرتنی بڕیارێکی یەکگرتوانە بوونی نییە.
بۆیە هەڵوێستی ئێمە لەم بارەیەوە هەمان هەڵوێستە. به شداربوونی ڕێبەر ئاپۆ لەکاردایە. بۆنەیەشەوە با ئەوەش بڵێم: "سەرجەم هەڤاڵان و گەلەکەمان و تەنانەت دۆستانمان بە ئەزموونێکی دیارەوە بینیویانە کە ڕێبەر ئاپۆ قەد کەسی فریو نەداوە، ئەو هەمیشە ڕاشکاوانە بووە و ڕاستیەکانی ڕاگەیاندووە. لە مەترسیدارترین جوڵە و دژوارترین هەلومەرجدا هەنگاوی ناوە. ئەو هەمیشە سەرکەوتووانە لە هەنگاوەکانیدا هاتووتە دەرەوە. لە خوڵقاندنی وەرچەرخانێکی نوێ لە هەر دۆخێکدا کە عەقڵ و ڕوانگەی مرۆڤی ئاسایی پێی بەکارێکی گونجاو نەزانیبێت و دەیگوت مەحاڵە، ئەو بەسەرکەوتووییەو گۆڕانکارییەکی دەخوڵقاند. هەڵوێستەکەی ساڵی ١٩٧٣ ڕاست بەم شێوەیە بوو. لەو کاتەدا دەگوترا بەم بیرکردنەوەیە هیچ شتێک ناکرێت. لە ساڵی ١٩٧٥کاتێک بۆ پێکهێنانی بزوتنەوەکە لەگەڵ سیاسەتمەدارانی تری کورد کە ناویان ناهێنم، کۆبووەوە، سەرۆکی کاریگەرترین و ڕێکخراوترین پارتی کوردی لە باکور بە ڕێبەر ئاپۆی گوتبوو، کە لە لێدوانەکانی ڕێبەر ئاپۆدا ئاماژەی پێکراوە: "ئەگەر بەم بیرکردنەوەیەوە ڕووبکەنەوە نێو کوردستان، گەورەترین زیان بە کورد گەیاندووە و تەنانەت یەک ڕۆژیش ناتوانن لەوێ بمێننەوە."
لە کاتێکدا ڕێبەر ئاپۆ ٥٢ساڵە لەسەر پێ ڕاوەستاوە، بەڵام ئەو دروستکەری هەموو ئەم پێشکەوتنانەیە. گەل هەمان شت دەربارەی ئیمرالی دەڵێن. قەد ناتوانم ساڵی ١٩٩٩لەبیر بکەم. لەو کاتەدا نەک تەنها لە دەرەوە بەڵکو لە لایەن کەسانی نزیکەکانمانەوە فشارێکی زۆر لەسەر بەڕێوەبەرایەتی هەبوو. ئەوان هیچ شتێک نەما کە بە ئێمەیان کرد. هەموو ئەمانە لە ئەرشیفەکانماندا ماون.
وتیان: "ئێوە شێت بوونە" پرسیاریان کرد: "ئایا ئەم کارانە لە ئیمرالی ئەنجام بدرێت؟ ئایا هیچ هۆکارێک ماوە بۆ ئەوە چاوەڕێ ئیمرالی بن؟ بەسە دەستبەردار بن، جێگەی داخە ئەو هەموو پێشکەوتن و هەوڵدانە هەیە، هەمووی بەفیڕۆ دەچێت. ئێوە بۆ نزایەک دەڵێن ئامین کە قەد ڕوونادات." کەسانێک هەبوون کە ئەو شتانەیان دەگوت. کەسانێک هەبوون هێرشیان کردە سەر هەندێک لە ئۆفیسەکانی پارتەکەمان و شوێنی کارکردنیان و دەستیان بەسەردا گرت و دەیانگوت سەردەمی ڕێبەرایەتی کۆتایی هاتووە. شۆڕشەکەمان دەستی پێکرد. هەرچیمان بوێت دەتوانین بەدەستی بهێنین، چیتر لە ئیمرالی شتێک ڕوونادات.
بەڵام ڕێبەر ئاپو ئێستا گەورەترین گۆڕانی هێناوەتە ئاراوە کە کاریگەری لەسەر هەموو جیهان دەبێت، لە تێکۆشانی ئیمرالیدا دەستی پێکردووە. ئەمەش بەو مانایەیە کە ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە ئەنجامی بەدەستهێناوە و سەرکەوتنی تۆمار کردووە. بەم مانایە هیوا، متمانە و باوەڕێکی گەورەی بەخشیوە بە کۆمەڵگای کورد، بە هەڤاڵانی و بە دۆستەکانی...
لە ڕاستیدا ئەو باوەڕەیشی بە هاوڕێە دێرینەکانیشی داوە. تۆ وەکوو ئەوە وایە سەیری فیلمێکی دیکۆمێنتاری دەکەیت؛ تەنانەت هاوڕێکانی سەردەمی قوتابخانە و ڕۆژانی کارمەندی، پێش ئەوەی بچێتە ناو هەر بزووتنەوەیەکی سیاسییەوە، ستایشی دەکەن. بەڵێ دەڵێن: "باوکی دەیگوت، نیشانەی سەرکەوتنی بەنیو چاوانیەوە هەیە.
کۆنگرە و ڕۆڵە مێژوویەکانی
ڕێبەر ئاپۆ کۆنگرەی دامەزراندنی پەکەکە بە جۆرێک بە دەستێوەردانی ڕادیکاڵ لە مێژوودا پێناسە دەکات، بەڕاستی وابوو. دەستێوەردانی کرد لە مێژووێک کە لە بەرەو داڕمان دەچوو. مێژوویەکی ٤٧ساڵە و ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ دواوە، مێژوویەکی 52 ساڵە بوونی هەیە. هەموو کۆنگرەکانی پەکەکە پێناسەیان هەیە ڕوونکردنەوەیەکیان هەیە بۆ وەڵامدانەوەی ئاڕاستەیەک. بەڵام کۆنگرەی وایشی هەیە کە وەڵامدەر نەبووە. وەک کۆنگرەی شەشەم ئەمە مانای جیابوونەوەیە لە ڕێبەرایەتی، نەگونجان لەگەڵ ئەو ڕەوتەی دەچووە پێش...
