بە دیمەن

دوران کاڵکان: پەکەکە بە سەرکەوتوویی ڕۆڵی مێژوویی خۆی بەجێ گەیاند

دوران کاڵکان لە سەرەتای کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە قسەی کرد، ڕایگەیاند کە تێکۆشان کۆتایی نەهاتووە، ئەمە کۆتایی‌پێ‌هێنان نییە؛ ڕێخۆشکەریی و ئافراندنی زەمینەی نوێیە بۆ مەزنکردنی تێکۆشان.

کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە لەنێوان ٥-٧ی ئایار لە دوو گۆڕەپانی جیاواز لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەشێوەی هاوکات ئەنجامدرا. وتەی دەسپێکی کۆنگرەکە لەلایەن ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە، دوران کاڵکانەوە پێشکەش کرا.

دوران کاڵکان ڕایگەیاند کە کۆنگرە لەنێو شەڕی سەختدا ئەنجامدراوە و گوتی:

"کۆنگرەی ١٢ هەینی پەکەکە دەست پێ دەکەین. کۆنگرەکەمان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەنێو شەڕی سەختدا بەڕێوەدەچێت. ئەم کۆنگرەیە لەشێوەی دوو بەشدا ئەنجام دەدەین. هێزەکانی هەپەگە و یەژا ستار، لە گۆڕەپانەکانی خۆیان، هاوکاتی ئەم کۆبوونەوەیە، کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن. ژمارەمان لەم دوو بەشەدا، نزیکەی ٢٢٠_٢٣٠ دەبێت. لە هەر گۆڕەپان و کارێکدا، هەڤاڵانی نوێنەر بەشداری کۆبوونەوەی ئەم کۆنگرە دوو بەشییە دەبن. بۆیە ئەم ژمارەیە بەگوێرەی پێویستە و دەتوانێت هەموو بڕیارێک دەربارەی پارتەکەمان بدات.

لەسەر ئەم بناغەیە، پێش هەموو ستێک بە ناوی ڕێبەر ئاپۆوە سڵاو لە کۆنگرە دەکەم. هەڤاڵانی پەیوەندیدار دواتر زانیاری پێویست و سڵاوی خۆیان دەگەیەنن. بە ناوی بەڕێوەبەریمان و کۆمیتەی ئامادەکارەوە، هیوای سەرکەوتن بۆ ١٢ هەمین کۆنگرەمان دەخوازم.

هەموو کۆنگرەکانی پارتەکەمان لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە ئامادەکراون. ئەو هەرکاتێک نەیتوانی بێت بە پراکتیکی بەشداری کۆنگرە بکات، هەردەم کۆنگرەی ئامادە دەکرد و بەڕێوەی دەبرد. ڕەنگە ئەم کۆنگرەیشمان لە هەموو کۆنگرەکانی تر زیاتر لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە ئامادە کرابێت. ڕێبەر ئاپۆ ئێمەی گەیاند بەم قۆناغە. وەک میلیتانەکانی ژیانەوە، وەک پارتەکەمان، وەک گەل، ڕێبەر ئاپۆ ژیانەوەی بەدیهێنا. لەسەر ئەم بناغەیە بە ناوی کۆنگرەکەمانەوە، بە حەسرەت و ڕێزی قووڵەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم.

'ئێمە شەهیدبوونی هەڤاڵان شەهید فوئاد و شەهید ڕەزا ڕادەگەیەنین'

لەم کۆنگرەیەدا، ئێمە شەهیدبوونی دوو هاوڕێی سەرەتایی ڕێبەر ئاپۆ، لە دامەزرێنەرانی پارتەکەمان شەهید فوئاد و شەهید ڕەزا ڕادەگەیەنین. هەروەها بە ناوی کۆنگرەکەمانەوە بە ڕێز و خۆشەویستییەوە یادی سری سورەیا ئۆندەر دەکەینەوە کە هاوکارێکی گرنگ بوو لە کارەکانی ئامادەکردنی کۆنگرەکەدا و لەکاتی ئامادەکاریی بۆ کۆنگرەکەدا شەهید بوو.

هەموو هاوڕێیان بانگهێشت دەکەم ٢ خولەک بە بێدەنگی بوەستن بۆ ڕێزگرتن لە یادی ئەم شەهیدە قارەمانانە. شەهیدانمان ڕێبەری تێکۆشانی ئازادیمانن.

'دەبێتە دوایین کۆنگرەی ڕێکخستنیی پەکەکە'

لە مانگی شەهیدان، مانگی ئایاردا کۆنگرەکە دەبەسترێت، بە بەڕێوەبردنی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت. بێگومان ئەمە زۆر مانادارە. ئەم کۆنگرەیە لە مانگی ئایار لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی و شەهیدان، هەڵسەنگاندێکی ڕاستەقینە دەکات و هێزی بڕیاردان نیشان دەدات. بەم شێوەیە ڕایدەگەیەنێت کە شایستەی ڕاستینەی شەهیدانە، وە بۆ هەمیشە لەسەر هیڵی شەهیدان هەنگاودەنێت.

