پەیامی سەدە لە دووتووێی ڕاستینە مێژوویەکاندا

پەیامی سەدەی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ٢٧ی شوباتدا بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە، بە گشتی درککردن و خستنە ڕوویی ڕاستینەیی مێژوویی پێکەوەژیانی گەلان بوو، کە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بۆهۆیی توانەوەی لە ژیانی سیستەمی سەرمایەدارییدا بە ناچاری دەستبەرداری بووە.

پەیامی سەدە (بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک)ـی ڕێبەر ئاپۆ گەڕانەوە بوو بۆ زیندووکردنەوەی ئەو پنتە دێرینانەیی پێکەوەژیانی گەلان لە مێژوودا، هەروەها هەوڵە بۆ پێدانەوەی بەها بەو ڕاستینە مێژوویانە لە سەردەمی ئێستادا، هەڵبەتە کۆیی ئەم هەوڵەش بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەی دیمورکراتیکییە.

ڕێبەر ئاپۆ لە بەشێکی پەیامی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیمورکاتیک'دا دەڵێت، " پەیوەندییەکانی کورد و تورک؛ لە مێژووی هەزاران ساڵەدا تورک و کورد بۆ مانەوەی خۆیان و خۆپاراستن بەرامبەر هێزە هەژموونگەراکان، هەردەم بە پێویستیان زانیوە لەنێو هاوپەیمانییەکی دڵخوازانەدا بن."

لێرەدا ڕێبەر ئاپۆ سەرنج دەخاتەسەر ئەو ڕاستینە میژووییە کە لە نێوان گەلاندا هەبووە و پەرەی پێدراوە، وە لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکی دڵخوازانەدا کە وەک قەڵغانێک بەکاریانهێناوە بۆ خۆپاراستن لە دژی هەموو مەترسی و دڕندەیی هێزە هەژموونخوازەکان.

هەڵبەتە ئەو حەقیقەتەی لە دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆدا هەیە حەقیقەتێکە بۆ سەرجەم نەتەوەکان بەوەی لە مێژوودا گەلان لە هاوپەیمانییەکی دڵخوازانەدا بوون بۆ خۆپارێزی لە مەترسی ئەوانی دیکە (دووژمن).

دڕندەی دەوڵەت-نەتەوە و نواندنەوەی بەرژوەندی هەژموونخوازی

پەیوەست بە گشتگیری بوونی پەیامی سەدە بەوەی چۆن لە پنت و حەقیقەتە مێژووییەکانەوە هاتووە، زۆرن ئەو نووسین و یاداشتانەیی بەرگرییان لەو حەقیقەتە مێژووییە کردبێت و دەریانخستبێت لە ڕاستییدا ئەوەی کێشە و ئاڵۆزی درووستکردوە بەرژەوەندی دەوڵەتانی هەژموونخوازە، نەک پێکەوەژیانی هاوبەشی گەلان لە پانتایی جوگرافیایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

یەکێک لەو یاداشتانەی زۆر بەجوانی ئەم حەقیقەتی خستووەتە بەرباس یاداشتەکانی کەسایەتی ناوداری ناوچەیی گەرمیان شێخ عەتایی تاڵەبانییە. ناوبراو لە ساڵانی نەوەدەکاندا چاوی بە ڕێبەر ئاپۆ کەووتووە.

شێخ عەتا لە پەرتووکی یادەشتەکانییدا کورتە باسێکی ڕووداوێک دەگێڕێتەوە کە چۆن دەوڵەت-نەتەوەیی عێراق بەبێ گوێدانە ڕاستینەیی پێکەوەژیانی گەلی کورد و عەرەب هەوڵیداوە بەرژوەندییە هەژموونخوازییەکانی خۆی لەڕێگەی توندوتیژییەوە بگەیەنێت بە ئامانج.

یاداشتەکە بەم شێوەیە:

"ڕۆژیكیان لە فەرمانگە بووم، گوێم لە گریان و هاواری منداڵان بوو کە لە لە ناو تەلاری قائماقامیەت و داداگاوە دەهات(کفری)، گریەو هاوارەکان بەردەوام بوون، لەبەر ئەوە فەڕاشی فەرمانگەکەم نارد تا سۆراخێ بکا. هێندەی پێ نەچوو هاتەوە و ووتی خێزانێک لەوێیە و بریاری ئەوەیان پێدراوە کە دەبێ دەستبەسەر بکرێن و بۆ باقوبە بگوازرێنەوە و دوو زارۆکیان ، کچ و کوڕێکیان هەیە. هه‌ردوو منداڵەکە توند کراس و جلەکانی باوک و دایکیان گرتووە وپۆلیسەکانیش دەیانەوێت بە تۆپزی لێکیان بکەنەوە، پارێزگاریش (موحەمەد حمدان) لەوێیە.

چووم بۆ دەرگای سەرەکی فەرمانگەکە تاکو ئەگەر بۆم بکرێ کارێک بکەم، لەو کاتەدا پارێزگار لە دەرگای سەرەکییەوە هاتە دەرەوە. پێم ووت، 'خوا قەوتت بدا ئەبو جاسم.' ووتی، 'ئەهلا یا شێخ. پرسیم: ئەو هاوارە چیە؟ ووتی: نازانم کوردەکان چییان دەوێت؟ ئۆتۆنۆمیمان بۆ چێکردن و سنوورمان بۆ دیاری کردن، لەبری ئەوە ڕادەبن ودۆخی جێگیر تێک دەدەن. ووتم: ئایا ئەوە چارەسەرە؟ ئایا جیاکردنەوەی منداڵان لە دایکوباوبابیان چارەسەری کێشەکەدەکا؟ ئایا کەسانی ژیرمان تیا نیە کە بتوانن بە دانیشن کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن؟ ئایا باوباپیرانمان ئەو شێوازە چارەسەریان تاقی نەکردوەتەو؟ سەرکەوتووتنیان بەدەستهێنا؟ کێشە سیاسیەکان لەگەڵ نەتەوەگەلێک سەلماندیان کە بە ڕێگەی زۆر و تیرور چارەسەر ناکرێن. کە گوێی لە هاوارو گریەی منداڵەکان بوو چاوەکانی پڕفرمێسک بووبوون و ووتی: وەڵلا یا شیخ هیچ ناتوانم بکەم، دواجار ئۆتۆمبێلەکەی لێخوری و دیار نەما."

چارەسەری هەر پێکەوەژیانە

خاڵی جەوهەری لەم یاداشتەدا درککردنە بەوەی چۆن پەیوەندیی مێژییەنەیی نێوان گەلان بە گفتوگۆ و پێکەوەژیانی هاوبەش چارەسەرکراوە، بەڵام پاش درووستبوونی دەوڵەت-نەتەوە، گەلان لە خواست و ئیرادەی خۆیان دابرێندراوون. هەڵبەتە ئەوەی پەیامی سەدە پێداگری لەسەر دەکات گەرانەوەیە بۆ ئەو ڕاستینە مێژووییەی نێوان گەلان لە پێکەوە ژیانی هاوبەشدا.

*مێژووی وێنەکە ساڵی ١٩٩٧- سەردانیکردنی کەسایەتی ناسراوی گەرمیان، شێخ عەتای تاڵەبانییە بۆلای ڕێبەر ئاپۆ لە سوریا.

 

OSZAR »