بێگومان کۆنگرەی دامەزرێنەر ئیرادە و دەستێوەردانە. کۆنگرەی دووەم گوزارشت لە گەڕانەوە بۆ وڵات دەکات. ئیرادەی بەرخودانی لە دژی ڕژێمی سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلوول بوو. نوێنەرایەتی ئەو بەرخۆدانە دەکات کە لە زیندانەوە دەستی پێکرد. کۆنگرەی سێیەم کۆنگرەی ڕەخنەگرتن و هەستانەوە بوو لەسەر هێڵی ئاپۆیی بوون کە تێکۆشانی گەریلایی بەرەو پێش دەبرد.
ڕێبەر ئاپۆ کۆنگرەی بە کۆنگرەی گەریلا پێناسە کرد، کۆنگرەی پێنجەمی بە کۆنگرەی ڕێفۆرم بەناو کرد. لە کۆنگرەی شەشەمەوە بەدواوە، پرۆسەی گۆڕانکاری بنەڕەتی دەستیپێکرد. پێش کۆنگرەی شەشەم، ڕێبەر ئاپۆ گوتی: " ئێمە لە ساڵی ١٩٩٣ڕووبەڕووی ئاستەنگی بووینەوە، بەسەر ئەو بەربەستانەدا تێدەپەڕین. ئێمە ناچارین بگۆڕین و گۆڕانکاری دەست پێ بکەین. ئەگەر نەگۆڕین، گەندەڵی لە نێوە ئێمە و دەوروبەرماندا سەر هەڵدەدات. لەبەر ئەوەی ڕەقیبەکانمان ناتوانن ئێمە بگۆڕن، دەبێت خۆمان دەست بە گۆڕین بکەین و لایەنەی بەرامبەرمان بگۆڕین." گوتی: "چونکە ئێمە پێشەنگی سۆسیالیزمین. بۆیە دەبێت بە گۆڕینی خۆمان هەر جۆرە گەندەڵییەک بنبڕ بکەین." بەڵام ئەو پرۆسەیە بە هێرشێکی پیلانگێڕی پلان بۆ داڕێژراو و رێکخراو تێک چوو.
ئەو بە بەرخۆدانەکانی لە سیستەمی ئیمرالیدا نیشانی دا و گوتی: "تەنانەت لەم بارودۆخەدا بەرخۆدان دەکەم و تێکۆشان دەکەم. دەرفەتم پێبدەن و لە لایەن ڕێکخستن و گەلەوە پشتگیریم بکەن." ئەو هەڵوێستێکی وەهای نیشاندا. ئێمە بەم شێوەیە تێگەیشتین. ئەم هەڵوێستە لەلایەن کۆنگرەوە وەڵام درایەوە. بە یەکگرتنێکی بەهێزتر لە دەوری رێبەر ئاپۆ ئەم پرۆسەی بەرەو پێش چوونە کرایەوە. هەروەها کۆنگرەی حەوتەم لەو بوارەدا ئەو کۆنگرەیە بوو کە گۆڕانکاری دەستپێکرد.
دەستێوەردانی بنەرەتی گۆڕانکاری پارادایمی لە دژی هەموو گەندەڵییەکان بوو. لەبەرامبەر چارەسەر نەکردنی دەوڵەت نەتەوە بوو لە مەسەلەی کورد و لەبەرامبەر ئایدیۆلۆژیای دەوڵەت نەتەوە بوو. هەروەها پاراستنی دەستکەوتەکان و نەتوانینی بەردەوامبوونی ئامانجەکانی هێڵی ئازادیی بوو، تەنانەت ئەگەر سەرکەوتنیشی بەدەست بهێنایە بەهۆی ئەو ئەزموونانەی کە سوسیالیزمی ڕئال و هێزە لایەنگرەکانی ڕووبەڕووی دەبنەوە، بەهێزترین دەستێوەردانی فکری، تێکۆشانی هێڵی ئایدیۆلۆژی و ڕێکخستنی، گۆڕانکاری پارادایمە.
لە دژی چەقبەستوویی خاڵ دانرا
پێویستە ئێمە ئەم دەستێوەردانە لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بگرینە دەست و پاشان ئیدی هەمیشە لە خۆماندا گۆڕانکاری و گۆڕانمان ئەنجام دا و خۆمان نوێ کردەوە. بەڕاستی کۆنگرەی نوێکردنەوە و پەکەکە بە شێواز و ڕێگایەکی لەم شێوەیە ئەنجام درا. ئەم پرۆسەیە لە بەهاری ٢٠٠٥ دا دەستی پێکرد. دواتر ئێمە ئەمە هەمیشە لە بەرچاومان هێشتووە، گفتوگۆمان لەسەر کردووە، جێبەجێمان کردووە، بەڵام ئاستەنگیەکانمان تێنەپەراند.
هێرشەکان دژبەرە ئاستەنگەکان بەردەوامبوون. ئێمەش جێبەجێکردنە نوێیەکانمان لە خۆماندا دروست نەکرد، ڕێ و ڕێبازەکانی جێبەجێکردن و نووبوونەوەمان لە خۆماندا بونیاتنەنا. هاوسەنگییەک لە ناو ئێمەدا پێکهات نەهات. ئەم بناغەیە لە ئاگایی وەردەگرێت، هەڵوەستەی قازانجکەری و ئەنجامگیر لە ناو ئێمەدا پێش نەکەوت. بارودۆخێکی لەم شێوەیە خۆی دووبارە کردەوە.
