بە دیمەن

تیژدا زاگرۆس لە پاریس یادکرایەوە

تیژدا زاگرۆس لە گەڕەکی درانسی پاریس یادکرایەوە و پەیامدرا "بە پەیوەستبوونمان بە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان، ئەم پرۆسەیە دەگەیەنین بە سەرکەوتن و کۆمەڵگەی سۆسیالیستی بنیات دەنێین".

لە گەڕەکی درانسی پاریسی پایتەختی فەرەنسا مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ شۆڕشگێڕی ئەنتەرناسیۆنالیست تیژدا زاگرۆس (کێلی فریگانگ) بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی زین لە کۆمەڵەی کەلتووری دیموکراتیکی کوردی درانسی ئەنجامدرا.

مەراسیمەکە لە کەسێتی تیژدا زاگرۆرس بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستی پێ کرد. لەسەر ناوی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) جەلیک ئاکدۆغان، باسی هەلومەرجی سەرهەڵدانی تەڤگەری ئازادیی کورستانی کرد و تیشکی خستەسەر تێکۆشانی شەهیدان.

پاشان نوێنەری تەڤگەری ژنانی کوردی فەرەنسا (تەژەکە_فە) تیشکی خستەسەر خەسڵەتی ئەنتەرناسیۆنالیستییانەی تەڤگەری ئازادیی کورد، دووپاتی کردەوە بەتایبەت ژنان خاوەنداریان لە پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادیی ژنانی ڕێبەر ئاپۆ کرد.

هەروەها تیشکی خستەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید تیژدا زاگرۆس.

پاشان لەسەر ناوی دەکتەم، فەسیح سەرحەد گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ پەکەکەی وەک "پارتی شەهیدان" پێناسەکرد و ئەمە پێناسەیەکی گرنگە". هەروەها جەختی کردەوە لەسەر پەیوەستبوون بە شەهیدان و سووربوون لەسەر ڕێگەی سەرکەوتن.

هەروەها تیشکی خستەسەر بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو پرۆسەیەی دوای بانگەوازەکە دەستی پێ کرد، گوتی: "دەبێت بەباشی لە پرۆسەکە تێبگەین. ئەم پرۆسەیە لەسەر بناغەی گۆڕان و گۆڕانکارییە. ئێمە دژی کۆمەڵگەی سەرمایەداری، لە پرۆسەی بنیاتنانی کۆمەڵگەی سۆسیالیستییداین. ئێمە بە بنیاتنانی کۆمەڵگەی سۆسیالیستی، پەیوەستبوونمان بە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانەوە نیشان دەدەین. دەبێت هەست بەم بەرپرسیارێتییە مێژووییە بکەین و کاربکەین بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە".

مەراسیمەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.

OSZAR »