هەپەگە-نەڕەچە شۆڕشگێڕی ئەنتەرناسیۆنالیستی تیژدا زاگرۆسی بیرهێنایەوە
هەپەگە-نەڕەچە شەهیدبوونی گەریلای ئەنتەرناسیۆنالیستی تیژدا زاگرۆس (کێلی فرێیگانگ)ـی ڕاگەیاند و وتی: "بۆ هەمیشە ناوی لە مێژووی تێکۆشانی ئازادی تەواوی گەلاندا زیندوو دەبێت."
هەپەگە-نەڕەچە شەهیدبوونی گەریلای ئەنتەرناسیۆنالیستی تیژدا زاگرۆس (کێلی فرێیگانگ)ـی ڕاگەیاند و وتی: "بۆ هەمیشە ناوی لە مێژووی تێکۆشانی ئازادی تەواوی گەلاندا زیندوو دەبێت."
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە (هەپەگە-نەڕەچە) پەیوەست بە شەهیدبوونی گەریلای ئەنتەرناسیۆنالیستی مەزن، تیژدا زاگرۆس بەم شێوەیە:
"هاوڕێمان شۆڕشگێڕی مەزنی ئەنتەرناسیۆنالیستی، تیژدا زاگرۆس لە ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢٥دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهاریی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان-سیهایی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو.
هاوڕێمان تیژدا لەسەر بنەمایی ئازادی گەلان، پارادیمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژنی ڕێبەر ئاپۆیی لە خۆدا ناونشین کرد، خۆی لە سیستەمی سەرمایەداری دابڕی و ڕوویی کردە چیا ئازادەکانی کوردستان. هاوڕێمان کە باوەڕی بە ئازادی تەواوی مرۆڤایەتی بوو، بۆ پێکهێنانی سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک پەرەی بە تێکۆشانی دا. هاوڕێمان لە چیاکانی کوردستاندا ئاشنایی حەقیقەتی خۆی بوو، لەسەر ئەم بنەمایە بۆ هەموو گەلان تێکۆشا و بووە نموونەیەک لە فیداکاری مەزن کە تا کۆتا هەناسەکانی ژیانی بەرگری لەم بەهایانە کرد. هاوڕێمان کە لەسەر هێڵیی فیدایی بەبێ دوودڵی هەنگاوی هەڵگرت، فیداکاری شەڕکردنی زیلانیی کرد بەئامانجی خۆی و میراتییەکی مەزنی تێکۆشانی لە بیرنەکراوی لە دوای خۆی جێهێشت.
هاوڕێمان بووە میلیتانێکی فیدایی نموونەیی پەکەکە-پاژک و جێگەی خۆی لە مێژوویی ئازادی گەلاندا گرت. بە کۆکردنەوەی ئەزموونی ئایدۆلۆژی، شارەزابوونی سەربازی، هاوڕێیەتی قوڵ و بڕیاردارییەکانییەوە بۆ گورزوەشاندن لە دووژمن، بە کەسایەتی پڕاوپڕ لە مۆراڵ و جۆشەوە هەموو ئەرکێکی بە سەرکەوتووییەوە بەجێگەیاند. هاوڕێمان تیژدا کە ڕێچکەگری ڕوناهی (ئاندریا وۆڵف)، نوودەم (یوتا شنایدەربانگەر)، شیار (جاکۆب ڕیمەر)، سارا (سارا هاندلمان)، باگەر (میشێل پانسیر) ئازاد (تۆماس جۆهان سپایس) و ئێلێفتریا (ئیڤا ماریا شتایگەر) بوو بە شێوەیەک ناوی خۆی لە مێژوویی تێکۆشانی ئازادی گەلاندا تۆمارکرد کە بۆ هەمیشە زیندوو دەبێت.
سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژایی هاوڕێمان تیژدا، هاوڕێیانی ئەنتەرناسیۆنالیستیمان و هەموو گەلان دەکەین، بەڵێن دەدەین جیهانێکی سۆسیالیست، ئازاد و یەکسان پێکبهێنین کە گەورەترین حەسرەتی هاوڕێمان بوو.
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاڕێمان تیژدا زاگرۆس بەم شێوەیە:
ناسناو: تیژدا زاگرۆس
ناو و پاشناو: کێلی فرێیگانگ
شوێنی لە دایکبوون: هامبۆرگ – ئەڵمانیا
ناوی دایک و باوک: گوندا – جۆگهەن
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢٥ / زاپ."
***