کۆنگرە بە شێوازێکی ڕادیکاڵ، لە دژی ئەم دۆخە 'خۆنەگۆڕین' دەستێوەردانێکە. کۆتایی پێدەهێنێت. هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ بە بڕیاریش بناغەی خۆی لێرەوە وەردەگرێت. نەگۆڕین کۆتایی پێدەهێنێت. بەڕاستی بەم شێوە لە بەرخۆدان زانابوونێک نییە. بە پێچەوانەوە دەڵێن: 'ئێمە پەیوەستین، جێبەجێ دەکەین، بەڕێوەدەبەین' بەڵام جێبەجێنەکراو هەیە. ئەم بناغەیە هەم لە ئاگایی و هەم لە شێواز وەردەگرێت. دیسان ئاستەنگی دژبەر هەیە. دەبێت مرۆڤ هیچ کاتێک بە لایەکی یەکەوە سەیری ئەم پرۆسە نەکات. بە یەک لایەن نەگرێتە دەست. ئەو ئاستەنگیانە دەبینرێن بەڵام تێپەڕبوون هەیە.
ئەمە وەک پاساوێک دەکرێت بگیرێتە دەست. بەڵام بوونی ئەم ڕاستییانە، لە دژی ئەوشتانەی کە جێبەجێ دەکرێن ئاستەنگی قبوڵکراو نییە. ئەو خاڵەی ئێمە لێی وەستاین ئەمەیە و ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی بەم دۆخە هێنا. کۆتایی بە سەردەمێکی مێژوویی هێنا و سەردەمێکی مێژوویی نوێ لەلایەن ڕێبەر ئەپۆوە دەستیپێکرد. ئێمە چۆن کۆنگرە پێناسە دەکەین؟ کۆنگرەی ١٢هەمین، ئەم پرۆسەی مێژوویی پەکەکە کە لەسەر هێڵی ئاپۆچێتی بۆ ماوەی ٤٧ ساڵە بەردەوام بوو کۆتایی پێهێنا و ڕێگەی بۆ پرۆسەیەکی نوێ کردەوە. بەم کۆنگرەیەوە پرۆسەیەکی نوێ دەستیپێکرد. ڕێبەر ئاپۆ ئەم پرۆسەیە وەک پرۆسەی 'چارەسەری ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' پێناسەکرد. تێکۆشانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک وەک پێوەرێک دانرا. ئەم سەردەمە وەک 'سەردەمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک' پێناسەکرا. کۆمەڵگەی دیموکراتیک چییە؟ کۆمەڵگای ئیکۆلۆژییە. کۆمەڵگەی دیموکراتیک، کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی و سیاسییە. کۆمەڵگەی دیموکراتیک، کۆمەڵگەیەکی ئازادیخوازی ژنپارێزە. کۆمەڵگەی کۆنفیدراڵی دیموکراتیکە. واتە بونیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیک و بونیاتنانی نەتەوەی سۆسیالیستییە.
کاتێک ڕێبەرێتی لە ساڵی ١٩٩٤دا دەڵێی "بەرخۆدان سەرکەوت، کاتی ڕزگارییە"، ئەوە تیشک دەخاتە سەر ئازادکردن. بەڵام ئەم پێناسەیە بەهۆی پێشبینیکردنی بیردۆزی دەوڵەت-نەتەوە بوو کە دەڵێی "ڕزگاری" هەر هەنگاوێك "ڕزگاری" لە پێشەوە بوو، ئەمەش پەیوەستی بیردۆزی ەوڵەت-نەتەوە بوو. ئامانجی دەوڵەت-نەتەوە بوو. بە گۆڕینی پارادایمەکە، ئازادی کۆمەڵگە و بەڕێوەبەری دیموکراسی زیاتر هاتە پێش. پارادایمی دەسەڵات و دەوڵەتی تێپەڕێندرا و پارادایمی ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنی بە بنەما گرت. بەو پێیەی هێشتا ئەمە ڕووی نەداوە و گۆڕانکاری لە هۆشیاری و تێگەیشتن و شێوازدا هێشتا نەهاتۆتە پێشەوە، دەستێوەردانێک بە پێویست زانرا. ئەمەش پرۆسەیەکی نوێیە. ئەم پڕۆسە نوێیە دامەزراندنی کۆمەڵگەیی دیموکراتیک و ژیانێکی ئازادە.
سەردەمێکی لەم جۆرە دەستی پێکردووە. لە پێشکەشکردنەکاندا بەرنامەیەک بۆ ئەمە هەیە. ئێمە پارادایمەکەی پێناسە دەکەین: ئەمە بە پارادایمی ئازادی ژن ناودەبەین. پارادایمی کۆمەڵگەی ئیکۆلۆژییە. چونکە جیهان لە مەترسییەکی گەورەدایە؛ تەڤگەرەکانی بازرگانییەکانی سەرمایەداری، هێرشەکانی پیشەسازگەرایی بەردەوام کۆمەڵگە هەڵدەوەشێننەوە و هیچ بەهایەک لە کۆمەڵگەدا ناهێڵنەوە. کۆمەڵگە لە ژێر مەترسییەکی گەورەی کەسایەتی لیبڕاڵیزمدایە. هەموو دەستکەوتەکانی کۆمەڵگە لە ژێر تاڵانکردندان. دەبێت بە ڕوونی ببینرێت کە ژیانی کۆمەڵگەیی بە پێی ئازادی ژن، بەنرخترین بەهای مرۆڤایەتییە.
