تولای حاتەم ئۆغوللاری: پرۆسەکە پێویستی بە هەنگاوی گرتنەبەری یاساییە

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری لە کۆنگرەی ئاوارتەی ڕحای دەم پارتییدا قسەیکرد و گوتی: "تا ئێستا دەسەڵات هیچ هەنگاوێکی بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی نەناوە، پرۆسەکە پێویستی بە هەنگاوی گرتنەبەری یاساییە و تەنها بە لێدوانی بریقەدار نابێ."

ڕێکخستنی ڕحای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) یەکەمین کۆنگرەی ئاوارتەی خۆی ئەنجام دا، لە کۆنگرەکەدا کە وێنەی ڕێببەر ئاپۆی کاتی بانگەوازییەکەی ٢٧ی شوبات، هەروەها وێنەی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری و کادرانی پێشەنگانی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون و وێنەی ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سوورەیا ئۆندەر دانرابوون.

لە  کۆنگرەکەدا کە ئەندامانی ڕێکخستنی ڕحای دەم پارتی و پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی عومەر ئۆجالان و ئەندامانی پلاتفۆرم و ڕێکخراوە مەدەنییەکان ئامادەبوون، تولای حاتەم ئۆغوللاری قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا لە شارەکەی ڕێبەر ئاپۆدان، هەموو ئەو شەهیدانەی بە ڕێز و پێزانینەوە یاد کردەوە کە لە شۆڕشی ڕزگارییدا شەهید بوون و جەختی لەوەکردەوە درێژە بە تێکۆشانی شەهیدان دەدەن و دەیگەیەنن بە ئامانجی سەرکەووتن.

تولای حاتەم ئۆغوللاری لە قسەکانیدا سەرنجی خستەسەر پرۆسەی چارەسەری کە بە بانگەواز مێژووییەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ وەرچەرخایە سەر زەمینەی پراکتیکی و  و گوتی: "تا ئێستا دەسەڵات هیچ هەنگاوێکی بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی نەناوە، پرۆسەکە پێویستی بە هەنگاوی گرتنەبەری یاساییە و تەنها بە لێدوانی بریقەدار نابێ."

تولای حاتەم ئۆغوللاری  ئاماژەی بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە کرد و ئاماژەی بەوەدا دەبێت باش لەم بانگەوازە تێبگەین و گوتی: "بەرپرسیارێتی ئێمە ئەوەیە بە باشی لەم بانگەوازە تێبگەین و بیکەین بە بنەمای کارکردنمان. ئەم بانگەوازە، بانگەوازی ڕزگاری بندەستانە. ئەم بانگەوازە بۆ جێبەجێکردنی مافەکانی شوناس، زمانی دایک گەلی کوردە کە سەرەڕای هەموو قوربانییە سەختەکان دەستی لەم تێکۆشانە هەڵنەگرت. بانگەوازی هاووڵاتیبوونی یەکسانە. بانگەوازی بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ڕێی سۆسیالیزمە. ئەم بانگەوازە، بانگەوازی سەرکەوتنی تێکۆشانی یەکسانی و ئازادی ژنانە. بانگەوازی داهاتوویەکی ئازادی و دیموکراتیکی گەنجانە. ئەم بانگەوازە بۆ هەمووکەسێکە."

پاشان پەیامی زیندانیانی زیندانی ژمارە یەک و ٢ی ڕحا خوێندرایەوە. زیندانیان لە نامەکەیاندا سڵاویان لە بەشداربووان کرد و ئیدارەی نوێیان پیرۆز کرد، ئاماژەیان بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ کرد. زیندانیان ئاماژەیان بەوەشدا کە لە هەموو هەنگاوێکدا دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆن و جەختیان کردەوە کە ئەرکی سەرەکییان خاوەندارێتیکردنە لەو پێشهاتانەی کە لە چوارچێوەی پارادایمی "کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژن" ڕوودەدەن و بە کۆمەڵگەیکردنی بانگەوازییەکەیە. زیندانیان ڕایانگەیاند کە بەڕێوەبەران و تێکۆشەرانی دەم پارتی و کەسانی وڵاتپارێز پێویستە ڕۆڵی پێشەنگایەتی بگێڕن، ئامانجەکانیان بە دی بێنن و پشتگیری لە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بکەن.

پاشان ڕاپۆرتی دارایی و چالاکییەکان خوێندرایەوە. لە کۆتاییدا ئایشە سوروجو و نیهات دەمیربیلەکلی وەک هاوسەرۆکانی نوێی ڕێکخستنی ڕحای دەم پارتی هەڵبژێردران.

کۆنگرەکە بە هەڵپەڕکێ بە گۆرانییەکانی هۆزان سەرڤان کۆتایی هات.

OSZAR »