خوێندکارانی زانکۆی کۆبانێ بە ڕاگەیاندراوێک پێشوازییان لە سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد

یەکێتی خوێندکارانی وڵاتپاریزی سووریا و ئەنجوومەنی خوێندکاران دەربارەی ئەو سڵاوەی ڕێبەر ئاپۆ بۆیی ناردوون کۆبوونەوە و بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک پێشوازییان لێکرد و گوتیان: "بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە هەنگاوی بەرەو ئازادی هەڵدەگرین."

دەربارەی ئەو سڵاوەی هەفتەی ڕابردوو ڕێبەر ئاپۆ بە تایبەت بۆ زانکۆی کۆبانێ و خوێندکارانی ناردبوو، یەکێتی خوێندکارانی وڵاتپاریزی سووریا و ئەنجوومەنی خوێندکاران بە ئامادەبوونی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی کۆبانێ لە پێش کەمپی زانکۆی کۆبانێ ڕاگەیاندروێکییان خوێندەوە و بەڵێنی خەباتکردنیان لەسەر فەلسەفە و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ دووپات کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خرایە سەر 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ و گوترا: "وەک زانکۆی کۆبانێ لە چوارچێوەی پەسەندکردن و ڕاوێژکردنی ئەم بانگەوازییەدا، پانێڵکمان سازدا و تێیدا پەیوەست بە بابەتەکەوە پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی عومەر ئۆجالانیش بەشێوەی ئۆنلاین بەشدابوو." هەر پەیوەست بە بابەتەکەوە لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کراوە بەوەی هەموو خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی کۆبانێ بە عومەر ئۆجالاندا سڵاوییان بۆ ڕێبەر ئاپۆ ناردووە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "وەک زانکۆی کۆبانێ سەربەرزین بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ. دڵخۆشین بەو نامەیی کە لە ڕێبەر ئاپۆوە بۆمان هاتووە. بەڵێن دەدەین خاوەنداری لە پەیامی نامەکە بکەین و بەگوێرەی پارادایمی نوێ بجوڵێیینەوە. قەرزداری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و کۆمەڵگەکەمانین، لەم پێناوەدا چیمان لەدەست بێت دەیکەین. گەلێک بە بەختین هاوسەردەمی فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانین. بەو فەلەسەفەیەیەوە بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێین."

OSZAR »