جەنگاوەرانی ماک بەبۆنەی ١ی ئایار بانگەوازی بەرزکردنەوەی تێكۆشانی کرد

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) بە بۆنەی ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی بەرزکردنەوەی تێكۆشان و بەرخۆدانی بۆ دیموکراسی و ئازادی کرد.

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) لە ڕاگەیەندراوێکدا ١ی ئایار ڕۆژی پشتیوانی و بەرخۆدانی کرێکارانی پیرۆز کرد.

جەنگاوەرانی ماک سەرنجی خستەسەر سیاسەتەکانی کۆمەڵایەتی، ئابووری و شەڕخوازییەکانی دەوڵەتی تورک و ڕایگەیاند کە بە هۆی ئەو سیاسەتانەوە بەساڵانە مەترسی لەسەر داهاتووی گەلانی کورد و تورکیا دروست بووە.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا داوایکردووە وەک چۆن خاوەنداری لە بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرا بەهەمان شێوە پێشوازی لە ١ی ئایار بکرێت.

ماک ڕایگەیاند: "بانگەوازی دەکەین بە هێزەوە بەشداری بەرەی دیموکراسی بن و بۆ بەهێزکردنی تێکۆشانی دیموکراتیکبوونی تورکیا و بەرقەرارکردنی ئاشتی نێوان کورد و تورک کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە دەستی پێکردووە تێکۆشان بەرز بکرێتەوە."

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک و بەرقەرارکردنی ئاشتی نێوان کورد و تورک ئەرکی هەموو لایەکە و دەڵێت؛ "بۆ ڕەنج، ئازادی و دیموکراسی وەرن تێکۆشان و بەرخۆدان مەزنتر بکەین."

OSZAR »