هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی لەگەڵ باباجان دیداریان کرد

تولای حاتەم ئۆغوڵاری و تونجەر باقرخان هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی، لەگەڵ عەلی باباجان سەرۆکی گشتی پارتی دەڤا کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە لە بارەگای پارتی دەڤا کاتژمێر ١١:٠٠ دەستیپێکرد و گولستان کلچ کۆچیکیت و سەزای تەمەلی جێگری سەرۆکی فراکسیونی دەم پارتیش بەشدار بوون.

شاندەکە لەلایەن باباجان و سەرۆکی گشتی پارتی دەڤا ئیبراهیم چاناکچی، جێگری سەرۆکی گشتی محەمەد ئەمین ئەکمەن، سەعدوڵا ئەرگین و مەدەنی یڵماز پێشوازییان لێکرا.

کۆبوونەوەکە بەڕووی ڕۆژنامە نووساندا داخراو و بەردەوام بوو.

OSZAR »