منداڵی شەهیدان: دیارییەکەتمان پێ گەیشت سەرۆکی من

منداڵی شەهیدان بەجۆشەوە ڕایانگەیاند ئەو دیارییەی ڕێبەر ئاپۆ بۆیی ناردوون گەیشتووە بەدەستیان و گوتییان "بەڵێنت پێ دەدەین درێژە بە فێربوون و خوێندنمان بدەین."

ڕێبەر ئاپۆ دوای ٢٦ ساڵ بۆ یەکەم جار چاوی کەوت بە منداڵان. کە لە دیدارای ئیمراڵییدا، ڕۆناهی ئارژینی ١٠ ساڵان و دیلان ئارین بە هاوشانی بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ و بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە لە ٧ـی حوزەیران ڕۆشتنە ئیمراڵیی و چاوییان بە ڕێبەر ئاپۆ کەوت. ڕێبەر ئاپۆ لە دیدارەکەدا سڵاوی خۆی بۆ منداڵان نارد و پێنووسی بە دیاری پێدان.

ئەمڕۆ منداڵی شەهیدان لە کانتۆنی تەبقا سەبارەت بە بابەتەکە ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە. ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن میشێل ئەل عیسا خوێندرایەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی منداڵی شەهیدان بەم شێوەیە:

"بە وشە منداڵانەکانی خۆمان، خۆشەویستیمان بۆ ڕێبەر و باوکێک کە دواڕۆژێکی گەشی بۆ بنیاتناوین دەنێرین. دیارییەکەتمان پێ گەیشت، سەرۆکی من. گەر بەدەستیشییەوە نەگرین، بە دڵە بچووکەکەمان، بە سۆز و گەرمییەوە لە ئامێزیی دەگرین. ئێمە ئەم پێنووسانە وەک بایەخدارترین دیاری لە تۆوە لای خۆمان هەڵدەگرین و دەیپارێزین و بەڵێن دەدەین کە لە فێربوون و خوێندن بەردەوام بین.

ئێمە لە تۆوە فێری ئارامی و تێکۆشان بووین. بەڵێن دەدەین کە سوپای دواڕۆژ بین کە تۆ بە هزر و فەلسەفەی خۆت نەخشاندووتە و جیهانی سەرسام کردووە. سوپاس بۆ ئەوەی کە ئێمەت لەبیرنەکردووە و هەر تۆ ئێمەت لە دڵ و ویژدانتدا هەڵگرتووە.

ئێمە بانگەوازێکی بەپەلە بۆ منداڵانی جیهان دەکەین لەگەڵ ئێمەی ڕۆڵەی شەهیدانی تەبقا بووەستن و بانگەوازی ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ بکەن. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ سیمبولی بنەڕەتی بەدیهێنانی ئاشتیی کۆمەڵایەتییە لە ناوچەکە."

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا منداڵان کۆتری سپییان هەڵفڕاند و درووشمی "دەمانەوێت ڕێبەرێتی ببینین"یان گووتەوە.

OSZAR »