ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
باقرخان: دەبێت پەرە بە ئاشتی بدەین
تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی دەم پارتی لە گردبوونەوەی ١ی ئایاری ئامەد دا قسەی کرد و ڕایگەیاند؛ ڕێبەر ئاپۆ وتی: "سەرمایەداری هیواکانمان دەدزێت" و لەبەردەوامیدا وتی: "مەزنکردنی هیوا، ئیرادە و ئاشتی لە ئەستۆی ئێمەدایە." -
چالاکییەکانی ١ی ئایار لە ئیجە: سەردەکەوین
بەدەیان هەزار کەس کە بەشدارییان لە چالاکییەکانی ١ی ئایاری شارەکانی ئیجەدا کردبوو، ڕایانگەیاند؛ بۆ پاراستنی کار، دیموکراسی، ئاشتی، دادپەروەری و سیستەمی یاسایی لە گۆڕەپانەکاندان و پەیامی "ئێمە سەردەکەوین" بەرز کردەوە. -
١ی ئایار لە باکووری کوردستان بە جۆشەوە پیرۆز کرا
لە گردبوونەوەکانی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە دێرسیم، ئێلح، ئەرزینجان، خارپێت، چەولیگ و سێرت لە دژی نادادپەروەریی، چەوسانەوە و مافخۆری پەیامی بەهێز درا. -
١ی ئایار لە ئەنقەرە: بژی رێبەر ئاپۆ
بەدەیان هەزار کەس لە ئاهەنگەکانی ١ی ئایاری ئەنقەرە بەشدارییان کرد و لە گۆڕەپانەکاندا دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"یان وتەوە. -
لە ١ی ئایاری کادیکۆ مانیفیستۆی هاوبەش خوێنرایەوە
لە گردبوونەوەی ١ ی ئایار لە گۆڕەپانی ڕیتمی کادیکۆ مانیفیستۆی هاوبەشی ڕێکخراوەکان خوێنرایەوە و ئاماژە بە ڕەنج و دیموکراسی و ئازادی کرا. -
لە چالاکی ١ی ئایاری ئەستەنبوڵدا زیاد لە ٢٠٠ کەس دەستبەسەرکران
لە ئەستەنبوڵ لەو کەسانەی بۆ پیرۆزکردنی ١ی ئایار خواستییان بوو بڕۆنە مەیدانی تەقسم، لە لایەن پۆلیسەوە زیاد لە ٢٠٠ کەسیان لێ دەستبەسەرکرا. -
تولای حاتەم ئۆغۆللاری: پێکەوە بەشێوەیەکی ڕێکخراو تێکۆشان دەکەین
تولای حاتەم ئۆغۆللاری گوتی: "ئەگەر بتوانین کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بە ڕێکخستن بکەین، چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتییانەی پرسی کورد دێتەدی، ئەمەش ڕێگە بۆ تێکۆشانی کار دەکاتەوە". -
پۆلیسەکان هێرشیان کردە سەر گەل کاتێک ویستیان بچنە تەقسیم
پۆلیس هێرشی کردە جەماوەری گەل کە دەیانویست بچنە گۆڕەپانی تەقسیم و چەندین کەسیان دەستبەسەرکرد. -
هاوسەرۆکانی شارەوانی وان و ئێلح: لابردنی قەیوم مەرجی ڕەخساندنی ئاشتییە
هاوسەرۆکانی شارەوانی ئێلح و وان کە قەیومییان لە جێگە دانراوە خواستی ئاشتی و دیموکراسییان دووپاتکردەوە گوتییان: "دەبێت کۆتایی بە نایاسایەتی قەیوم بهێندرێت و لابردنی قەیوم مەرجی ڕەخساندنی ئاشتییە. وە پێویستە دەسەڵاتداری لەم پرۆسەیەدا هەنگاوی یاسایی بنێت." -
لە دوو قۆڵەوە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ڕێپێوانی ١ ی ئایار لە کادیکۆ
پێش گردبوونەوەی ١ ئایار، ڕۆژی یەکێتی و تێکۆشان و پشتیوانی لە گۆڕەپانی ڕیتمی کادیکۆی ئیستەنبوڵ، جەماوەر لە دوو خاڵەوە کۆبوونەوە و چاوەڕێی کاتی دەسپێکردنی ڕێپێوانەکە دەکەن. -
هەبەدەهە: پێویستە لە ١ی ئایاردا گۆڕەپانەکان ببنە هێڵی بەرخۆدانی هاوبەش
هەبەدەهە بانگەوازی لە کرێکار و ڕەنجدەران کرد لە ١ی ئایاردا بڕژێنە گۆڕەپانەکان و گوتی: "دەبێت ١ی ئایار ببێتە ڕۆژی بڵندکردنی تێکۆشان لە دژی کۆڵۆنیالی سەرمایەداری، فشار، شۆڤێنیزم، فاشیزم و سەردەستەیی پیاو." -
کەنەکە ١ی ئایاری پیرۆز کرد
کەنەکە ١ی ئایار جەژنی کرێکار و ڕەنجدەرانی پیرۆز کرد و بانگەوازی لە کوردستانیان کرد بە جۆشی نەورۆزەوە بەشداری چالاکییەکانی ١ی ئایار بکەن. -
باقرخان: پارت و ڕێکخراوە کوردییەکان لەپشت بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالانن
هاوسەرۆکی دەم پارتی تونجەر باقرخان ڕایگەیاند پارت و ڕێکخراوە کوردییەکان بەشێوەیەکی ڕێکخراو گرنگی بە چارەسەر لە تورکیا دەدەن و گوتی: "دەبێت ئیتر تورکیا نیگەرانی و ترسە کاتییەکان تێپەڕێنێت". -
١١ مانگ و ٢٠ ڕۆژ سزای زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووسێکی سویدی سەپێنرا
