٢٣هەمین کۆنگرەی ئاسایی کەنەکە بەردەوامە
لە دانیشتنەکانی ئەمڕۆی ٢٣هەمین کۆنگرەی ئاسایی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لەسەر یەکێتیی نەتەوەیی، دیالۆگی نێوان کوردان، گەڕان بۆ چارەسەریی سیاسی و پێشهاتە هەرێمییەکان گفتوگۆکرا.
لە دانیشتنەکانی ئەمڕۆی ٢٣هەمین کۆنگرەی ئاسایی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لەسەر یەکێتیی نەتەوەیی، دیالۆگی نێوان کوردان، گەڕان بۆ چارەسەریی سیاسی و پێشهاتە هەرێمییەکان گفتوگۆکرا.
٢٣هەمین کۆنگرەی ئاسایی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە قسەی بەشداربووان و نوێنەری پارتە سیاسییەکان بەردەوام بوو.
لەسەر ناوی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یەنەکە) ئارێز عەبدوڵا، پەیامی یەنەکە بۆ کۆنگرەکە خوێنرایەوە. تێیدا تیشکخرایەسەر چارەسەری کێشەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان، دووپاتکرایەوە دەبێت لە ئاستی سیاسی و دیپلۆماسییدا خاڵی هاوبەش بنیات بنرێن. دەبێت مێزی دانوستان بەبنەما بگیرێت و ئیرادەی بەهێز بۆ چارەسەر پیشان بدرێت. لە پەیامەکەدا ئاماژە کرا بە گرنگیی بنیاتنانی یەکێتیی نەتەوەیی و هاوسەنگیی سیاسیی ناوخۆیی بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد، گوتی: "لەم پرۆسە مێژووییەدا، هاوبەشی بۆ پاراستنی ماف و ستاتۆی گەلی کورد زۆر گرنگە، دەسکەوتەکان لە چوار پارچەی کوردستان تەنها بە هاوبەشییەکی بەهێز بەردەوام دەبێت".
لەسەر ناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەدران چیا بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ ی شوبات، نەوەک تەنها بۆ باکوور، بۆ تەواوی گەلی کورد سەرەتای قۆناغێکی گرنگە.
بەدران ڕایگەیاند ئەگەر لە دیمەشق دەستکراوە بە دانوستان، ئەمە کاریگەریی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆیە، تیشکی خستەسەر گرنگی کۆنفرانسی نەتەوەیی لە قامیشلۆ، ئاماژەی بەوە کرد گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ژنان مۆدێلێکی دیموکراتیکی لە سوریا پێشخستووە، کە بە فیداکاریی گەنجانی چوار پارچەی کوردستان بەدەستهاتووە، گوتی: "ڕۆژئاوا بە خوێنی گەنجانی چوار پارچەی کوردستان گەیشتە ئەم ڕۆژە. ئەمە تەنها دەسکەوتی گەلانی ڕۆژئاوا نییە، بەڵکو هی هەموو گەلی کوردە".
بەدران جەختی کردەوە، ئەو مۆدێلە دیموکراتیکەی لە ڕۆژئاوا شێوەی گرتووە بەرهەمی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە.
بەدران جەختی کردەوە، ئەم تێکۆشانە نەوەک هەر بۆ کوردان بۆ هەموو گەلانی سوریا بووەتە هیوا، گوتی: "ئەو یەکێتییە نەتەوەیی لە ڕۆژئاوا پێشکەوتووە، دەبێت ببێتە نموونە بۆ هەموو کوردان".
پاشان لەسەر ناوی بزووتنەوەی ژنانی کورد، سوڵتان ئۆگەر هەڵسەنگاندنی بۆ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد، ڕایگەیاند ئەو پرۆسە سیاسییانەی لەسەر بنەمای ئەم بانگەوازە دەرکەوتوون و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، قۆناغێکی مێژووییە بۆ هەموو کوردان. دووپاتی کردەوە، پاراستنی دەسکەوتەکان و مسۆگەرکردنی ستاتۆی گەلی کورد، پێویستی بە یەکێتییە، گوتی: "دەبێت ئەم دەرفەتە مێژووییە لەدەست نەدەین. پاراستنی دەسکەوتەکانی هەر چوار پارچە و بەکارهێنانی دەرفەتەکان، بە تێکۆشانی هاوبەش و یەکێتیی نەتەوەیی دێتەدی".
سوڵتان ڕایگەیاند گەلی کورد لە جاران بەهێزتر و ڕێکخراوترە، ژنانی کوردیش ڕێکخراوترن، ڕایگەیاند دەبێت لەم پرۆسەیەدا خاوەنداری لە یادی شەهیدان و بەرپرسیارێتیی مێژوویی بکرێت، ڕۆڵی کەنەکەش لەم چوارچێوەیەدا زۆر گرنگە.
سەرۆکی پارتی ئیسلامیی کوردستان، حیکمەت سەربڵند ڕایگەیاند گەلی کورد بە تێکۆشان و قوربانیدانەکەی دەسکەوتنی مەزنی بەدەستهێناوە، بانگەوازی لە هەموو پارت و ڕێکخراوەکان کرد، بۆ پاراستنی ئەم دەسکەوتانە و مسۆگەرکردنی یەکێتی نەتەوەیی هاوکاربن. نوێنەرانی باشوور و ڕۆژئاوا و ڕوسیا بەهۆی کێشەی فیزاوە نەیانتوانی بەشداری لە کۆنگرەکە بکەن، بۆیە لەڕێگەی تەلەکۆنفرانسەوە بەشداربوون و قسەیان کرد.
کۆنگرەکە بە قسە و گفتوگۆ و پێشنیاری بەشداربووان بەردەوامە.
کۆنگرەکە سبەی بەردەوام دەبێت.