ئەم کۆنگرەیە، وەک ڕێبەر ئاپۆ گوتی، لەڕووی ڕێکخستنییەوە دەبێتە دوایین کۆنگرەی پەکەکە.

'هەڤاڵ فوئاد هێمایی دڵسۆزی نەبڕاوەیە بە ڕێبەر ئاپۆ'

بەم شێوەیە، لەم کۆنگرەیەدا، شەهیدبوونی دوو هاوڕێی هێژا، هەڤاڵانی سەرەتایی ڕێبەر ئاپۆ و دامەزرێنەرانی پارتەکەمان ڕادەگەیەنین. هەڤاڵانی ناوبراو، لای هەمو هاوڕێیان ناسراون. ڕای گشتی ئەوان دەناسێت. گەلەکەمان و ژنان و گەنجان بەباشی ئەوان دەناسن.

هەڤاڵ فوئاد، یەکەمین هەڤاڵ بوو کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەستی بە تێکۆشان کرد. هاوشانی هەڤاڵان حەقی و کەمال، بەشداربوو لە کۆبوونەوەی بەنداوی چوبوک کە تێیدا بنا‌غەی ڕێکخستنی پارتەکەمان دانرا، بوو بە هاوڕێیەک، کە لەوێدا بڕیاری کاری ڕێکخستنی دا و تا کاتی شەهیدبوونی درێژەی پێ دا. ئەو نیشانەی بەشداریی هەمیشەیی و ڕاستەقینە لە ڕاستینەی ڕێبەر ئاپۆ و دڵسۆزییەکی ناکۆتا بوو. بە تێکۆشانی پراکتیکی درێژخایەن، بە تاجدارکردنی ئەم تێکۆشانە بە شەهیدبوون، ئەم ڕاستییەی پشتڕاست کردەوە.

'هەڤاڵ ڕەزا نوێنەری دووەمی کەسایەتی کەمال پیر بوو'

هەڤاڵان هەموویان هەڤاڵ ڕەزا دەناسن. لە کاتی گروپی سەرەتادا لە ئەنقەرە بەشداری گروپەکە بوو، لە پەرەپێدانی تەڤگەرە، ئافراندنی هێڵی چالاکیی، وەرگرتنی ڕێکخستن و هێزی تێکۆشاندا بەشدارییەکی مەزنی کرد. وەک چۆن هەڤاڵ فوئاد ڕۆح، هۆشیاری و هەستی تێکۆشانی ڕێبەرێتی بوو، لێرەدا خاوەن پێگەیەکی گرنگ بوو، هەڤاڵ ڕەزاش بەهەمان شێوە بوو.

هەڤاڵان ناتوانن زۆر ئاشنای هەڤاڵ ڕەزا ببن. بەشێکی کەم لە هەڤاڵان ئاشانیی هەڤاڵ رەزا بوون. ناتوانم بڵێـم هەمووکەسێک هەڤاڵ ڕەزا دەناسێت. بە ڕاستیی کەسایەتییەکی میلیتان، ژیر و سەنگین بوو... هەمیشە باسی کەسێتی و شۆڕشگێڕی کەمال پیرم کردووە. هەڤاڵ ڕەزا نوێنەری دووەمی کەسایەتی کەمال پیر بوو.

هیچ دەستکەوتێک بە ئاسانی و بێ قوربانی نەبوون

ڕێبەر ئاپۆ گوتی "پەکەکە هەموو ساتەکانی بە تێکۆشان ئافراند، بەدەستی هێنا". هیچ دەستکەوتێک بە ئاسان و بی قوربانییدان بە دەستنەهێنراوە. ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی بەمجۆرە، بە شێوەی دوو بەش و هێندە بەرفراوان، بەشداربوونێکی هێندە بەرفراوان لە سایەیی شەهیدانەوە بە دی هات. بۆیە ئەم دۆخە خۆبەخۆ نەهاتووەتە ئافراندان.

'ئەمە کۆتایی نییە'

لە سەرەتادا شەهیدانمان بە ڕێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە یادکردەوە. بە تایبەتی هاوڕێیانی ئەم کۆتاییە بەسێ و میترا کە لە هێرشی چەکی کیمیاییدا شەهید بوون، ستەمکاری دووژمن جارێکی دیکە بە ڕوونی خرایە پێش چاوان، لە هەمانکاتدا ئاستی قارەمانێتی، فیدای، بوێری بەرخۆدانی گەریلا نیشان دەدات.