ئەمەش بە پێی ئەخلاقی کۆمەڵگەی سروشتییە. لە ئێستادا هێرش دژی کۆمەڵگە ئەنجام دەدرێت. چی پێویستە بۆ ڕێگریکردن لەم هێرشانە؟ بێگومان ئاوەدانکردنەوە پێویستە. بۆ ئەوەش زیاتر بەرنامەکە جێبەجێ دەکەین. شێوازی ڕێبەرێتی پەرەپێدەدەین. بە واتایەکی تر ناتوانرێت بە پارادایمی کۆن، پارادایمی نوێ پەرەی پێبدرێت. بە ڕێبازی دەوڵەت-نەتەوە، کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاتنانرێت. کۆمەڵگایەکی دیموکراسی بە میتۆدی دەوڵەتی نەتەوەیی بنیات نادرێت. بۆیە دەبێت ئامراز و ئامانجەکان بگەیەنین بەیەک و جێبەجێکردنی هاوبەش بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە. هەرچی لە فیکردا بێت، دەبێت بخرێتە کردارەوە، هەرچی بە وشە بێت، دەبێت بە کردار دەرببڕدرێت. ئێمە بۆ سەردەمی نوێ لەم بارەیەوە قسە دەکەین. ئەمە ئەو پرۆسەیە کە بە کۆنگرەکە دەستی پێکرد.
ناسنامەی نوێ، ڕێگەی نوێ بۆ ئازادی
ڕێی ئازادیی ئاپۆچێتی کە بە پەکەکە دەستیپێکرد، کۆتایی پێهات. دەبێت بە ناسنامەیەکی نوێ ئەم ڕێپێوانی ئازادییە بەردەوام بێت. ئەم ناسنامەیە چی بێت؟ ڕێبەر ئاپۆ گفتوگۆی لەسەر دەکات. دەڵێت "ئێمە زۆر پەلە ناکەین". بەڵام دەبێت کاتێکی درێژیش بەم شێوەیە بەردەوام نەبێت. لە ئێستاوە هەندێک ڕێکخستن لە ناو کۆمەڵگەدا هەیە. ئازادی دیموکراتیک... لە سەردەمی ڕابردوودا دەرکەوتن. پێویستە بە پێی پێویستییەکانی پارادایمە نوێکە خۆیان ڕێک بخەن. ئەو هێزەی کە لە ئەوانەوە گیراوە، بێگومان دەبێت ئەرکەکانی پرۆسەی نوێ بەجێ بهێنێت. پێویستە لەگەڵ ئامانجدا یەکبگرێت، بەرجەستەی بکات، بەڕێوەی ببات. وەک نموونە ناو پەکەکە نابێت. خۆتان پەکەکە وەک ناو و ئامانجیش خۆی لە کۆمەڵگە جیانە کردەوە. وەک ئامانجێک بەرتەسک دەبێت. بە تایبەتی لە بواری کۆمەڵایەتییدا، لە بواری خۆسپاردنە بناغەی تێکۆشاندا بەشێکی بچووکی دەکرد. لە سەرەتای حەفتاکاندا پێوان ئەمە بوو. بەم ڕێگەیە چوونە ناو کوردستان ئەنجامدرا. لەبەر ئەمەش پەکەکە هەڵەی نەکرد. لەو هەلومەرجەدا ڕێبەر ئاپۆ هیچی تری نەدەکرد، بەڵام ئێستا بە پێی بنەماکانی پارادایمی نوێ، نەتەوەی دیموکراتیک بنەما دەگرێت. لەو کاتەدا ناوە نوێیەکە لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک دانرا. ئەمە چۆن شێوەی خۆی دەبێت لە داهاتوودا ڕوونتر دەبێتەوە. ئێستا ئێمە لە ناو تێکۆشانێکداین. ئەو شتانەی ئێمە دەیکەین بریتییە لە تێکۆشان. تێکۆشان کۆتایی نایەت. بەردەوام دەبێت. بە ڕێبازی نوێ، ڕێکخستنبوونی نوێ بەردەوام دەبێت. جارێک ڕێبەر ئاپۆ وتی: "تا ئێستا ئەو شتانەی کردوومان سەرەتایەک بوو. تێکۆشانی گەورەتر و پێشکەوتنی شۆڕش لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات". بەڵێ، تا ئێستا تێکۆشانی ژیانی کورد وەک سەرەتای تێکۆشانی بوونی کورد بوو. لە داهاتوودا ئازادی ژیانی، پێشکەوتنی گەورەی دیموکراسی لە داهاتوودا دروست دەکرێت. ئامانجی ئێمە ئەمەیە، بەڵام ئامانجی هەموو کەسێک ئەمە نییە. ئەمە ئامانجی ئێمەیە. ئامانجی کەسانی جیاواز، بەپێی خۆیان جیاوازە. سودەکانیان جیاوازە. ئامانجی دەسەڵاتداری جیاوازە، ئامانجی ئۆپۆزسیۆن جیاوازە، لە دەوڵەتدا چ گۆڕانکارییەک بکات دیار نییە. هەندێک کەس ئێستا ئەمە دەڵێن "پەکەکە لە ناودەبەین، لە ناو کار دەریدەکەین". لەبەر ئەمەش دەبێت باش ببینرێت شتێکی ڕوون دیار نییە، بەڵام پڕۆسەی تێکۆشان دەستی پێکرد. لە پەکەکەدا گۆڕانکاری، لە تێکۆشانی چەکدارییدا نوێدا گۆڕانکاری کەوتە ڕۆژەڤەوە. ئەمە ماوەیەکی زۆرە لە ڕۆژەڤماندایە، تاوتوێی دەکەین، دەمانەوێت هەندێک گۆڕانکاری ئەنجام بدەین. هەندێک گۆڕانکاریش ئەنجام دران. ئێستا بە تەواوکردنی ئەوانە دەمانەوێت بەڕێوەبچین. ئەگەر هێرش بکەن، بیانەوێت لەناومان ببەن، خۆمان دەپارێزین.
