شاندێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری گەیشتنە دیمەشق
شاندێک لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی دیمەشقدا ڕۆشتنە دیمەشقی پایتەختی سووریا.
شاندێک لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی دیمەشقدا ڕۆشتنە دیمەشقی پایتەختی سووریا.
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكان بۆ جێبەجێكردنی مەرجەكانی ڕێككەوتنی ١٠ـی ئازار، كە لە نێوان سەركردایەتی هێزەكانی سووریای دیموكرات و دەسەڵاتدارانی دیمەشق واژۆكرابوو، كەمێك پێش ئێستا شاندێكی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەرەو دیمەشق بەڕێككەوتن، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی بەرپرسیار لە جێبەجێكردنی مەرجەكانی ڕێككەوتنەكە كۆبنەوە.
بەپێی زانیاییەكان شاندەكە پێكهاتووە لە ئەندامانی ئەو لیژنەیەی، كە لە ١٢ـی نیسان پێكهێنراوە لەوانەش: فەوزە یوسف، عەبدول حەمید مەهباش، ئەحمەد یوسف، سەنحەریب بەرسووم و سوزدار حاجی، هەروەها وتەبێژانی لیژنەكە بریتین لە مەریەم ئیبراهیم و یاسر سلێمان.
ئەم سەردانە دوابەدوای سێ كۆبوونەوەی هەماهەنگی دێت، كە لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو- یەكەمیان لە ١٩ـی ئازار، دووەمیان لە ١٢ـی نیسان و كۆتایی هەفتەی ڕابردوو- لە كاتێكدا لایەنەكان هەوڵدەدەن گفتوگۆكان بەهێزتر بكەن و سەقامگیری لە ناوچەكەدا بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی ڕێككەوتنی ١٠ـی ئازار بەدەستبهێنن.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق كۆبوونەوە و دۆسێیەكانی نێوانیان تاوتوێ بكەن.