ئەم کۆنگرەمان بێگومان لەوانەی دیکە جیاوازترە. لە لایەک ئەمە لە کۆنگرەی یەکەم دەچێت. لە لایەنی مێژووییەوە ئەمە کۆنگرەی کۆتایی هێنانی پەکەکەیە، کۆنگرەی چەکدانانی پەکەکە لە شوێنی مێژوویی خۆییدا.

بێگومان ئەمە کۆتایی نییە. بە ئەنجامگرتنێکی بەمشێوەیە دەخوازرێت، بۆئەوەی ڕێگە لە پێش هەنگاوێکی نوێ بکرێتەوە. دەخوازرێت دەرفەتی هەنگاوی نوێ پێشکەش بکرێت. لە دۆخێکی بەم شێوەدا تەڤگەری ئاپۆچێتی ٥٢ ساڵەی ڕێپێوانی بە ناو پەکەکە کۆتایی پێ دێنێت، بێگومان دەبێت لە لایەنی مێژووی ئەم ڕۆڵ، واتا و پێناسەی باش بزانین. بێگومان ناتوانین هەموویان لە هەموو لایەنێکەوە تاوتوێ بکەین. بۆ ئەوە کات نییە.

'ڕێبەر ئاپۆ گوتی، پراکتیکی بە مانگان بەردەوام دەبێت'

بەڵام ڕێبەر ئاپۆ کاتێک گوتی، "دەبێت کۆنگرەکە بە خێرای کۆتایی بێت"، ئاماژەی بەوەدا کە پراتیکی ئەوە دەبێت بە مانگ بەردەوام بێت لە پراکتیکی مانگدا ئێمە چی بکەین؟ ئەگەر پەکەکە لە شوێنی مێژووی خۆی دابنێین، دەبێت ئەمە وەک ئەرێکی مێژووی ببینین، جێبەجێی بکەین، ئەرکەکەی بە شێوەیەکی ڕاست و تێرکەر تێبگەین، وانەی لێ وەربگرین و دەربازی پڕۆسەی نوێی بکەین.

لەسەر بنەمای خۆ نوێکردنەوە، هەوڵدەدەین بە هێزتر بەشدرای پڕۆسەی نوێ بین.

'پەکەکە ڕۆڵی مێژووی خۆی بە سەرکەوتووی جێبەجێکرد'

پەکەکە لە کۆتایی تشرینی دووەمی ١٩٧٨دا بونیاتنرا. تەڤگەری ئاپۆیی پێشتر وەک شۆڕشگێڕانی کوردستان، یەکێتی گەنجانی شۆڕشگێڕی کوردستان دەناسرا. لە دوای ساڵی ١٩٧٨ بە پێویستمان زانی ناوێکی هەبێ، خۆی وەک پارتێک بە ڕێکخستن بکات و ناوی پارتی کرێکارانی کوردستانیش بەمجۆرە بونیاتنرا. واتا وەک پەکەکە دەستی پێنەکرد. پێش هەموو شتێک دەبێت ئەمە بزانرێت.

بێگومان پەکەکە بوو بە ڕێکخستنی هێڵی ئاپۆیی. ئەو جەوهەری وەرگرت و هەوڵی دا هۆشیاری ئەو بەرەو پێشەوە ببات. جەنگاوەرانی ئاپۆیی، جەنگاوەرانی پەکەکە لەسەر ئەم بنەمایە پێشکەوتن.

لە حیلوان، لە سێوەرەگ تروسکەی ڕووناکی دەستپێکی بەرخۆدان داگیرسا. لە بەرانبەر کودەتایی سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلولی لە زیندان بەرخۆدانی ڕۆژی مردنی مەزنی ١٩٨٢ی ئافراند. لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤دا لەگەڵ هەنگاوی گەریلا لە چیا، لە ناو گەریلادا دەستی بە تێکۆشانی ژیانی نوێ، ژیانی ئازادی و فیدای کرد.

دەزانین لە سەرەتایی ساڵانی ١٩٩٠دا ئەنجامی گرنگی ئەمە بە دەستهێنرا. باسی شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەییمان کرد. شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەریلا لەسەر ئەم بنەمایە لە ماوەیەکی کەمدا بە دی هات. ڕاپەڕین دەستی پێکرد. تێکۆشانی ئازادی ژن، شۆڕشی ئازادی ژن بوو بە ڕۆژەڤ.

ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، 'پەکەکە لەوێ ئەرکی مێژووی خۆی تەواو کرد'. تەڤگەری بۆ بەیانکردنی حەقیقەتی کورد، هەبوونی، شکاندنی نکۆڵیکردن و لە ناوبردن بوو. ئەمە بە تێکۆشانی ساڵانی ١٩٧٠،٨٠ و لەگەڵ شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی سەرەتایی ساڵانی ١٩٩٠ سەرخست. بەمجۆرە ڕۆڵی مێژوویی خۆی جێبەجێکرد.