ئەوە دەزانرێت کە ئەم پرۆسەیە نوێیە دەرفەتێکی وەهایان پێ نادات. ئەمە بیرۆکەی ئێمەیە. هەندێک کەس بە شێوەیەکی جیاواز دەیبینن و هەڵدەسەنگێنن. ڕەنگە بە پێی بیرۆکەکانی خۆیان هێرشیش بکەن. واتا هەندێک لایەن دەیانەوێت پەکەکە ببەنە ناو شەڕ. خۆی ئێمە ئاگربەستمان ڕاگەیاند. زۆر لایەن ویستیان ئاگربەستەکە تێکبدەن. لە ئەمڕۆوە دەبینین کە حکومەت چەندە دەسەڵاتی خۆی جێبەجێ دەکات. ئێمە تێکۆشانەکەمان بەردەوام دەکەین. ئەمە بە شێوازی نوێ بەڕێوەدەبەین. بە ڕێکخستنە نوێیەکان بەردەوام دەبێت. ئەگەر لە داهاتوودا هێرش بەردەوام بێت، ئێمە بە شێوازە نوێ وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەینەوە.ڕێکخستنەکانمانیش بەوپێیە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت. ناتوانین بڵێین پڕۆسەی پێشوو وەک خۆی بەردەوام دەبێت، ئێمەش بە هەمانشێوە بەردەوام دەبین. ڕێبەر ئاپۆ گوتی: "لە هێڵی توندوتیژی و پێکدادان دەرکردن، چوونە هێڵی یاسایی و سیاسەتی دیموکراتیک." ئەمە شتێکە تەنها بە هەوڵدانی ئێمە ئەنجام نادرێت. ئەگەر دژبەر ئەمە بکات و بیەوێت، بە پێی ئەمە بەردەوام بێت. بۆ ئەمەش وەها دەڵێم: دەبێت هەمووکەسێک ڕاست بیخوێنێتەوە و هەم ڕاست بەشداری پڕۆسەکە ببێت. بە تایبەتی دەبێت ڕاست لێی تێبگەن. دەبێت ڕێکخستنەکانی ژنان و گەنجان ڕاست بیخوێننەوە. دیسان دۆستانی سۆسیالیستمان و شۆڕشگێڕان، هێزە دیموکراتیکەکان لە تورکیا، ڕاست بیخوێننەوە. لە تێکۆشان ئاڵۆزی و سەختی بەردەوام دەبێت. دەبێت هەمووان ئامادەبن بۆ ئەمە. دەبێت چۆن ئامادە بین؟
بەم شێوەیە نییە، بە شێوەیەکی فیداکاری بە پێی ئەوشتانەی ڕوودەدات ڕاستی تێبگات، هێرشەکانی بەرانبەری پوچەڵ بکاتەوە. ئەمە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە. بە پێی ئەوە ڕێ و ڕێبازی سەرکەوتن پەرەپێدەدات و ئامادەی دەکات. ئێستا تێکۆشان لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. دەبێت لە هەمووکات زیاتر سەرکەوتن پێشبکەوێت. کۆمەڵگەش خاوەندارێتی لێ دەکات، ئەمە تێکۆشانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئاشتیخوازە.
دەبێت کۆمەڵگەی دیموکراتیک، کۆمەڵگەی کۆمیناڵ و دیموکراتیک بە هەموو شێوەیەک پێشبخرێت. پێویستە لە هەموو بوارێکدا ڕێکخستن، پەروەردە و چالاکی بێتە پێشەوە. وەستان نییە، تێکۆشان لە هەموو کاتێک زیاتر بەردەوام دەبێت.
ڕێ و شوێنەکان بەرانبەر پڕۆسەکە و ئەگەر نەرێنییەکان
ڕێ و شوێن بۆ ئێمە بیر و بڕیاردەرییە. تێکۆشانی ٥٢ ساڵەی گەورەمان بەهاکانی ئازادیخوازی و دیموکراسی دەرخست… تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانی ٤٧ ساڵەی پەکەکە بەهای مەزنیان دەرخست. ئەم بەهایانە وەک میراتیەکی گەورە بۆ پرۆسەی نوێ دەهێڵرێنەوە. بێگومان وەک ئەوە نییە کە لە ناوچووبن یان بوونیان نەماوە. باشترین گرەنتی ئەمەیە.
بەم شێوەیە، چۆن بڵێین، ئەم بڕیارەمان دا، بەڵام ئەمە بڕیارێک نییە بۆ دابەشبوون. هەندێک کەس نووسیویانە: “ئایا ئەم مرۆڤانە دەبنە هەڵم؟” ئەمە بڕیاری بە هەڵم بوون نییە. ئەوانەی بەم شێوەیە لێمان نزیک دەبنەوە و پێداگری لەسەر ئەمە دەکەن، خۆیان بەتاڵ دەکەنەوە.
ئەمە دەڵێم: لە لایەنی بەرانبەر، دەسەڵات و دەوڵەتدا پڕۆسەیەکی گەڕانەوە بۆ پاشەوەی سەخت هەیە. ئەمانە هەڵدەسەنگێنین و دەبینین. هەوڵدەدەن لەگەڵ دەوربەری جیاواز ڕێکەوتن بکەن، ئەمە دەبینین، بەڵام ڕێکەوتن ڕزگاریان ناکات. هەوڵدەدەن لەگەڵ ئەمریکا پەیماننامە بکەن و ڕێکەوتن بکەن. لەگەڵ ئەوروپا، ڕووسیا، ئیسرائیل کار دەکەن. هەمیشە لەگەڵ ئێران لە پەیوەندییدان، بەڵام هیچ شتێک ئەوان ڕزگار ناکات.
ئەمەم گوت: ئەگەر نەگۆڕێت و پارادایمی لە دژی کوردان نەگۆڕێت، لە پێش تورکیادا دوو بژاردە هەیە: یان بەو سیستەمی تێیدایە شەڕ بکات یان تەسلیم دەبێت. تەسلیمی هەژموونگەراکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەبێت، کە ئەم سیستەمە بە سەروەری ئیسرائیل دادەمەزرێت.
