ناونیشانی ئاهەنگەکان بە پێشەنگایەتی سەندیکاکانی کرێکارانی شۆڕشگێڕ (DÎSK)، کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی جەماوەری (KESK)، یەکێتی ژووری ئەندازیارانی بیناسازی تورک (TMMOB) و یەکێتی پزیشکانی تورکیا (TTB)گۆڕەپانی ڕیتمی کادیکۆ بوو. چەندین کەس لەوانەی بانگهێشت کرابوون بۆ ئاهەنگەکەی تەقسیم دەستبەسەرکران.
پاش بڕیارەکەی پارێزگا پۆلیس گۆڕەپانی تەقسیم و پارکی غازی و دەوروبەریان گەمارۆدا.
هەروەها لە بەیانیی ١ ی ئایارەوە، ڕێگەکان بەرەو تەقسیم بەڕووی ئۆتۆمبیل و پیادەڕەوان دادەخرێت. هەندێک بەربەست لە دەوروبەری گۆڕەپانەکە دانراون، بەربەستی دیکەش ئامادەکراون.