بە دیمەن

عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە کۆڵن یادکرانەوە

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون یادکرانەوە. خوشکی ڕەزا ئاڵتون، زوهرا ئاڵتون گوتی: "٥٢ ساڵ بێ وەستان تێکۆشان، دەبێت زیاتر خەبات بکەن تا شایستەی یادی ئەوان بین".

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون یادکرانەوە. مەراسیمەکە بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک (کەجەدەکە_ئە) و تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە_ئە) و کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) ئەنجامدرا. لە هۆڵەکەدا وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون و شەهیدان دانرا.

خوشکی ڕەزا ئاڵتون، زوهرا ئاڵتون، خوشکەزای ڕەزا ئاڵتون، نوردۆغان ئایدۆغان، خوشکەکانی عەلی حەیدەر قەیتان، فەریدە قەیتان و سەلما قەیتان، خوشکەزای عەلی حەیدەر قەیتان، دۆغان بارش عەباس‌ئۆ‌غلو، هاوسەرۆکانی کەجەدەکە_ئە زوبەیدە زومروت و ئەنگین سەڤەر، هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد کاراموس، نوێنەرانی ڕێکخراوە کوردییەکان و هونەرمەندان و سیاسەتمەداران و کوردستانیان بەشداربوون. چەندین ڕێکخراویش تاجەگوڵینەیان نارد.

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد، پاشان پیر حوسەین بیلدیک بۆ گوڵبانگ چووە سەر سەکۆ و وتەیەکی پێشکەش کرد.

پاشان پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ یادی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون خوێنرایەوە، جەماوەر بە یەک دەنگ درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان بەرزکردەوە. پاشان گوێ لە دوو هەڵبەستی عەلی حەیدەر قەیتان گیرا کە لەلایەن ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەکەکە، دوران کاڵکان خوێنرایەوە.

خوشکی ڕەزا ئاڵتون، زوهرە ئاڵتون لە کەسێتی ڕەزا ئاڵتون هەموو شەهیدانی بیرهێنایەوە، تیشکی خستەسەر خەبات و ڕۆڵی ڕەزا ئاڵتون لە سەرەتای دامەزراندنی پەکەکەوە، گوتی: "٥٢ ساڵ بێ وەستان تێکۆشان، دەبێت زیاتر خەبات بکەن تا شایستەی یادی ئەوان بین".

خوشکی عەلی حەیدەر قەیتان ڕایگەیاند شەهیدان بە خوێنی خۆیان وتەکانیان لەسەر ئەم خاکە نووسییەوە، گوتی: "ئەوان ڕێگەیەک بوون. ئێمە شوێنکەوتەی ئەو ڕێگەیەین. تەڤگەری ئازادیی کورد ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی نوێی کردووەتەوە. بەهیوام بەخێر بۆ گەلەکەمان بشکێتەوە. لەم پرۆسەیەدا ئەرک و کاری ئێمە قورسە. پێویستە باشتر کاربکەین".

پاشان پەیامی برای عەلی حەیدەر قەیتان، حەیاتی قەیتان کە لە زیندانەوە نێردرابوو،  خوێنرایەوە.

لەسەر ناوی تەڤگەری ئازادیی کوردستان، فەریدە چەتین وتەیەکی پێشکەش کرد.

پاشان سینڤزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون پیشاندرا.

پاشان، لەسەر ناوی تەژەکە_ئە جاهیدە گۆیی، گوتی: "وەک دەروێشانی تێکۆشان، هەزاران قارەمانیان دەرخست. ئێمە ئەمڕۆ لەسایەی ڕەنجی شەهیدان گەیشتووین بەم ئاستە. تێکۆشان لەمەودواش بەپێداگرییەوە بەردەوام دەبێت".

هاوسەرۆکی کەنەکە، ئەحمەد کاراموس ڕایگەیاند منداڵەکان بە چیرۆکەکانی ئەوان گەورە دەکرێن.

پاشان لە بنەماڵەی شەهیدان، خوشکی مەزڵوم دۆغان، نەزاکەت دۆغان، خوشکی خەیری دورموش، ئایتەن دورموش، بەڕێوەبەری کۆماو، عەلی کۆنکورت، لەسەر ناوی تەژەکە_ئە ئایتەن کاپلان، محەمەد دەمیر و سادق دۆغان قسەیان کرد.

پاشان شیرینی دابەشکرا.
         


        

OSZAR »