ئەگەر ئەم شتانە نەکات، ئەوکات تەنها یەک ڕێگەی دەمێنێت: ئەو شتەی ڕێبەر ئاپۆ پێشبینی دەکات، گۆڕینی پارادایمە بۆ پرسی کورد و لەسەر ئەم بنەمایە، دیموکراتیکبوونی تورکیا پێشبینی دەکات. پێشبینی کۆمارێکی دیموکراتیک دەکات. وە ڕێگە لە پێش کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکاتەوە. پەرەپێدانی ئیدارە هەرێمییە دیموکراتیکەکان قبوڵ دەکات. بە واتایەکی دیموکراتیکبوونێکی ڕەگداکوتیوو ڕوودەدات.
ئەوجا دیموکراتیکبوونێکی وەها، دەتوانێت پرسی کوردان چارەسەر بکات؛ دەتوانێت پرسەکانی کۆمەڵگەی تورکیا، کرێکاران، ڕەنجدەران و گروپە ئەنتیکە جۆراوجۆرەکان چارەسەر بکات؛ دەتوانێت تورکیا بکات بەیەک و دەرفەتەکانی تورکیا بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە بەکاربێنێت.
ئێستا بەرەو شەڕ دەچێت. زیندانەکان سێ ئەوەندە پڕن، هێزی پۆلیس بە بەراورد بە پێشوو ١٠ هێندە زیاد کراوە – بە فەرمی کراوە. سوپاش بەو شێوەیە. هەموو شتێک لەم شەڕەدا چوو، کۆتایی هات.
لەم لایەنەوە، بەم شێوەیە نییە: پاراستنی پێشوومان و دامەزراندنی ئاسایش لەسەر ئەو بنەمایە نییە... تێگەیشتن لە فکر و گۆڕانکارییە نوێیەکان؛ بە شێوەیەکی تەندروست خاوەندارێتی لەمە بکەن و بەشداربوون لە هەنگاوەکانی ڕێبەر ئاپۆدا، لە کاتی نوێدا هەنگاوبنێت، هێڵی- لە پارێزننامەکانییدا نیشانی داوە- بونیاتی ناوە لێی تێبگەن و شێوازی ڕێکخستن و چالاکی پەرەپێدان و تێکۆشان لەسەر ئەم بنەمایە گەورەترین سەلامەتییە.
بێگومان ئەو ئەزموون و میراتەی کە بۆ ئەمە بنیات نراوە هەڵدەسەنگێندرێت. ناگوترێت ئەم میراتە لەناو دەچێت، یان لە ناودەبرێت. ئایا وا دەبێت؟ ئەوکات ئەوە کۆمەڵگەی کوردە... ئەگەر بەم شێوەیە لێی نزیک ببنەوە مانای ئەوەیە: پێکهاتەی کوردی قڕ دەکرێت.
ئەوشتەی دەخوازرێت بگۆڕێت، ڕێبازی تێکۆشانی چەکدارییە
واتە ئەگەر ئەو شتانەی کە ٥٠ ساڵە بە بەرخۆدانی ئافرێنران، لە ناو بچن – کە خۆی بەم شێوەیە دروستبوون – هەبوونی کورد بە تێکۆشانی پەکەکە سەرلەنوێ ئافرێنرایەوە. ڕێبەر ئاپۆ دوای ڕێکخستنن و دروستکردنەوەی کۆمەڵگەی کوردیی نەریت بڵاوبوویەوە، بۆ ئافراندنی کوردایەتییەکی نوێی ئازاد و دیموکراتیک، چووە ناو تێکۆشانەوە. کۆمەڵگەی کورد چەندە پەروەردە کرد و ڕێکخستنی کرد، ئەوەندە بەهێزترە.
ئێستا هەموو ئەم ڕێکخستنەت هەڵوەشاندەوە، هەر لە ئێستاوە کوردت لەناوبردووە. شتێکی وا نییە، دەبێت کەس بەو شێوەیە لێی تێنەگات. شتێکی وەها نابێت.
ئەوشتەی دەخوازرێت بگۆڕێت، ڕێبازی تێکۆشانی چەکدارییە. بەوپێییە ڕێکخستن دەکات، تاوتوێ دەکرێت. ڕێکخستنەکانی چەکداری لە گفتوگۆکانیاندا، ڕێبەر ئاپۆش و لایەنی دژبەر ئەمەیان بە ڕوونی خستۆتە ڕوو.
لەم ڕوانگەیەوە دەبێ ئەمە بڵێین: ڕێکخستنی دیموکراتیک، سیاسیی و کۆمەڵگەی کوردی ئایدۆلۆژیک خەبات و تێکۆشان لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێوەدەبن. زیاتر پەرەی پێدەدرێت، لەسەر بنەمای پارادایمی نوێ، لەسەر بنەمای بەشداریکردنی کاریگەر لە پرۆسەی نوێدا. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت.
پێویستە ڕێكخستن ئەمە بزانێت، کۆمەڵگەکەمان ئەمە بزانێت. دەبێت ژنان و گەنجان بە تایبەتی ئەمە بزانن. ئەگەر وەها نەزانرێت بە پێچەوانەوە لێی تێبگەن، ئەوە هەڵەیە، مەترسیش سەرهەڵدەدات. بەڵام دۆخی ڕاست وەها نییە.
دۆخی ڕاست بەم شێوەیە. واتە کەس ناتوانێت هیچ بە کەس بڵێت: ناتوانن بە کورد بڵێن 'بۆچی ئێوە کۆمەڵگەیەکی ڕێکخراون؟ بۆچی ڕێکخراوەکانی خۆتان بونیاتن دەنێن؟ بۆچی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی خۆتان دەژین؟ بۆچی بە زمان و کەلتوری خۆتان دەژین؟' بۆیە ناتوانن بە کورد بڵێن دەستبەرداری ئەو جۆرە بەهایانە بن.
بۆچی ئێوە لەگەڵ ڕێکخراوەکەتان دەژین؟ بۆچی ئێوە بە زمان و کولتوورتانەوە دەژین؟' هەر بۆیە ناتوانن بە کورد بڵێن دەستبەرداری ماف و بەهاکانتان بن.
