کەجەکە شەهیدانی مانگی گوڵانی بیرهێنایەوە

کەجەکە کادرانی پێشەنگی تەڤگەری سۆسیالیسی تورکیا و تێکۆشانی ئازادی کوردستانی بیرهێنایەوە کە لە مانگی ئایاردا شەهید بوون و گوتی: "دەبێت باشتر حەقیقەتی شەهیدان بناسین و خاوەنداری لە یاد کردنەوەیان بکەین. شەهیدان ئافرێنەری تێکۆشان و نوێنەری ڕاستەقینەمانن."

پەیامی کەجەکە بۆ شەهیدانی مانگی گوڵان

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بۆ بیرهێنانەوەی شەهیدانی مانگی گوڵان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

پەیامەکەی کەجەکە بەم شێوەیە:

مانگی گوڵان مانگێکە کە کادرە پێشەنگەکانی تەڤگەری سۆسیالیستی تورکیا و تێکۆشانی ئازادی کوردستانیان تێیدا شەهید بوو. گوڵان مانگی شەهیدانە. لە سەرەتادا شەهیدی دەستپێکی تێکۆشانی ئازادی کوردستان حەقی کارەر کە هاوڕێی سەرەتایی ڕێبەر ئاپۆ بوو، وە ڕێبەر پێی گوتووە 'حەقی کارەر ڕوحی منی لە خۆدا هەڵگرتووە'، پێشەنگانی هەرە مەزن خەلیل چاڤگون، فەرهاد کورتای، نەجمی ئۆنەر، ئەشرەف ئەنیک و مەحموود زەنگین کە لە زیندانی ئامەد لە دژی ستەم گڕییان لە جەستەیی خۆیان بەردا و وەک چوارینە پەڕینەوە نێو مێژووی گەلەکەمان، گەلێک شۆڕشگێڕی مەزن لە مانگی ئایاردا شەهید بوون، لە کەسێتی هەموو ئەو شەهیدە مەزنانەدا شەهیدانی مانگی گوڵان و لە کەسێتییاندا هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە ڕێزداری و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە و لە ئاست بیرهێنانەوەی بەنرخیاندا بە ڕێزدارییەوە بەژنمان دادەنەوێنینەوە.

هاوڕێ فواد-عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون لە کاتی جیاوازدا شەهید بوون، هاوشێوەیی حەقی کارەر ئەوانیش لەو هەڤاڵانەن کە هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەستییان پێکرد. ڕاگەیاندنی شەهید بوونیان لە مانگی گوڵاندا، یادکردنەوەی ئەمساڵی شەهیدانیان مانادارتر کردووە. گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەی کورستان و دەرەوەی وڵات بە کۆمەڵ یادی هاوڕێ فواد و ڕەزا ئاڵتوونیان کردەوە، ئەمە زۆر مانادار و سەنگیینە.

لە مانگی گوڵاندا لە تەڤگەری سۆسیالیستی تورکیایش کادری پێشەنگی کاریگەر شەهید بوونە؛ دەنیز گەزمیش، حوسەین ئینان، یوسف ئارسەلان کە لەلایەن جونتای فاشیستانەوە (دەستەی بەڕێوەبەردنی کودەتا)  لە سێدارەدران و ئیبراهیم کایپاک‌کایە کە تامردن ئەشکەنجە درا، لە مانگی گوڵاندا شەهید بوونە. ئەم هاوڕێ هێژایانە کە پێشەنگایەتی تەڤگەری سۆسیالیستی تورکیان کردوەو، هاوکات شانبەشانی گەلی تورک پێشەنگایەتیان لە تێگەیی ژیان و تێکۆشانی هاوبەشی گەلی کوردییان کردووە و بۆ ئەم ئامانجە تێکۆشانیان بەڕێوەبرد. ڕێبەر ئاپۆ زۆر بە سەنگینی لەم هەوڵانەیی ڕوانییوە و لە تێکۆشانییدا بەردەوامی پێداوە و مەزنتریی کردووە.

ئافرێنەری تێکۆشان و بەهاکانمان شەهیدانمانن. بەگوێری ئەم حەقیقەتە، پێویستە زۆر باشتر ڕاستینەیی شەهیدان بناسین و بەهێزترەوە خاوەنداری لە یادکردنەوەیان بکەین، لەسەر ئەم بنەمایە بۆ پێشخستنی تێکۆشانی ئازادی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک زیاتر پەرە بە هەوڵدانەکانمان بدەین. پێویستە هەموو کەسێک بەم ئامانجەوە زۆر زیاتر لە دەوری شەهیدان گردببێتەوە و لەسەر ئەم بنامەیە بەهێزتر خاوەنداری لە بیرهێنانەوەی شەهیدان بکات. شەهیدان ئافرێنەری تێکۆشان و نوێنەری ڕاستەقینەمانن، شەهید نامرن."

OSZAR »