١١ مانگ و ٢٠ ڕۆژ سزای زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووسی سویدی خواکیم مەدین سەپێنرا کە بۆ ڕووماڵکردنی چالاکییە ناڕەزایەتییەکانی پەیوەست بە شارەوانی ئیستەنبوڵ، هاتبووە ئیستەنبوڵ. -
باقرخان بانگەوازی ٢٧ی شوباتی بە ڕووخانی دیواری بەرلین چواند
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان لە ئامەد لەگەڵ گەنجان کۆبووەوە و ڕایگەیاند بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ، بانگەوازی ڕووخانی دیواری بەرلینە لەنێوان گەلاندا. -
گەمارۆی ١ ی ئایار لە تەقسیم: پۆلیس بەربەستی داناوە و ڕێگاکان دادەخات
لەسەر بڕیاری پارێزگای ئیستەنبوڵ، ئەمساڵیش ڕێگە نەدرا لە گۆڕەپانی تەقسیم ئاهەنگی ١ ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران ئەنجام بدرێت، پاش بڕیارەکە پۆلیسەکان بە دانانی بەربەست دەوروبەری گۆڕەپانەکەیان گەمارۆدا. -
نەورۆز ئویساڵ: ئازادیی زیندانیان بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە پێشێل دەکرێت
پەرلەمانتاری شەرناخی دەم پارتی نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان لە پەرلەمان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەست و تیشکی خستەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانەکان. -
بەڵگەفیلمی "ناوچەی قەدەغەکراو" دەربارەی هێرشەکانی سوپای تورک بڵاوکرایەوە
بەڵگەفیلمی "ناوچەی قەدەغەکراو" لە بەرهەمهێنانی کەناڵی (BBC) بەریتانی، دەربارەی هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بڵاوکرایەوە. -
جەنگاوەرانی ماک بەبۆنەی ١ی ئایار بانگەوازی بەرزکردنەوەی تێكۆشانی کرد
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) بە بۆنەی ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی بەرزکردنەوەی تێكۆشان و بەرخۆدانی بۆ دیموکراسی و ئازادی کرد. -
ئەنجامنامەی کۆنفرانسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
لە ئەنجامنامەی کۆنفرانسی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بانگەوازی لە هەموو هێز و پارتە کاریگەرەکانی کوردستان کرا خواستە ڕەواکانی گەل جێبەجێ بکەن، کۆتایی بە پارچەبوون و ناکۆکی بهێنن و بۆ یەکێتی نەتەوەیی خۆیان بەڕێکخستن بکەن. -
بنەماڵەکان بۆ ڕۆشتنە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی گرتووخانەی ئیمراڵی، بەمەستی ئەنجامدانی دیدار لە ئیمراڵی داواکاری نوێیان ئاراستەی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد. -
کەجەکە: لە ١ی ئایاردا یەکێتی و پشتیوانی بەهێزبکەن و پەرە بە بەرفروانکردنی تێکۆشان بدەن
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ١ی ئایار جەژنی جیهانی کرێکار و ڕەنجدەران پەیامێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی لە هەموو هێزە دیموکراسیخوازەکان کرد یەکێتی و پشتیوانی بەهێز بکەن. هەروەها بانگەوازی بۆ بەرفروانکردنی تێکۆشان کرد. -
قەرەسوو: بەرەووپێشچوونی پرۆسەکە پێویستی بە ڕۆڵگێڕانی پەڕلەمانە
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا قەرەسوو ئاماژەی بە بەرپرسیارێتییە بەهێزەکان کرد بۆ بونیادنانی زەمینەی سیاسی و یاسایی پڕۆسەکەکە و گوتی: "بارودۆخە ناوخۆیی و دەرەکییەکان لە بارە. گەر پەڕلەمان ڕۆڵی نەگێڕێت ئەوا بە دڵنیاییەوە هۆکارەکەیی حکومەتە." -
پیک پشتگیری لە کۆنفرانسی یەکێتیی نەتەوەیی کرد
پارتی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند پشتگیری لە بڕیارەکانی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد دەکەن و داوای کرد کە یەکێتیی نەتەوەیی بەشێوەیەکی سەقامگیر و ستراتیژی بەردەوام بێت. -
لە چەند شارێک بانگەوازی ١ی ئایار کرا
پێش ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، لە چالاکییەکانی ئەزمیر، ئامەد، مێرسین و ئەدەنە بانگەوازکرا بۆ ڕژانە گۆڕەپانەکان.