بە دیمەن

ئامەد مەلازگرد: سەردەمی دەستپێکی تێکۆشانی مەزنە

لە فەرماندەکانی بریارگەی ناوەندی پاراستی گەل، ئامەد مەلازگر دەسنیشانی کرد هەموو کات ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆ سەرکەوتووبووە و گوتی: "دەستپێکی قۆناغی تێکۆشانی مەزنە و ئەرکمان قورستر دەبێت."

ئامەد مەلازگرد

لە چوارچێوەی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆدا، لە ڕۆژانی ٥-٧ی ئایار لە دوو گۆڕەپانی جیاوازی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەشێوەیەکی هاوکات کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە ئەنجام درا. یەکێک لە فەرماندەکانی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ئامەد مەلازگرد لە کۆنگرەکەدا قسەیکرد.

قسەکانی ئامەد مەلازگرد بەم شێوەیە: 

            

"بۆ هەمیشە دڵسۆز دەبم

سەرەتا بەڕێز و شکۆوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. لە کەسێتی هەڤاڵان فواد و ڕەزادا یادی هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان دەکەمەوە و بەژنمان لە ئاست یادکردنەوەیاندا دادەنەوێنینەوە. کاتی گەنجیم چەندین ڕێکخستنی چەپگەرا لە هەرێمەکەماندا هەبوون. ئاپۆچی کەمی لێبوو بەڵام ناوبانگیان دەرکربوو. ئەمە سەرەنجی ڕاکێشابووم. لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆدا، بەتایبەت کاتێک دەیانگوت ئاپۆچییەکان شەڕ دەکەن، وێرای ئەوەی تەمەنمان کەمبوو، بەڵام هەمووکات بە دار و چەقۆ پشتگیرمان لە ئاپۆچییەکان دەکرد. وێڕای ئەوەی ژمارەیش کەمبوو. بە ڕاشکاوی دەڵێم، بەراستی زۆر دڵخوازمان بوون. کاتێک وردە وردە پەکەکە لە هەرێمەکەدا دەرکەوت و بووە رۆژەڤ، ئەوکاتە بڕیارمدا بەشداری پەکەکە بم، بەشداری ئاپۆچیی بووین، یانی بەشداری ڕێبەرێتی بووین. ماوەی ٣٥ ساڵ بەسەر بەشداربوون لە شۆرشدا تێپەڕ بوو، ئەم تەمەنەش لە بە گەریلایەتییدا تێپەڕی. پێوابوو زۆر باش لە ڕێبەر ئاپۆ تێگەشتووم، لە ڕووی هەست و هەتا مردنیش پەیوەستم پێوەیی و هەرخۆی بۆ پەکەکە فیداکاریم لەخۆدا بینی. بەو هەستیارییەوە باوەڕم وابوو، وە بە گوێرەی خۆم، کاتێک لە بەرانبەر دەڵەتی تورک لە شەڕکردندا بوو، باوەڕم بەخۆم کرد، بەشداری شەڕبووم.

تێکۆشانێکی داستانی نوسرایەوە

لە ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆدا شکست نییە. نیوەناچڵی هێشتنەوە بوونی نییە. هەمووی سەرکەووتنە. حەقیقەتی پراکتیکی ڕێبەر ئاپۆ هەمووکاتێک ڕوون بووە. لە نەبوونەوە دەرفەتی ئافراند و خستییە پێشمان. وەک خۆم زۆر سەربڵندم بە مەزنبوونی پەکەکە. لەوباوەڕدام هیچ هێز و دەوڵەتێک هاوشێوەی پەکەکە نەیتوانیوە لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا شەڕ بەڕێوەبەرێت، هەندێک جار بیردەکەمەو و دەڵێم ئیرادەی مرۆڤ لە ناو سەختیییەکاندا زیاتر فیدکارانەیە. چەندین قارەمانم بینی لە دژی داگیرکاری تێکۆشانی کرد و باوەڕی بە هێڵی ڕێبەر ئاپۆ هێنا. ڕادەستبوونی قبوڵ نەکرد. بەرخۆدانی کرد بە بنەما. ئەم شەڕە بەم شێوەیە بەڕێوەچوو. هەروەها گەلیش لە دژی دووژمن بەدرووستی نزیکی ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئاپۆیی بووەوە کاتێک لەنێو سەختی زۆردابوو. بەڵام لە دژی ئێمە وێڕای ئەوەی خۆی بە دەوڵەت دادەنا، هێزی وەرگرت لە دەرەوەی یاساکانی جەنگ، ئەوەی بێئەخلاقی هەیە لەدژی ئەنجام داین. ئەمە حەقیقەتی دەڵەتی تورک بوو. وە هیشتایش بەم شێوەیە. وێرای ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ ئەم دەرفەتەی هێنایەئاراوە، لەگەڵ ئەوەی تەڤگەرێکی وەک پەکەکە هەڵدەوەشێنێتەوە، لە سەنگەرەکاندا کاتێک پەکەکە ئاگربەستی ڕاگەیاند، هێزەکانی هەپەگە، میلیتانانی پەکەکە لە پێناو رەخساندنی باوەڕ بە پرۆسەکە نەکەوتنە ناو جومجۆڵی شەڕەوە. بەڵام دەوڵەتی تورکیا هیشتا بۆئەوەی زیان بگەیەنێت بەو هەڤاڵانەی لە تونێلەکاندا لەبەرخۆداندان، دەرگای تونێلەکان دادەخات و گازی کیمیاییش بەکاردێنێت.

باوەڕمان بە ڕێبەر ئاپۆ باوەڕێکی لەرزۆک نییە

ئەمە حەقیقەتە، بەربەرێتی دەوڵەتی تورکیایە. باوەڕی تەواوم بەوەیە. بەڵام دەرنجام ڕەنگە هێندەی ڕێبەر ئاپۆ دووژمن نەناسین، ئەمە ڕوونە. باوەڕمان بە رێبەر ئاپۆ هێناوە، بە هەموو جۆرێک باوەڕمان پێیەتی. وەک میلیتانێکی پەکەکە وەک کەس فیداییەکی ڕێبەر ئاپۆین. ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بیڵێت فەرمان و ڕێنماییە. پێموایە گەر کوردستانێک هەبێت و ڕێبەر ئاپۆیی تێدانەبێت، ئەوا ئەو کوردستانە هیچ پێویست نییە. وەک خۆم لەوباوەڕەدام. بەڵێ لە ئێستادا پەکەکە خۆی هەڵدەوشێنێتەوە، پێموایە لێرە بەدواوە تێکۆشان مەزنتر دەبێت و ئەرکمان قورستردەبێت. بەم شێوەیە لە ڕێبەر ئاپۆ تێدەگەم. بەم شێوەیە لە تەڤگەر تێدەگەم. لە ڕووی سیاسی، ئەخلاقی و ویژدانییەوە بە باوەڕادارییەوە زۆرباشتر ڕەخنەدانی خۆم دەکەم و لەسەر ئەو بنەمایە لە پێناو ئەوەی درووستر بەشداری ڕێبەر ئاپۆ ببم، هەموو دەرفەتەکانم سەفەربەری و کۆدەکەمەوە."

OSZAR »