لە زاخۆ ژنێک کوژرا
بە دەستڕێژی گولـلە ژنێکی گەنج لە شاری زاخۆ کوژراوە، پاشان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.
بە دەستڕێژی گولـلە ژنێکی گەنج لە شاری زاخۆ کوژراوە، پاشان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.
بە گوێرەی ڕۆژ نیوز، ژنێکی گەنج بەناوی (ن، ا، ع) کە تەمەنی ٢٦ ساڵە لە شاری زاخۆی باشووری کوردستان بە دەستڕێژی گەلـلە کوژراوە. پاش بینینەوەی تەرمی ژنە کوژراوەکە کە شوێنەواری چەندین گولـلەی پێوە بووە، ڕەوانەی پزیشکی دادوەری زاخۆ کراوە.
جێگەی ئاماژەیە، لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە باشووری كوردستان ۱٤ ژن کوژراون و ١٠ ژنی دیكەش بە شێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە، دوو ژنی دیکەش بریندار بوون.