دێرسیم: پرسەکە ئەوەیە چۆن میراتی پەکەکە بە هێز بکەین

یەکێک لە ئەندامانی ١٢هەمین کۆنگرەی پەکەکە حەمرین دێرسیم گوتی: "پرسەکە ناو نییە؛ ئەوەی گرنگە چۆن میراتی پەکەکە بە هێز بکەین و فراوانی بکەین، چۆن بتوانین باشتر تێکۆشان بکەین."

١٢هەمین کۆنگرەی پەکەکە لە نێوان ٥-٧ی ئایار ئەنجام درا. لە کۆنگرەکەدا بڕیاردرا بە کۆتایهێنان بەوکارانە بەناوی پەکەکەوە دەکرێن و بڕیاری کۆتایهێنان بە تێکۆشانی چەکداری درا. لە ئەندامانی کۆنگرە حەمرین دێرسیم، ئاماژەی بەوەدا ئەرکی زۆر گرنگ دەکەوێتە ئەستۆی ئیمەی گەریلا ئازادەکانی کوردستان. 

حەمرین دێرسیم لە هەڵسەنگاندنەکانی لە دوای کۆنگرە ئاماژەی بەوەدا تێکۆشانەکانیان بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە هێزتر دەکەن و گوتی: "سەرەتا سڵاو، خۆشەویستی وحەسرەتمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرین. لە هەمانکاتدا لە کەسێتی هەڤاڵ فوئاددا، لە کەسێتی هەڤاڵ ڕەزادا هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە." 

١٢هەمین کۆنگرەی پارتەکەمان جۆش و خرۆشێکی مەزنی دروست کرد. لەبەر ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ ئەم پڕۆسەی وەک پڕۆسەیەکی نوێ گرتە دەست. ئێمە لە منداڵییەوە پەکەکەین، وەک میلیتانی ئەم پارتە مرۆڤ بیەوێت یان نەیەوێت بە هەستی جیاواز دەژین. پەکەکە میراتێکی زۆر مەزنی بونیاتنا. کۆمەڵگەیەکی سەرلەنوێ زیندو کردەوە. ئەم میراتە لە ئەنجامی ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدە قارەمانەکانمان و بەرخۆدان گەلەکەمان بە دی هات. ماوەی ٥٢ ساڵە لە هەموو گۆڕەپانێک تێکۆشانێکی بێپچڕان ئەنجام دراوە. شەڕیکی دژوار ئەنجام درا و ٤٥ هەزار شەهیدانمان لە دۆزی تێکۆشانی ئازادی داوە. 

ڕێبەرێتی دەڵێت، 'پەکەکە تەمەنی خۆی تەواو کرد' و ئێستا ئەرکی جیاوازی لێمان دەوێت. کاتێک پەکەکە لە ساڵی ٢٠٠٨دا ناوی خۆی گۆڕی، نزیکایەتی هەستیاریمان زیادی کرد، مانایەکمان پێنەبەخشی. نەماندەتوانی ئەمە مانادار بکەین. بە ڕاستی دەمانگوت ناوی پەکەکە چەندە بگۆڕێت لە دڵی ئێمەدا هەر دەمێنێتەوە. 

پرسەکە ناو نییە، پرسەکە ئەوەیە ئەو میراتەی بونیاتنراوە چۆن هەندێک بە هێزتری بکەین 

بەڵام ئێستا ئێمە لە ٢٠٢٥داین و پڕۆسەیەکی زۆر جیاواز دەست پێ دەکات. وەک میلیتانێک لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا تێدەکۆشین، بۆ ئێمە پرسەکە ناو نییە. بۆ ئێمە ئەوەی گرنگە ئەو میراتەیە کە بونیاتنراوە. پەکەکە ئیدی هەزاران یان سەدان هەزار نییە، ئێستا میلیۆنانە. نەک تەنها کۆمەڵگەی کورد، ئەمڕۆ تەواوی جیهان خاوەندارێتی لە میراتی پەکەکە دەکات. ئەوەشی بۆ ئێمە بنەمایە ئەمەیە. ئێمەش میلیتانی ئەم هێڵەین. 

دەزانین لەمەودوا ئەرکمان قورستر دەبێت. بە تایبەت لە دوای ڕەخنەکانی ڕێبەر ئاپۆ، ئەو شتەی لە ئێمە چاوەڕوان دەکرێت ئەوەیە زیاتر تێکۆشان بکەین. بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بونیات بنێین، پێویستە لە هەموو کاتێک زیاتر تێکۆشان بکەین. ئەمەش بە بە مانای بەڕێوەبردنی ئەو تێکۆشانە دێت کە شەهیدان بۆمانیان جێهشت. ڕەنگە گەلەکەشمان لە زەحمەتییدا ژیان بکات، بەڵام وەک وتم پرسەکە ناو نییە؛ دەبێت بیر لەوە بکەینەوە کە چۆن دەتوانین زیاتر بە هێزبین و زیاتر بەشداری بکەین لەو میراتەی کە لە لایەن پەکەکەوە ئافراێنراوە. 

ئەرکەکانی خۆمان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو جێبەجێ بکەین 

بە ساڵان لە بەرانبەر دووژمن شەڕ دەکەین. هەموو ڕۆژێک شەهید بوون هەیە. هێشتا دووژمن لە بەرانبەرماندا زمانێکی ئاشتییانەی بەکارنەهێناوە. ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ئەم زیهنیەتە لە ناوببات. هەربۆیە ئەمەش بۆ ئێمە گرنگە. وەک گەریلاکانی کوردستان و ژنان دەزانین چ جۆرە ئەرکێک چاوەڕوانمانە. هەرچی دەبێت با ببێت ئێمە لە بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ هەرگیز دوو دڵ نابین. بە پێچەوانەوە تاوەکو کۆتایی لەگەڵ ڕێبەرەکەمان دەبین. ئێمە فیدایی ڕێبەر ئاپۆین، ئەرکمان بە هێز کردنی ئەم تێکۆشانەیە. 

لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی دیکە ئەم کۆنگرە لە گەلەکەمان، هاوڕێ و ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین. هەرچی دەبێت با ببێت ئێمە فیدایی ئەم گەلەین. ئەو ئەرکانەی ڕێبەر ئاپۆ پێداوین، بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەی دەبەین. لەبەر ئەوەی ئەمە ڕەنجی شەهیدان، ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمانە." 

OSZAR »