ڕێبەر ئاپۆ سڵاوی بۆ زانکۆی کۆبانێ نارد
عومەر ئۆجالان ڕایگەیاند لە دیدارەکەیان لە جەژنی قورباندا، ڕێبەر ئاپۆ سڵاوی بۆ زانکۆی کۆبانێ و کارمەندان و خوێندکارانی زانکۆکە ناردووە.
عومەر ئۆجالان ڕایگەیاند لە دیدارەکەیان لە جەژنی قورباندا، ڕێبەر ئاپۆ سڵاوی بۆ زانکۆی کۆبانێ و کارمەندان و خوێندکارانی زانکۆکە ناردووە.
برازای ڕێبەر ئاپۆ و پەرلەمانتاری پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، عومەر ئۆجالان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە میدیای دیجیتاڵ زانیاری نوێی دەربارەی دیداری بنەماڵەکان لە جەژنی قورباندا، ئاشکرا کرد.
عومەر ئۆجالان گوتی: "لە میانی چاوپێکەوتنەکەمان لە جەژنی قورباندا، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان سڵاوی خۆی بۆ زانکۆی کۆبانێ نارد و پیرۆزبایی لە کارمەندان، ڕەنجدەران، خوێندکاران و ئەکادیمیسیانانی زانکۆکە کرد.
هەروەها دەڵێت: "بەڕێز ئۆجالان بەها و گرنگییەکی زۆری دا بە خەباتی زانکۆکانی ڕۆژئاوا، زانکۆی بە بناغە و هێلانەی بونیادنانی ئایدۆلۆژیای ئازادی و یەکسانی و دیموکراسی هەڵسەنگاند، دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و دووبارەبوونەوەی بیرۆکراتی و ئەکادیمی؛ ئەرکێکی نوێ و مۆدێرنی ئازادی بیرکردنەوە و داهێنانی فیکریی خستەئەستۆی زانکۆ".
لەکۆتاییدا دەڵێت: "بەڕێز ئۆجالان پەیوەست بە زاراوە، چەمک و نزیکایەتی پارادایم و دیدگای نوێ، بە هەبوونی زانکۆی کۆبانێ دڵخۆش و سەربەرز بوو، هیوای سەرکەوتنی بۆ زانکۆ و خوێندکارەکانی خواست".