لەبەرامبەری ئەو کەسانێکەو کە بەم شێوەیە قسانەیان کرد چۆن هەتا ئەمڕۆ بە سەربەرزیەوە وەستاونەتەوە، لەمەودواش زیاتر دەبێت بەسەربەرزیەوە بەرخۆدان بکرێت. لەم ئاستە لە زانست و بڕوایەداین، ئەمەیە.
لە ئێستادا جۆرە ژیانێکی ئەڵتەرناتیف لە ئارادایە
من بەشداری پەکەکە نەبووم؛ چوومە ڕیزی ڕێبەر ئاپۆ واتە کاتێک بە هزری سۆسیالیستی ئاشنا بووم بێگومان لە شوێنێکی جیاوازی قوتابخانەدا خوێندکارێک بووم. بەپەرە سەندنی ئەمانەوە، دواتر خۆم لە ژینگەیەکی دیکەدا دۆزیەوە کە بە ڕێکخراوەکانەوە گۆڕا بۆ تێکۆشان. ئەمە مانای ئەوەیە کە پرۆسەی پەروەردە ئەمەی بەرهەم هێناوە. ئەم ژینگەیەش ئیرادەی بەرێوەبەری، خوڵقێنەری لە ڕێبەر ئاپۆ وەردەگرت، من لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٧٣ڕێبەر ئاپۆم ناسی.
پێش ئەوەش، من پێشتر هەڤاڵانی دیکەم بینی کە لە گرووپەکەدا بوون. واتە ئێمە هاوڕێی خوێندکاری شۆڕشگێڕمان هەبوو. ئەگەرچی پەیوەندییەکان له گەل ئەو گروپه بە ئاشنابوون لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ڕوویدا. پەیوەندی لەگەڵ هزر و سیستەمی ئەو ئایدیۆلۆژیەی کە ئەم تێکۆشانەی ئێستا بەرەوپێش دەبات، بە ناساندنی ڕێبەر ئاپۆ ڕوویدا. ئیتر من پەیوەست بووم بە گروپی ئاپۆییەکانەوە.
لە ئەنقەرە لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٣بەدواوە بازنەی دۆستایەتیمان بەم شێوەیە بەردەوام بوو، گروپێک لە ئەنقەرە پێکهێنرا پاشان گەڕانەوە بۆ کوردستان دەستی پێکرد. گروپەکه گەڕاونەوە بۆ کوردستان منیش گەڕامەوە و بەشداریم کرد. ئەمە چۆن ڕوویدا؟ کۆبوونەوەی بەنداوی چوبوک بەڕێوه چوو واتە بناغەی دامەزرا. لە کانوونی دووەمی ١٩٧٦دا، کۆبوونەوەی دیکمەن بەڕێوەچوو. بڕیاری گەڕانەوە بۆ وڵات درا.
لەوانەیە لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٧کۆبوونەوەیەکی تر بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکخستنی بزووتنەوەکە ئەنجامدرا. لەو شوێنەدا هیچ بڕیارێک نەدرا. لە کۆتاییدا بڕیاردرا گفتوگۆکان بەردەوام بن. ساڵێک دواتر، لە تشرینی دووەمی ١٩٧٨، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا. لەوێ بڕیاردرا بزوتنەوەکە دابمەزرێت و ىڕیار درا ناوی ببێتە پەکەکە.
هەڵبەت چوون بۆ کۆنگرە لەکۆبوونەوەکانی پێشوو جیاواز بوو، واتە مانیفێستێک هەبوو کە لە ساڵی ١٩٧٧دا ئامادەمان کردبوو و ناردمان. مانیفێستەکە لە تەمووزی ساڵی ١٩٧٨دا نووسرا: "ڕێگای شۆڕشی کوردستان". لە گۆڤاری سەرخۆبوون بڵاو کرایەوە و کەوتە بەردەست و بڵاو کرایەوە. ئەمانە بەشێک بوون لە ئامادەکارییەکان. کۆبوونەوەکە دوای ئەم گەشەکردنانە پەرەی سەند.
ئەوەش ڕاگەیەنرا: "دوای خوێندنەوە و گفتوگۆکردنی ئەو بەڵگەنامانە وەرە بۆ کۆنگرە. هەڵبژاردنێکی لەو شێوەیە بۆ نوێنەران نەبوو. ڕێبەرایەتی بڕیاری دا. لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک لە هەڤاڵان لە هەرێمەکان دیاری کرابوون، هەروەها هەڤاڵانی دیکەش دەست نیشان کران. ئێمە بەم شێوەیە ڕۆشتین بۆچی ڕۆیشتین و چەندە ئامادە بووین؟
لە ئێستا ئەو ئاستەی پێی گەیشتووین ئەمەیە. لە ئاستێکی لەم شێوەیەدایە، بەم تێگەشتنەوە بەشداربوون لە کۆنگرەی ١٢ دروستبوو. هەڵبەتە بەوانەی پێشوو بەراورد ناکرێت. تێگەشتنمان هەیە، لە شتەکە تێدەگەین. بەڵێ، لێرەش جۆشوخۆرش هەبوو. چی ڕوودەدات گرنگ نییە، پەکەکە ناسنامەیەکی ٤٧ ساڵی بوو. گەل گوتی 'پەکەکە گەلە، گەلیش لێرەیە'. کادرەکان، هەموومان بەشێکی زۆری تەمەنمان بۆ ئەم ناسنامەیە تەرخان کرد. ناو و ناسنامەمان درووستبوو، لێرە خۆمان ناسییەوە.
