هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ'- بەشی ٢

هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' کە بە ڕێپێوان لە ئامەدەوە بەرەو ئەستەنبوڵ بە مانگرتن و گردبوونەوە بەرفراوان بوو، لەگەڵ 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ پەڕیوە قۆناغێکی دیکە و بەردەوامە.

هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ

هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد"، کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ستراسبۆرگ دەستیپێکرد، هاوکات لە تورکیا و باکوری کوردستان، شەپۆلێکی گەورەی پشتیوانی بۆ هەڵمەتەکە بەدەست هێنا.

هەڵمەتەکە لە تورکیا و باکووری کوردستان بە بەشداریی بزووتنەوە جەماوەریەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پارتە سیاسییەکان و زیندانیانی ناو زیندانەکان پەرەی پێدرا.

ئەم هەڵمەتە کە لە ئەوروپا دەستی پێکرد، لە شارەکانی باکوری کوردستان وەک ئامەد، وان، شرنەخ و لە شارەکانی ڕۆژئاوای تورکیا وەک ئەستەنبوڵ و ئیزمیر ڕەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی بە خۆیەوە بینی. هەڵمەتەکە بە ڕێپێوان، بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی، مانگرتن لە خواردن، دانیشتن و چالاکییە کەلتووریەکان بڵاوبووەوە و جەخت لەوە کرایەوە کە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی کورد و تورکیا زۆر گرنگە.

لە بەردەوامیدا وردەکاری لەسەر ڕووداو و چالاکییەکان لە سەرەتای هەڵمەتەکەوە لە تورکیا و باکوری کوردستان وەهایە:

٢٠٢٣

١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣

پلاتفۆرمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" لە پێش ئۆپێراخانەی سورەیا لە کادیکۆی ئەستەنبوڵ بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوە.

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدەکە) و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان(دەبەپە) و بزووتنەوەی ژنانی ئازاد(تەژەئا) لە پارکی سۆمەر لە گردبوونەوەیەکدا بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانییان بڵاوکردەوە. کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی دەبەپە ڕایگەیاند: "ئازادی ئۆجالان بە واتای ئازادی گەلی کوردە."

هەروەها لە شارەکانی مێردین، ئێلح، ڕحا و ئەدەنە بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی خوێندرایەوە؛ لە مێردین پێنج کەس بە هۆی دەستێوەردانەکانی پۆلیس دەستبەسەر کران.

١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە شاری ئامەد بۆ ناساندنی هەڵمەتەکە گردبوونەوەیەکی جەماوەری ئەنجامدا. لە گردبوونەوەکەدا لە پارکی سۆمەر و ڕاگەیەندرا کە گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەر ئاپۆ، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە.

لە شاری وان، گردبوونەوەیەکی هاوشێوە لە پارکی موسا ئەنتەر بەڕێوەچوو؛ پۆلیس دوای گردبوونەوەکە ٣کەسی دەستبەسەر کرد.

٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣

گروپێکی ٧٨کەسی کە پێکهاتبوون لە ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند، نووسەر، سیاسەتمەدار و کەسایەتی ڕۆشنبیر، لە هۆڵێکی ناوچەی تەقسیم بەیاننامەی "بانگەوازی بۆ ئاشتی"یان بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکە ڕاگەیەندرا: "بۆ ئازادیی ئۆجالان و چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد دەبێت دەست بە دانوستانەکان بکرێت.

لە کاتی بەیاننامەکەدا کە ٢٠٠ کەس لە پارکی کۆشویۆلۆی ئامەد گردبوونەوە، دەم پارتی و تەژەئا پشتگیریان لە بەیاننامەکە کرد.

٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣

تەژەئا بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە پارکی سۆمەر سیمینارێکی ئەنجامدا. پارادایمی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان تاوتوێ کرا؛ زیاتر لە سیمینارەکەدا ٣٠٠ ژن بەشداریان کرد.

لە شارەکانی وان و مێردین، ڕێکخراوەکانی ژنان بە سیمیناری هاوشێوە پاڵپشتیان لە هەڵمەتەکە کرد.

١٨تا ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣

لە ١٨ی تشرینی دووم "رێپێوانی گەملیک" لە ئامەد دەستی پێکرد. بەدەیان هەزار کەس بە دروشمی "گۆشەگیری بەسە، ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرەو گەملیک ڕێپێوانیان کرد. پۆلیس لە دەروازەی ئامەد رێگری لە ڕێپێوانەکە کرد و ٣٠کەسی دەستبەسەر کرد.