'هێرشمان تێک شکاند'

لە نێو ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردندا لە ئیمراڵیدا ئەم قارەمانێتییە بە گۆڕانکاری پارادایم بەرەو چارەسەری چوو. بەرتەسکی ئایدۆلۆژی لابرا. گۆڕانکاری پارادایمی، شۆڕشی ئایدۆلۆژی مەزن، سەرکەوتنی ئەم شۆڕشەی لەگەڵ خۆی هێنا. لە کەسایەتی، مێشک و هۆشیاری ڕێبەر ئاپۆدا. دەزانین ئەمە تەنها کوردستان نەبوو، لە هەمانکتادا هەنگاوێکی ڕێبەرێتی ڕزگاری هەموو بندەستان و ژیان بو، نێونەتەوەیی بوو.

ئێستا دەزانرێت بە چ شێوەیەک گەشتینە ئەم کۆنگرە. لێرەدا لەگەڵ کەمکورتی جێبەجێکردنی پارادایمەکەدا، ئەنجامی بەرخۆدانمان

بەرخۆدانی بەکۆمەڵمان لەسەر هێڵی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ لەدژی هێرشە بەکۆمەڵەکانی 'پلانی چالاکی لەناوبردن'ی ٢٤ی تەمموزی ٢٠١٥'، بەرخۆدانی قارەمانانەی گەریلا، بەرخۆدانی ڕێکخستنی ژنان و گەنجان، بەرخۆدانی دۆستانمان و گەلەکەمان، ئەنجامەکانی هەنگاوی ئازادیی نێونەتەوەیی کە لەدوای ١٠ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ دەستمان پێکرد، گەشتینە ئەم ئاستە.

بە واتایەکی تر هەموو هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکانی لەناوبردن و تەسفیەکردنمان شکاند، پووچەڵمان کردۆتەوە و تێکمان شکاند. لەسەر ئەم بنەمایە قەیران و گێژاو لە ناو سیستەمی قڕکەر و داگیرکەر هەمێشە قووڵتر کردووەتەوە. کاتێک لەگەڵ هۆکاری تر تێکەڵ کرا، پێکهاتەی دەسەڵاتداری تورکیا ناچار بوو ڕوو لە ڕێبەر ئاپۆ بکات.

بەرخۆدانێک بۆ ئافراندنی زەمینە

بەڵێ، ئەم کۆنگرەیە وەک کۆنگرەی یەکەم دێتە بەرچاو. چۆن؟ لەوێدا ئیرادەیەکی گەورە هەبوو بۆ دەستپێکردنێکی نوێ. لێرەش، لەسەر بنەمای کۆتایی هێنان بە مێژووی ئەو دەستپێکە، ئیرادەیەکی گەورە هەیە، بەڵام ئەمە کۆتایی نییە. لە دامەزراندنی پەکەکەوە تا ئێستا بە بەڵگە و هێزێکی هێشتا بەهێزتر، بۆ دروستکردنی هەنگاوە نوێیەکان و ئافراندنی زەمینەیەکی نوێ کۆتایی دێت.

 تەڤگەری ئاپۆیی ڕێپێوانی ٤٧ ساڵەی بە ناسنامەی پەکەکە کۆتایی پێ دەهێنێت، هێڵی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ئاپۆیی، هێڵی دیموکراسی و ئازادی، هێڵی شارستانیەتی دیموکراتیک بۆ ئەوەی بتوانێت بە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی نوێ، ستراتیژی نوێی کاریگەرتر، چالاکی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ئەمە دەکات.

 بێگومان ڕێگە لە پێش سیاسەتی دیموکراتیک دەکرێتەوە. کارە ئایدیۆلۆژی و ڕێکخستنەکانی ژنان و گەنجان پێشەنگ بن، هەندێک زیاتر خاوەن ڕۆڵ بن. ڕێکخستن و تێکۆشان بەم شێوەیە زیاتر بائافرێنین. بندەستی، ژن، گەنج، کرێکار، ڕەنجدەر، گەل هەمووی خاوەن گوتن بن، تێبکۆشن و بە ڕۆڵ ڕاپەڕن. 

هەموو هاوڕێیان دەبێت لەسەر ئەم ئاستە دەرفەت و تێگەشتنێکی بەشداریکەری بەرز، بەشداربن و بەم شێوەیە کۆنگرەکەمان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبەرین. لەسەر ئەم بنەمایەش بۆ کۆنگرەی ١٢هەمین بە ناوی بەڕێوەبەری و کۆمیتەی ئامادەکاری سەرکەوتن دەخوازم. لەو باوەڕەدام کە سەرکەوتوو دەبێت."

OSZAR »