لە سلێمانی مەراسیمی یادکردنەوە بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە بەڕێوەدەچێت

سبەی لە شاری سلێمانی مەراسیمی یادکردنەوە بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون بەڕێوەدەچێت، ڕێکخەرانی مەراسیمەکە بانگەواز لە هەمووان دەکەن: "هاتنتان وەفادارییە بۆ خوێنی شەهیدان".

مەراسیمی یادکردنەوەی شەهیدانی حەقیقەت

لە کۆنگرەی دوانزەهەمینی پەکەکە شەهیدبوونی هەردوو کادری پێشەنگ عەلی حەیدەر قەیتان (فوئاد) و ڕەزا ئاڵتوون ڕاگەیاندرا، بەم بۆنەیەوە لە شارەکانی کوردستان و تورکیا و جیهان، مەراسیمی یادکردنەوە ئەنجام دەدرێت.

بڕیارە سبەینێ ڕۆژی سێشەمە کاتژمێر ٤ـی ئێوارە، لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان، بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون مەراسیمێکی شکۆدار بەڕێوەبچێت.

ڕێکخەرانی مەراسیمەکە بانگەواز لە هەمووان دەکەن بەشداری مەراسیمەکە بکەن و دەڵێن: "هاتنتان وەفادارییە بۆ خوێنی شەهیدان".

OSZAR »