لە ١٩ی تشرینی دووەم چەندین گروپ لە مەڕمەڕە، ئیجە و ئەنادۆڵی ناوەڕاستەوە بەرەو کادیکۆی ڕۆیشتن و تا گەملیک دەستیان بە ڕێپێوان کرد. بە هۆی دەستوەردانەکانی پۆلیس ٢٥ کەس دەستبەسەر کران.

٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣

زیندانیانی دۆسیەی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بۆ ناڕەزایەتی نیشاندان دژی گۆشەگیریی سەپێنراو بەسەر ڕێبەر ئاپۆ، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. مانگرتنەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە زیندانەکانی ئامەد، وان، شرنەخ، ئەلعەزیز، ئەدەنە، ئیزمیر و ئەنقەرە ئەنجامدرا.

بنەماڵە و کەسوکاری زیندانیان چالاکی "ئیشکگریی دادپەروەری"یان دەست  پێکرد. پۆلیس لە بەردەوامی چالاکییەکەدا ١٠کەسی دەستبەسەرکرد.

هەروەها لە شارەکانی وان، ئەدەنە، مێرسین، ئەستەنبوڵ و ئیزمیر چالاکیی ئیشکگریی دادپەروەری بەڕێوەچوو؛ لە وان، لە پارکی موسا ئەنتەر، ٨کەس دەستبەسەر کران.

٧تا ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣

لە شارەکانی ئامەد، وان، مێردین، ئەستەنبوڵ، ئیزمیر، ئەدەنە و ڕحا، لە چوارچێوەی "ڕۆژی جیهانی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان"، بەرهەمەکانی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرایەوە. لە پارکی سۆمەری ئامەد، ٥٠٠ کەس گردبوونەوەیان ئەنجامدا، هەروەها لە وان، لە پارکی موسا ئەنتەر، ٣٠٠کەس گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

لە کادیکۆی ئەستەنبوڵ لەلایەن دەم پارتیەوە کۆشکێک دانرا، بەڵام پۆلیس ڕێگری کرد. "ڕۆژی جیهانی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان" لە سەرجەم شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا پەرەی سەند.

٢٠٢٤

١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

تەژەئا لە پارکی سومەر چالاکیی "خوێندنەوەی ئازادی" بەڕێوەچوو. چالاکییە بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام بوو.

لە کادیکۆی، تەژەئا و ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی کۆڕبەندی "ژن، ژیان، ئازادی"یان ئەنجامدا.

لە وان و مێردین و ئەدەنە "خوێندنەوەی ئازادی" دەستی پێکرد.

١٥تا ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە مەبەستی ناڕەزایەتی نیشاندان بەرامبەر بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ چالاکی دانیشتن ئەنجامدا. لە پارکی کۆشویۆلۆ، ٢٠٠گەنج بە پانکارتێکی مەزن کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" چالاکییان ئەنجامد، ١٢ کەس لە دوای چالاکییەکە دەستبەسەر کران.

٢٣تا ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

پارتی سۆسیالیستی ستەملێکراوانی لقی ئەستەنبوڵ لە کادیکۆی دەستی بە مانگرتن لە خواردنی ٣ ڕۆژە دەستپێکرد.

پارتەکە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ پشتیوانی لە مانگرتن لە خواردنەکە بڵاوکردەوە. ٥کەس لەمیانەی چالاکییەکە دەستگیرکران.

١٥ی شوباتی ٢٠٢٤   

لە ٢٥ساڵەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە شارەکانی ئامەد، وان، شرنەخ و ئێلح بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕییەکە گردبوونەوە بەڕێوەچوو.

٨ی ئاداری ٢٠٢٤

لە  ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان بە پێشەنگایەتی تەژەئا لە شارەکانی ئامەد، ئێلح، وان، مێردین، ئیزمیر و ڕحا گردبوونەوە بەڕێوەچوو. ٥٠ هەزار ژن لە گۆڕەپانی وێستگەی ئامەد و ٣٠هەزار لە یاریگای ئێلح کۆبوونەوە. بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" جەختیان لە پارادایمی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان کرایەوە.