هەڵبەتە ئەوەندەشی خایاند. ڕێبەر ئاپۆ گوتی، "دووبارەبوونەوە ڕوویدا، درێژەی کێشا." هەستێکی زۆریش هەبوو. لە ڕووی شۆڕشگێڕیشەوە دەتوانین بڵێین کاریگەری هەیە. هەروەها مرۆڤیش دەکەوێتە ژێر کاریگەرییەکانیەوە. مرۆڤ بوونێکە کە زانابوون بەدەست دێنێت. هەست و مێشکی درووستەکات، شتێکی بیرکەرەوەیە. گەر فێربوون باش هەڵسەنگێندرێت، زانابوونە، ئەزموونە، هێز دەداتە ژیان. بەڵام گەر درووست هەڵنەدەسگیندرێت، مرۆڤ تێیدا گیردەخوات.
ئاوا دەڵێین: زانینی ئێستا لە ئاستێکی کاریگەردا ئاستەنگییەکان ڕادەماڵێت. چونکە لەم کێشانەدا ژیاوین: گوتنی گۆڕان و گۆڕانکاری و بەدی نەهاتنی، لەسەر ئەم بنەمایە هەمیشە سەختییەکانی سەرخستنی خەباتەکە هێندەی تر و جێبەجێکردنی کاریگەرانە لە هەموو بوارێکدا ئەزموونمان کردووە. بەردەوام باسی ئەم بابەتەمان دەکرد. هەمیشە لە ناوەڕاستی مشتومڕەکاندا بووم.
هەر بۆیە ئێمە زانابوونێکی لەم شێوەمان هەبوو. دروستکردنی وەها ئیرادەیەک، کردنی ئەمە بە ماڵێک بۆ ڕێکخستنەکە، هێزی ڕێپێوانەکەمانی نیشان نەدا. بەڵام ئێمە ئەو زانستەمان هەبوو کە ڕەخنە لە هەڵە و کەموکوڕییەکانی خۆمان بگرین، پێویستی تێپەڕاندنیان ببینین. بۆیە هەوڵدان بۆ تێگەیشتن، تا تێگەیشتن زیاتر بێت، جۆشوخۆرش زیاترەبێت...
بەڵێ، زاڵبوون بەسەر ناسنامەیەکی وەها درێژدا دەکرێت بۆ مرۆڤ کەمێک قورس بێت، بەڵام ئەوەی لە پێشە، سەرەتایەکی نوێ دەکاتەوە، سەرەتایەکی نوێ کە ئامانجی پێشکەوتنی گەورەترە – بۆ ئەوانەی دەتوانن بیبینن جۆشوخۆرش دەبەخشێت. لەم ڕووەوە هەستەکان سەبارەت بە کۆنگرە تا ڕادەیەک تێکەڵاو و فرەلایەنە. دۆخێکە کە شتی جیاوازی لە خۆ گرتووە.
بنەڕەتەکە بەخشینی زانابوونە. ئەوەش زاڵبوونی ئێستایە، نەبوون و دەستپێکی نوێ دێنێتە ئاراوە، تێگەشتن و باوەڕکردنە. ئەمەش جۆشوخرۆش دەبەخشێت.
لەمەودوا لەسەر ئەو بنەمایە بەشداری لە پرۆسەی نوێ و هەموو هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆدا دەکەین. وەک هەموو هەڤاڵان بەڵێنی ئەمەی دا و هەڵسەنگاندنی بۆ کرد. هەروەها هەوڵ دەدەم لە پرۆسەی نوێ و ئەزموونی تێکۆشان تا ئێستا و دواتریش وردتر تێبگەم، لە بەرامبەر مەترسییەکاندا هەستیارتر بم و هەنگاوی کردەیی سەرکەوتووانە بنێم.
سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بئافرێنین
دەبێت لە لایەن هاوڕێ، گەل و دۆستانمان و بەتایبەت لە لایەن ژن و گەنجانەوە زۆر باش لە ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢هەمین تێبگەن. وەک چۆن ئەوان پێشەنگی تێکۆشانن، لەسەر بنەمای پاردایمی نوێ پێشەنگی ئەم هەنگاوە نوێیەن، بەدڵنیاییشەوە دەبێت وابن؛ دواکارم زۆر باش لێی تێبگەن. نابێت لە نزیکایەتی بەرتەسک و هەستیاردا قەتیس ببن.
بەڵام نابێت خۆمان لە وەرگرتنی وانە لە ڕابردوو و تێگەیشتن لێیان و بیرکردنەوە لێیان و لەسەر ئەم بنەمایە لە لێپرسینی ڕەخنە و ڕەخنەگرتن بەدوور بگرین. پرۆسەکە پرۆسەی ڕەخنە-ڕەخنەداینە؛ پرۆسەی تێگەیشتنە لە وانەکانی پێشوو. بەڵام مرۆڤ بەبێ ئەوەی لە ڕابردوودا چەقبەستێت، پێویستە نوێیەکان بدۆزێتەوە و بە ورە و فیداکارییەکی مەزنەوە لەسەر هێڵێ فیدایی ئاپۆیی بەهێزتر ڕووی تێبکات و تێبکۆشێت.
دەمەوێت هەموو کەسێک بەم شێوەیەبێت. هەموو بەشەکانی گەل، بندەست، بازنەی سۆسیالیست، هەروەها دۆستە سۆسیالیستییەکانمان، شۆڕشگێڕ و دیموکراتیکەکانی تورکیا... پێکەوە هەنگاودەنێین و بە ئاسودەی دەتوانم بڵێم گەر پێکەوە هەنگاوبنێیین ئەوا پێشکەوتنی گرنگ و کاریگەر دێنینە ئاراوە، هەنگاوی نوێ بنێین و دەستکەوتی مەزن دەڕەخسێنین. بانگەواز و دواکاریم بۆ هەموو کەسێک لەسەر ئەم بنەمایە: باش تێبگەین لە پرۆسەکە، هەموو هەڵسەنگێنین، وانە لە ڕابردوو وەرگرین و بە باوەڕ و بوێرییەوە لە ئایندە بڕوانین و هەنگاوی بە بڕیار بنێین. بە دڵنیاییەوە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێکبهێنین."