بە دیمەن

بۆ پێگەی زمانی کوردی، هەتا گڵکۆی ئەحمەدی خانی ڕێپێوان کرا

بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوەکانی زمانی کوردی، دەم پارتی، دەبەپە و تەژەئا، لە ناوچەی بازیدی ئاگری هەتا سەر گڵکۆی ئەحمەدی خانی ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو. خۆپیشاندەران داوای پێگەی فەرمی و پەروەڕدەیی زمانی کوردییان کرد.

هاوڵاتیانی وان و ئاگری، قەرس، موش، ئەرزرۆم و بتلیس، ئیدر، ئەردەخان و زۆربەی شارەکانی کوردستان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون و بە دروشمی "زمانی ئازاد بە کۆمەڵگایەکی ئازادەوە دروست دەبێت" و "پێگەی کوردی، پەروەردەی کوردی" ڕێپێوانیان کرد. جەماوەری گەلیش بە تلیلیان و چەپڵەکانیان پشتگیرییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.

ڕێپێوانەکە لە کۆشکی ئیشاق پاشا هەتا گڵکۆی ئەحمەد خانی بەردەوام بوو. هەڤاڵ دڵبەهار، هاو وتەبێژی کۆمیسیۆنی زمان و کولتووری دەم پارتی، لە سەر گڵکۆی ئەحمەدی خانی قسەی کرد و سەرنجی بۆ بەرخۆدانی مێژوویی زمانی کوردی ڕاکێشا و وتی: "سیاسەتەکانی لەناوبردنی زمانی کوردی تیک چوون."

هەروەها هەڤاڵ دڵبەهار تیشکی خستە سەر پەیامی ئاشتی و زمانی دایکی ڕێبەر ئاپۆ و داوای کۆتایی هێنانی سیاسەتی گۆشەگیری کرد.

داواکارییەکان

هەڤاڵ دڵبەهار ڕایگەیاند: "خاوەنداری کردن لە زمان واتە خاوەندارێتی کردن لە هەموو مرۆڤایەتی. ئەگەر باسی ئاشتی دەکرێت، دەبێت هەموو سیاسەتەکانی گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان و گەلی کورد کۆتایی پێ بهێندرێت."

هەڤاڵ دڵبەهار داواکارییەکانی بۆ زمانی کوردی بەم شێوەیەی ڕاگەیاند:

- زمانی کوردی دەبێت وەک زمانێکی فەرمی بناسرێت.

- دەبێت زمانی دایکی لە پەروەردەی سەرەتاییەوە هەتا زانکۆ وەک زمانی پەروەردە جێگیر بکرێت.

- دەبێت ڕێگری لە ناوە کوردییەکان نەگیردرێت.

-دەبێت زمان، جوگرافیا و کولتوری کوردی لە دەستووردا وڵاتدا دانی پێدا بنرێت.

 دەبێت هەر ماڵێک ببێتە قوتابخانە

لە بەیاننامەکەدا ئەم بانگەوازانە ئاراستەی گەلی کورد کران: "بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو گەل و دامەزراوە کوردییەکان ئەوەیە کە خەباتی خۆیان لەسەر زمانی دایکی پەرە پێ بدەن، پێویستە گەلی کورد سەبارەت بە زمانی دایکی یەکگرتوو بێت، ئەگەر زمانی کوردی نەمێنێت، گەلی کوردیش نامێنێت. بۆیە دەبێت هەر ماڵێک بکرێتە قوتابخانە."

چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشمی "بژی زمانی کوردی" کۆتایی هات.

OSZAR »