لە کادیکۆی، ١٠هەزار ژن بە پانکارتی "ئازادی بۆ ئۆجالان" دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

٢١ی ئاداری ٢٠٢٤

لە شارەکانی ئامەد، وان، مێردین، شرنەخ، سیرت، ئێلح، ڕحا و ئاگری بە دروشمی "ڕاپەڕن، کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" جەژنی نەورۆز بەڕێوەچوو. بە ملیۆنان کەس داوای ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.

٤ی نیسانی ٢٠٢٤

بە بۆنەی ٧٥ـەمین ساڵی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، بە دروشمی "بەرەو ئامارا بەرەو ئازادی" ڕێپێوانی جەماوەری بەڕێوەچوو. ٢٠هەزار کەس لە خەلفەتییەوە هەتا ئامارا ڕێپێوانیان کرد و پەیامی "ئازادی جەستەیی ئۆجالان کلیلی ئاشتییە"یان ڕاگەیاند.

لە فێستیڤاڵی ٤ی نیساندا پەیامی رێبەر ئاپۆ بۆ گەنجان خوێندرایەوە. پۆلیس دەستوەردانی کرد و ١٠کەسی دەستبەسەر کرد.

دەم پارتی لە سۆمەر پارک بەیاننامەی پشتگیری بڵاوکردەوە.

٩ی ئابی ٢٠٢٤

کەسوکاری زیندانیان لە ١٦هەمین هەفتەی چالاکییەکانی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن" لە بەردەم بینای ڕێکخستنەکانی دەم پارتی لە ناوچەی ڕیا ئارموش بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیان بڵاوکردەوە.

١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤

سەرەڕای قەدەغەکردنی پارێزگاری ئامەد گردبوونەوەی "ئازادی بۆ ئۆجالان" کە لەلایەن دەم پارتی و شارەوانیی ئامەدەوە پشتیوانی دەکرا، لە گۆڕەپانی وێستگە بەڕێوەچوو.

١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

لە شاری ئێلح گردبوونەوەی "ئازادی و دیموکراسی" بە بەشداری ٣٠هەزار کەس بەڕێوەچوو.

٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

رێبەر ئاپۆ دوای ٤٣مانگ توانی چاوی بە عومەر ئۆجالان برازای خۆی بکەوێت. لەو دیدارەدا بە پەیامێک ڕایگەیاند: "ئەگەر مەرجەکان بڕەخسێندرێن، من هێزی کردەیی و تیۆریم هەیە پرسەکە لە گۆڕەپانی شەڕەوە بهێنمە گۆڕەپانی یاسایی و سیاسی."

لە بارەگای دەم پارتی شاری ئامەد بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکرایەوە.

٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

شاندی دەم پارتی (سری سورەیا ئۆندەر، پەروین بۆڵدان، ئەحمەد تورک) لەگەڵ رێبەر ئاپۆ کۆبوونەوەی دووەمیان ئەنجامدا. رێبەر ئاپۆ ئاماژەی بە پەرلەمان کرد وەک سەکۆیەک بۆ چارەسەری پرسی کورد.

لە پارکی سۆمەر کۆبوونەوەیەکی گشتی بەڕێوەچوو و پەیامی رێبەر ئاپۆ تاوتوێ کرا.

١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

ڕێپێوانی "ئازادی و چارەسەری دیموکراتیک" لە ئامەدەوە بەرەو ئەنقەرە دەستی پێکرد. پۆلیس ١٢ کەسی دەستبەسەر کرد.

٢٠٢٥

١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥

شاندی دەم پارتی لەگەڵ رێبەر ئاپۆ سێیەمین کۆبوونەوەی ئەنجامدا. رێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند: "ئامادەم بۆ ئاشتی و دیموکراسی هەنگاوی پێویست بنێم."

ڕێکخراوی دەم پارتی شاری وان لە پارکی موسا ئەنتەر بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە دەبنە دەنگی پەیامی ڕێبەر ئاپۆ.

٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥

"بانگەوازی بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن دەم پارتیەوە ڕاگەیەندرا. ئەحمەد تورک (بە کوردی) و پەروین بۆڵدان (بە تورکی) بانگەوازییەکەیان خوێندەوە. لەبەردەم هۆڵی شارەوانی دەم پارتی، ژنان کۆبوونەوە و پشتگیریان لە بانگەوازییەکە کرد.

دوای بانگەوازییەکە بۆ گەیاندنی پەیامەکانی رێبەر ئاپۆ بە گەل بەبێ پچڕان دەستپێشخەرییەکان بەردەوامە.

OSZAR »